05/06/2026
تەرمی ئەو گەنجەی پێش ٤٧ رۆژ لە رووباری خابوور خنکا کەمێک پيش ئێستا دۆزرایەوە …
بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی لە هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری دەکەین لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامییان پێ ببەخشێت .
هەروەها سوپاسی سەرجەم تیمەکانمان دەکەین لە بەرگری شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەموو ئەو کەسانەی وەک خۆبەخش و خەلکی دەڤەرەکە دەکەین کە لە ماوەی ئەم ٤٧ رۆژەدا هاوکارمان بوون لە گەڕان بەدوای تەرمی جوانەمەرگ ( سەردار مشیر فەندی ) تەمەن ١٨ ساڵ .
اناللە وانا الیە راجعون
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
04/06/2026
هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی گەشتیاران بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی خنکان و ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و زەوی و زارەکان ڕادەگەیەنێت و بەو هیوایەی کە دەچنە گەشت و سەیران ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
02/06/2026
سەردان و بەسەرکردنەوە
ئەمڕۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لیوای مافپەروەر (یادگار ئەنوەر فەرەج) پێشوازی کرد لە بەڕێز (باسل عزالدین رەمەزان) ئەندام پەرلەمانی کوردستان کە بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژن سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانیان کرد
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
02/06/2026
سەردان و بەسەرکردنەوە
ئەمرۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لیوای مافپەروەر (یادگار ئەنوەر فەرەج )
پێشوازی کرد لە بەرێز ( عمیدی مافپەروەر : سەربەست خوشابا ) بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک و بەبۆنەی پیرۆزبایی جەژن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانیان کرد.
بەڕێز بەرێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە تەواوی ئەفسەر و کارمەندان کرد کە لەماوەکانی ڕابردوو ئەرک و کارەکانیان بەڕێکوپێکی ئەنجامداوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
2/6/2026
01/06/2026
سەردان و بەسەرکردنەوە
ئەمرۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لیوای مافپەروەر (یادگار ئەنوەر فەرەج ) پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری بەشی بەرگریی شارستانیی شەقڵاوە و ژمارەیەک ئەفسەر بەبۆنەی پیرۆزبایی جەژن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانیان کرد.

1/6/2026