31/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر// پڕۆژەی ئاوی ئیفراز (١) ...
🔵 کار و ماندوبوونی رۆژانەی تیمی میکانیکی و کارەبایی تایبەت بە چاککردنەوەکانی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز (١) .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
31/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا// چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو .
🔵 بڕینی یەك هاوبەشی نایاسایی لە پشت بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر.
🔵 چاککردنەوەی بۆڕی لە گەڕەکی ئازادی.
🔵 بڕینی دوو هاوبەشی نایاسایی نزیك گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە گەڕەکی برایەتی.
🔵 بڕینی یەك هاوبەشی نایاسایی نزیك قوتابخانەی گزنگی کچان لە گەڕەکی زانکۆ.
🔵 بڕینی یەك هاوبەشی نایاسایی لە گەڕەکی مامۆستایان.
🔵 گۆڕینی قەفیسی بۆڕی (٤) ئینجی لە شەقامی (١٠٠) مەتری بەردەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
31/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان// چاککردنەوەی بیرەکان ...
🔵 دوای کەوتنەخوارەوەی بیری ژمارە (٤)ـی کانی بۆ بەشی خواروەی بیرەکە ، گۆڕین و دانانەوەی تاخمی غەتاس بە دانانی پەمپ جۆری (SP 30-24) و ماتۆڕ جۆری (KW.22) وە گۆڕینی بۆڕییەکان لەلایەن تیمی چاککردنەوەی بیرەکان .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
26/05/2026
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی هاونیشتمانیانی خۆشەویست، دۆستان، و هاوکارانی بەڕێز دەکەم.
جەژن هەمیشە وێستگەیەکە بۆ نوێکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی، و پتەوکردنی پەیوەندییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانمان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگەکەماندا.
هیوادارم ئەم بۆنە شکۆدارە ببێتە مایەی خێر، خۆشگوزەرانی و بەدیهاتنی ئاواتەکان بۆ هەموان، و ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام بە وڵاتەکەمان ببەخشێت.
لە خودای گەورە داواکارم طاعات و عیبادەتی هەموان قبوڵ بکات و هەمیشە لە سایەی تەندروستییەکی باش، سەرکەوتن و بەختەوەریی بەردەوامدا بن.
جەژنی هەموان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادی و کامەرانیدا بن.
ئەندازیار
ڕابەر حسین حمد
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر
26/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر// پڕۆژەی ئاوی ئیفراز (٢) ...
🔵 شوشتن و خاوێنکردنەوەی یەکەی فلاش میکسەری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز (٢) لەلایەن کارمەندانی پڕۆژەکە .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
26/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر// ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز (٣) ...
🔵 دابینکردنی بڕی (١٢٥) تەن لە ماددەی پاککەرەوەی ئاو ، سولفاتی ئەلەمنیۆم (شەب) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە بۆ ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز (٣) .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
25/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر// چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو ...
🔵 لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەندازیار ( ڕابەر حسین حمد ) تیمی ئیشکگری هۆبەی چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو بۆ پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان لە خزمەت هاوڵاتیانی شاری هەولێر .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
25/05/2026
پاڵپشت بە ڕۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز ، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ / ٥ / ٢٠٢٦ ، تاوەکو ڕۆژی شەممە ٣٠ / ٥ / ٢٠٢٦ دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پشووی فەرمی دەبێت .
---------------------------------------------------------
استناداً إلى التقويم الرسمي لحكومة إقليم كردستان ، بمناسبة عيد الأضحى المبارك ، غداً الثلاثاء 26/5/2026 ، حتی يوم السبت 30/5/2026 ، سيتم تعطيل الدوام الرسمي في مديريتنا .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
25/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایوتی ئاوی هەولێر// چاککردنەوەی بیرەکان ...
🔵 گۆڕینی ماتۆڕ غەتاسی بیری ژمارە (١١)ـی هاوکاری بۆ جۆری (KW.30) لەلایەن تیمی چاککردنەوەی بیرەکان .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
25/05/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر// چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو ...
🔵 بڕینی سێ هاوبەشی نایاسایی لە گەڕەکی تەیراوە لەلایەن تیمی چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر