بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر

بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر

Share

The Erbil Antiquities Directorate is responsible for all archaeological sites in the Erbil province of the Kurdistan Region in Iraq.

It protects the archaeological sites and conducts rescue excavations, when necessary, it prepares educational program for the public, museum exhibitions and conservation programs.

07/11/2025

ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشە جیاجیاکانی قەڵاکە بەسەردەکاتەوە

نۆژەنکردنەوەی قەڵای دێرینی دوین و گۆڕانکارییەکان ببینە

ئەوەش ببینە کە چۆن لە ماوەی ساڵێکدا قەڵاکە بەشێوەیەکی زانستی بنیاتنراوەتەوە و لە ئێستادا شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە

دوین دەبێتە جێگەیەکی گەشتیاریی و شوێنەوارەکە لە ئەگەری لەناوچوون رزگاری دەبێت و لەسەر ئەساسە کۆنەکەی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە

07/11/2025

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی سەردانی (قەڵای دوین)ـی کرد

یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدان بووە بە کەرتی شوێنەوار، بەشێوەیەک شوێنەوار ببێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ ڕاکێشانی گەشتیار و سەرچاوەی داهات

هەر لە سەرەتاوە ڕێزدار مەسرور بارزانی پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکانی هەرێمی کورستان، نۆژەنکردنەوە و خستنەسەرپێی قەڵای شوێنەواریی دوینیش لەو چوارچێوەیەدا. لە داهاتوویەکی نزیکدا قەڵاکە دەبێتە ناوچەیەکی شوێنەواریی گەشتیاریی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەولێر

قەڵای دوین بەشێوەیەکی زانستی و لەسەر شێوە کۆنەکەی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە. لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە دەستیپێکرد و لە ئێستادا نزیکەی 80%ـی کارەکانی تەواو بووە

06/11/2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 6- 11- 2025 ، بەڕێز سەرۆک وەزیران بە یاوەری بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر گەیشتە قەڵای دوین و چەند بەشێکی قەڵاکەی بەسەرکردەوە..

04/11/2025

⚫پرسەنامە
بۆ کۆچی دوایی مامی بەڕێزیان، بەناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و کەلەپووری هه‌ولێر، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان به‌ڕێز (ڕەنگین سەردار کەمال) دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەمە کۆتا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و كۆچكردوویش جێگای بەهەشت بێت.
.إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
تێبینی: لەبەرئەوەی کۆچکردوو لە دەرەوەی وڵات بووە تا کاتی هێنانەوەی ، پرسەی بۆ داناندرێ .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر

25/10/2025

راپۆرتێکی کەناڵی رووداو سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵکۆڵین لە گردی عەلی مەولان

د.نادر بابەکر محەمەد: گردی عەلی مەولان شانازییە بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر‎'s post 15/10/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی ئۆکتۆبەری 2025، بەڕێز (تۆماسۆ سانسۆنێ)، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر بەیاوەری بەڕێز دکتۆر (نادر بابەکر محەمەد)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر گردی شوێنەواری هێلەوەیان لە سنووری ناحیەی شەمامک بەسەرکردەوە کە بەهاوبەشی تیمی شوێنەواری زانکۆی میلانۆی ئیتالی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بۆ وەرزی نۆیەم هەڵکۆڵینی شوێنەواری لێ ئەنجام دەدرێت

گردی هێلەوە 28 مەتر بەرزە و رووبەرەکەی 15 هێکتار زەوییە. بە دوری 30 کیلۆمەتر کەوتووەتە رۆژئاوای شاری هەولێر

09/10/2025

ئاگادارییەک لە مۆزەخانەی شارستانیی هەولێرەوە

ئاگاداری تەواوی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و گروپه گەشتیارییەکان و میوانانی ناوخۆ دەکەینەوە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە بینای مۆزەخانە، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە رێکەوتی (12ـی10ـی2025 تاوەکو 2ـی11ـی2025) بەداوای لێبوردنەوە پێشوازی له سەردانیکاران ناکرێت. بەدڵنیاییەوە لەگەڵ تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە، دەرگای مۆزەخانە بە ڕووی سەردانیکاراندا دەکرێتەوە

لەگەڵ ڕێزدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر
مۆزەخانەی شارستانیی هەولێر
2025/10/9

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر‎'s post 07/10/2025

ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێز دکتۆر (نادر بابەکر محەمەد)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر و نیاز ئەنوەر، لێپرسراوی کارگێڕی و محەمەد عەبدوڵڵا، لێپرسراوی هۆبەی یاسا بەمەبەستی پیرۆزبایکردن و دەستبەکاربوونی لە ئەرکی نوێ سەردانی بەڕێز دکتۆر (یادگار ئەرگوشی) سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێریان کرد
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر جگەلەوەی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی نوێی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵا خواست، پاڵپشتی خۆیشی بۆ هاوکارکردنی ناوبراو و زیاتر گرنگیدان بە نۆژەنکردنەوەی قەڵای دێرینی هەولێر دەربڕی. دکتۆر نادر ئەوەشی گوت: بۆ زیاتر پێشخستنی کەرتی شوێنەوار و کەلەپوور و پێکەوە کارکردن لەو بوارەدا، ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر‎'s post 01/10/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی10ـی2025، بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر دکتۆر "نادر بابەکر محەمەد"، هەردوو پێگەی شوێنەواری گردی عەلی مەولان و گردی باشتەپەی لە سنووری ناحیەی دارەتوو و قەزای قوشتەپە بەسەرکردەوە کە لە ئێستادا لەلایەن دوو تیمی ئیتالی و فەڕەنسی بۆ ماوەی چوار هەفتە هەڵکۆڵینی شوێنەواریان تێدا ئەنجام دەدرێت

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر‎'s post 30/09/2025

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی ئەیلوولی2025 بەڕێز دکتۆر نادر بابەکر محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بەیاوەری بەڕێز کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، سەردانی ناوچەی باغلومنارەیان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەو ناوچەیە هاتوونەتە پێش لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان. یەکێکی تر لە ئامانجی سەردانەکە هەماهەنگی زیاترە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

25/09/2025

⚫پرسەنامە
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان، بەناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و کەلەپووری هه‌ولێر، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان به‌ڕێز (عبداللە عبدالغنی) دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەمە کۆتا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و كۆچكردوویش جێگای بەهەشت بێت.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
*هەینی یەکەم ڕۆژی پرسەی كۆچكردووه‌ له‌ مزگەوتی (حاجی محمد قەرۆک) لە پشت شوقەکانی ئیسکان .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر‎'s post 24/09/2025

شوێنەوارناسانی ئیتالیا له چەند پێگەیەکی شوێنەواری پارێزگاری هەولێر رووپێوی و هەڵکۆڵینی شوێنەواری ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلولی 2025، به ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر نادر بابەکر محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر. بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور بەڕێز کەیفی مستەفا واژۆی لەسەر گرێبەستی ڕێگەپێدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواریی بە سەنتەری کامینسی ئیتالی بۆ ماوەی 5 ساڵ کرد

سەرەتای دەستپێکردن بە ڕووپێوی شوێنەواری دەبێت لە پێگەی شوێنەواری "عەلی مەولان، قەرەبەگ، گردی دۆغان" لە سنووری پارێزگەی هەولێر، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر

دوای تەواوبوونی ڕوپێووی و هەڵکۆڵینی شوێنەواری
و لێکۆڵینەوەی زانستی، دەستدەکرێت بەنۆژنکردنەوەی شوێنەکە لەلایەن سەنتەری کامینسی ئیتالی

ڕێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکە بەئامادەبوونی محەمەد لەشکری و و نیاز مەحمد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و لە
سەنتەری کامینسی ئیتاڵی هەریەک لە ستیفانۆ ڤالەنتینی و گوایدۆ گواردوسی بوو

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:30
Tuesday 08:30 - 13:30
Wednesday 08:30 - 13:30
Thursday 08:30 - 13:30
Sunday 08:30 - 13:30