02/06/2026
دووەم حاجی كورد له سعوودیه كۆچی دوایی كرد
ئه‌مرۆ ئێوارە ٢/٦/٢٠٢٦ دووەم حاجی كورد له سعوودیه به‌ناوی ( یاسین رجب خمو ) رێکانی تەمەن (٧٠) ساڵ، كه دانیشتووی شاری هەولێر قەزای خەبات له شاری مەککە كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م حاجییه دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی حه‌ج و ته‌واوكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له شاری مه‌ككه ئێوارە ئه‌مرۆ كۆچی دوایی كرد.
ئێمه به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای مه‌زن و دلۆڤان جێگه‌ی ئه‌م حاجییه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووریش به كه‌سوكاری بدات و بڕیاریشه له دوای ته‌واوكردنی ڕێككاره‌كان و ئه‌نجامدانی نوێژ له شاری مەککە بنێژرێت.
01/06/2026
کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومرە راگەیندرا
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومڕە رادەگەینێت.
لەمڕۆوە رێکەوتی ١/٦/٢٠٢٦ ئەو کۆمپانیانەی، کە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە و لە وەرزی عومرەی ٢٠٢٥ گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەدا کردووە، ئەوا ماوەکە درێژ دەکرێتەوە و دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکان گەشتەکانیان ڕێک بخەن تاوەکوو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و رێککارەکان ڕێکدەخرێتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، هەروەها ڕایدەگەیەنێت"لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و زووتر دەستپێکردنی وەرزی عومڕە و چوونی عومڕەکاران ئەو بڕیارە دەرچووە، تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ڕێککارەکان و ڕێنماییەکاندا دەکرێت، کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراو ئەوانەی گرێبەستیان کردووە دەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.
01/06/2026
یه‌كه‌م حاجی كورد له سعوودیه كۆچی دوایی كرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ١/٦/٢٠٢٦ حاجییه‌كی كورد له سعوودیه به‌ناوی ( ئه‌حمه‌د سعید نوری بریفكانی ) كه دانیشتووی شاری دهۆك له شاری مه‌دینه كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م حاجییه دوێنی دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی حه‌ج و ته‌واوكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له شاری مه‌ككه‌وه به‌ره‌و شاری مه‌دینه به‌رێكه‌وتبوو به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ كۆچی دوایی كرد.
ئێمه به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای مه‌زن و دلۆڤان جێگه‌ی ئه‌م حاجییه به به‌هه‌شتی به‌رێن شاد بكات و سه‌بووریش به كه‌سوكاری بدات و بڕیاریشه له دوای ته‌واوكردنی ڕێككاره‌كان و ئه‌نجامدانی نوێژ له شاری مەدینە بنێژرێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون