نهێنییەک لە ژێر باخچەیەکی گوندی ماوان!
لە کاتی کارکردنی ئاسایی لە باخچەیەکدا لە گوندی ماوانی قەزای چۆمان، تەورێک ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی. کاتێک تەورەکە بەر شتێکی ڕەق کەوت، دەرکەوت ئەوە نە بەردی شاخە و نە خاکی ئاسایی، بەڵکو دەسپێکی دۆزینەوەی تابووتێکی هەزاران ساڵەی مێژوویی بوو کە باسی نهێنییەکی گەورەی ڕابردوومان بۆ دەکات.
چاوەڕێی ڤیدیۆی تەواوی ئەم دۆزینەوەیە بن...
#شوێنەوار #چۆمان #ماوان #کوردستان #مێژوو
سرٌّ دفين تحت إحدى حدائق قرية ماوان!
أثناء العمل الاعتيادي في إحدى حدائق قرية (ماوان) التابعة لقضاء (جومان)، غيّر فأسٌ مسار التاريخ. حين اصطدم الفأس بجسم صلب، تبين أنه ليس صخراً جبلياً ولا تربة عادية، بل كان بداية لاكتشاف تابوت أثري يعود لآلاف السنين، ليروي لنا سراً عظيماً من أسرار ماضينا.
انتظروا الفيديو الكامل لهذا الاكتشاف...
#آثار #جومان #ماوان #كردستان #تاريخ
A Secret Hidden Beneath a Garden in Mawan Village!
During routine work in a garden in Mawan village, Choman district, an axe changed the course of history. When the blade struck something solid, it became clear it was neither mountain rock nor ordinary soil. It was the beginning of discovering a thousands-year-old ancient coffin, unraveling a great secret of our past.
Stay tuned for the full video of this discovery...
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور - المدیریة العامة للأثار والتراث
بەڕێوەبەرایەتی گــشتی شوێنەوار و کەلەپوور
General Directorate of Antiquities and Heritage
Kurdistan Regional Government
18/03/2026
پرسەنامە
﷽
قَالَ الله تَعَالی
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة
..
پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز
(شێرکۆ علی خضر)
دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی برای بەڕێزیان داواکارین لە خوای گەورە سەبرو ئارامی بەبنەماڵەکەیان ببەخشێت کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
18/3/2026
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور
مژدەیەک بۆ خوینەران و توێژەران: گۆڤاری "شانەدەر" بە شێوازێکی نوێ گەڕایەوە!
دوای ماوەیەک لە دابڕان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، ژمارە (١٥)ی گۆڤاری زانستی و تایبەت مەندی (شانەدەر)ی بڵاوکردەوە.
تایبەتمەندیی ئەم ژمارەیە:
بۆ یەکەمجار لە مێژووی گۆڤارەکەدا، سەرجەم بابەتەکان بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوکراونەتەوە. هەر بابەتێکی کوردی وەرگێڕدراوە بۆ ئینگلیزی و بەپێچەوانەشەوە، ئەمەش بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی شوێنەواری کوردستان بە ناوەندە زانستییە جیهانییەکان و ئاشناکردنی خەڵکی کوردستان بە نوێترین لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان.
لیستى بابەتەکان (بە کوردی و ئینگلیزی):
سەروتار: کاریگەریی قوولی شوێنەواری نێودەوڵەتی له هەرێمی کوردستان و گرنگی نوێکردنەوەی گۆڤاری شانەدەر (The Profound Impact of International Archaeology in the Kurdistan Region) محەمەد لەشکری
کرۆنۆلۆژیای شوێنەواری هەرێمی کوردستان (The Archaeology of Chronology in the Kurdistan Region)
ئەنجامەکانی کاری مەیدانی لە کوردقەبرستان (Results of Fieldwork in the Kurdish Cemetery)
دیمەنی سروشتی گوندەکانی میسۆپۆتامیای ئیمپراتۆری لە سەردەمی ئاسن (Rural Landscapes of Iron Age Imperial Mesopotamia)
پڕۆژەی شوێنەواری باژێرە (The Bazhera Archaeological Project
ئاڵۆزی و دەشتایی (Complexity and the Plain)
چیرۆکی چوار دۆڵ: ڕووپێوی شوێنەواریی کۆیە (A Tale of Four Valleys: Koya Archaeological Survey)
زانیاری تایبەت بە گۆرەبەکۆمەلەکەی باغلومنارە
لێدوانی شوێنەواناس محمدلشکری بەڕێوەبەری پڕۆژەی هەڵکۆڵین بۆ گۆڕی بەکۆمەڵ لە باغولمنارە دەشتی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار
تایبەت بەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور
25/02/2026
بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور گۆڕەبەکۆمەڵەکەی باغلومنارە بەسەردەکاتەوە
ئەمڕۆ 25 ی شوبات کیفی مصطفی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بۆئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان سەردانی شوێنەوارە دۆزراوەکەی باغلومنارەی کرد.
کارەکان لەلایەن تیمی شوێنەوار ناسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.
نوێ ترین زانیاریەکان تاوەکو ئێستا 108 کەلەسەری مرۆیی دۆزاراوەتەوە،
سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها ٤ پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە.
• گریمانەکان: ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون؟
هەنگاوی داهاتوو: بۆ یەکلاییکردنەوەی وەلامی ئەوپرسیارانە و دەیان پرسیاری دیکە لێکۆڵینەوەی تێیدا بەردەوام دەبێت.
24/02/2026
لەهەولێری پایتەخت پەردەلەسەر نهێنیەکی گەورەی مێژووی لادەدرێت
دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی بێوێنە لە هەولێر؛ قووڵگەی مەرگ لە باغلومنارە!
تیمی شوێنەواری ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر، پەردە لەسەر نهێنییەکی مێژوویی گەورە لادەدەن. لە قووڵگەیەکدا (Trench) لە ناوچەی باغلومنارە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.
گرنگترین زانیارییەکان:
• ١٠٠ کەلەسەری مرۆیی: تا ئێستا پاشماوەی ١٠٠ کەس لەناو یەک قووڵگەدا دۆزراونەتەوە.
• دۆزراوە ناوازەکان: پارەیەکی کۆن، دوو خڕخاڵی بڕۆنز، دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن لەگەڵ تەرمەکاندا بوون.
• تێڕامانی زانستی: سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها ٤ پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە.
• گریمانەکان: ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون؟
هەنگاوی داهاتوو: بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکان، نمونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی. پسپۆڕان پێشنیار دەکەن شوێنەکە وەک مۆنۆمێنتێکی نیشتمانی بپارێزرێت.
16/02/2026
ئەمڕۆ ١٦/٢/٢٠٢٦ لەهۆڵى مۆزەخانەى سلێمانى لەمەراسیمێکى شایستەدا بەئامادەبوونى کەناڵەکانى راگەیاندن، بەرێز عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، (٢٧٢) دووسەدو حەفتاو دوو سکەى زیوى سەدەى ١٨ى زایینى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد کە لە کۆتایی ساڵى رابردوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانییەوە دەستى بەسەردا گیرابوو.
سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراستەى دەزگاى ئاسایشى کوردستان کرد کە خەمخۆرانەو دڵسۆزانە ئەرکى پاراستنى و ناوچە شوێنەوارییەکان و گرتنى تۆمەتبارانى بازرگانیکردن بە شوێنەوارەوە گرتۆتە ئەستۆ.
15/02/2026
لە چەند حەفتەی ڕابردوو وەرزی شەشەمی پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواری سکتان - گۆمەسپان بەڕێوەچوو، لە سنوری ناحیەی دێگەڵە و گوندەکانی دەوروبەری و بۆ ماوەی (١) ڕۆژیش لە ناحیەی سکتان.
پڕۆژەی ناوبراو بریتیە لە کارێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی پاڵاچکی ئۆڵۆمۆکی کۆماری چیک و فەرمانگەی شوێنەوار وکەلەپووری کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری هەولێر و لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپور. ئەرکی سەرەکی پڕۆژەکە بریتیە لە تۆمارکردن و خستنە سەر نەخشەی پێگە شوێنەوارییەکانی سنوری ناوچەی مۆڵەتپێدراو لە هەمانکاتدا توێژینەوە لە پاشماوە شوێنەوارییەکانی سەر ڕووی پێگەکان، ژینگە و ئاوهەوا، ئابوری نشینگە کۆنەکان وڕێگاکانی کۆنی هاتووچۆ لە ناوچەکە.
لە ماوەی ئەم وەرزەدا ژمارەییەکی زۆر پێگەی شوێنەواری لەناوچە ئاماژە بۆکراوەکانی سەرەوە تۆمارکران کە پێشتر لە هیچ ڕووپێوییەکی شوێنەواریدا تۆمار نەکرابوو، لێرەوە سوپاسی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دێگەڵە (شۆڕش) دەکەین کە هاوکارمان بوو لە سەرخستنی پڕۆژەکە بۆ ئەم وەرزە، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سکتانیش دەکەین کە لەم وەرزە و لەوەرزەکانی ڕابردووداشدا هاوکاری سەرەکیمان بوون.
15/02/2026
سەردانی هەریەک لە (کەیلا بوکلمان) بەرپرسی ئاسایشی کونسلخانەی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان و (کیم سترولو ) بەرپرسی کاروباری دیبلۆماسی بو موزەخانی دهوك ی نشتیمانی .
10/02/2026
بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی
(بنیاتنانی یەکەمین داتابەیسی نیشتمانی یەکگرتوو بۆ شوێنەوارەکانی کوردستان)
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان و بەئامادەبوونی ( کەیفی مستەفا) بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و
بەهەماهەنگی پڕۆژەی نێودەوڵەتی ( EAMENA) وۆرکشۆپی ( چۆنیەتی بەکارهێنانی داتابەیس و ئەپڵیکەیشنی مۆبایل بۆ تۆمارکردنی ئەو شوێنەوارانەی مەترسیان لەسەرە) بەڕێوە چوو بۆ بەڕێوەبەرەکانی شوێنەوار و کەلەپوور لەکوردستان و بەڕێوەبەرانی پەیوەندار بەشوێنەوار لە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەتیشک دەخاتەسەر چۆنیەتی پاراستنی شوێنەوار وکەلەپوور لەهەرێمی کوردستان و فێربوون و ڕاهێنانی بەشداربووان تاکو بتوانن بە کەمترین ماوە داتابەیسی شوێنەواری بکەن و لەهەماهەنگی دابن لەشێوەی تۆڕێکی ئەلکترۆنی،
ئەم هه نگاوە بە سەرکەوتووترین هەنگاوی پاراستنی شوێنەوار دادەنرێت لەکوردستان و ناوچەکەدا،
24/12/2025
پرسەنامە
﷽
قَالَ الله تَعَالی
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هاوکارێکی بەئەمەک و دڵسۆزمان لەدەستدا
بەدڵێکی پرلەغەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز(فەرمان فاخیر محمد ) ڕادەگەینین کە دەکاتە خوارزای بەرێز (مەلا ئاوات)بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەرێوەبەرایەتیەکەمان ،ئەمڕۆ لەکاتی دەوامی فەرمی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور کۆچی دوایی کرد ناوبراو فەرمانبەرێکی دڵسۆز وبەئەمەک بوو بۆهاوکارەکانی لەدەست دانی خەسارەتێکی گەورەیە خوای گەورە لێی خۆش بێت سەبرو ئارامی بە کەس و کاری و هاوکارانمان ببەخشێ داواکارین لەخوای گەورە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی جێگای بەهەشت بێ ان شااللە
إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
راگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور
24/12/2025
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
964
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |
