10/10/2026
دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی پێگەیاندنی #سەرکردە بۆ #خانمان
ئەمڕۆ شەممە (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، ڕێکخراوی [ #ئاڤێر بۆ پەرەپێدانی مرۆیی]، یەکەمین چالاکی و خولی پڕۆژەیەکی نوێی تایبەت بە پێگەیاندنی سەرکردەی بۆ خانمان لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
خولەکە، لەژێر ناونیشانی "سەرکردایەتی لە ناو ناختدایە" لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراو بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر عبدالله فقی یزدین)ـەوە پێشکەش کرا. لە میانەی ئەم چالاکییەدا، بە شێوازێکی تیۆری و کرداری، تیشک خرایە سەر گرنگیی سەرکردایەتی، جۆرەکان، ئاستەکان و ئەرکەکانی سەرکردە لە کۆمەڵگەدا.
ئامانج لەم پڕۆژەیە دروستکردنی توێژێکی نوێیە لە خانمانی سەرکردە، کە بتوانن ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر لە بوارە جیاجیاکانی ناو کۆمەڵگەدا بگێڕن...
سوپاسێکی تایبەت بۆ پێشکەشکاری ئەم خولە بەڕێز دکتۆر Abdullah Faqiyazdin
سوپاسێکی بێپایان بۆ ستافی ڕێکخراوی ئاڤێر، بەتایبەتی بەڕێزان:
Safar Fakhir Ali
Nzar Muhammadsaleem
محەمەدساڵح پێندرۆیی- جگەرسۆز
Muhammed Namman Asmar
کە دڵسۆزانە خولەکەیان بەڕێوەبرد.
زۆر سوپاس بۆ بەشداربووانی هێژا و قەدرگران، کە چالاکانە بەشدارییان لە ڕاهێنانەکانی ئەم خولەدا کرد...
#سەرکردە #خانمان #هەولێر #پەرەپێدان #ئامانج