13/10/2026
ئەمڕۆ، سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، قوتابخانەی هاشم ڕێکانی لە گەڕەکی زارگەلی بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، کەسایەتی و مامۆستا و قوتابی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و ئیداری کرایەوە.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی بەڕێز ئەحمەد ڕێکانی جێبەجێ کراوە؛ کە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمەکەدا دەستخۆشیی لە بەرێزیان کرد بۆ خزمەتە خێرخوازییەکانی لە کەرتی پەروەردەدا.
هەڵگۆرد شێخ نەجیب