08/10/2013
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌سگیركردنی دارێژه‌رانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند .
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه له کرداره تیرۆریستییه‌که‌ی رۆژی 29/9ـی به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێر له کۆتایی نزیک بووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست که‌وتوون. دوای شه‌ش ساڵ له پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی تیرۆریستان بۆ تێکدانی ئارامیی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ک تیرۆریست توانییان له کۆتایی مانگی ڕابردوو ئه‌و ئاسانکاریانه بقۆزنه‌وه که بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق ده‌سته‌به‌ر کراون و دزه‌یان کرده ناو هه‌رێم.
تیرۆریستان ئامانجیان گه‌یشتن بۆ ناو باڵاخانه‌ی ئاسایش بوو، بۆیه دوو ئۆتۆمبێلیان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ته‌قانده‌وه و دواتر 2 خۆکوژی تر به چه‌ک و پشتێنی بۆمبڕێژکراو به سوودوه‌رگرتن له که‌لێنی دوای ته‌قینه‌وه هه‌وڵیان دا بگه‌نه ناو ئاسایش، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش بوونه‌وه و نه‌یانتوانی ئامانجه‌که‌یان بپێکن و گشت تیرۆریستان کوژران و شکستیان هێنا. ئه‌م نه‌به‌ردییه‌ی کارمه‌ندانی ئاسایش به خوێنی 7 کارمه‌ندی قاره‌مان تۆمار کرا و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌کان 72 که‌س له کارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیس و ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی بریندار بوون. ده‌ستکردنه‌وه و قاره‌مانیی ئه‌و 7 شه‌هیده‌ی ئاسایش، هه‌ڵوێستێکی مێژوویی و نموونه‌یی فیداکاری بوو و یادی ئه‌م خۆڕاگرییه‌یان هه‌میشه لای گه‌له‌که‌مان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
دوای ڕووداوه‌که یه‌کسه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان له لایه‌ن تیمه پسپۆڕه‌کانه‌وه ده‌ستی پێکرا و به هاوکاریی هاووڵاتیان و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان سه‌ره‌داوی باش به‌ده‌ست هاتن و توانرا چه‌ند که‌سێک له داڕێژه‌ران و هاوکارانی کرده‌وه‌که ده‌ستگیر بکرێن و دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه. ئه‌م تیرۆریستانه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شامن و لێکۆلینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستمان له ورده‌کاریی زیاتر و ئه‌نجامی کۆتایی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ر لێره‌دا هاووڵاتیانی ئازیزمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که به هه‌موو توانایه‌ک به‌رپه‌رچی ناحه‌زان و تیرۆریستان ده‌ده‌ینه‌وه و پشت به خوا و به هاوکاری و پاڵپشتیی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، هه‌رێمی کوردستان به دوورگه‌ی هه‌میشه ئارامی پێشکه‌وتن و سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
8/10/2013
03/10/2013
كاكه‌مین نه‌جار به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆش بوو شێخ صادق شێخ عومه‌ر عه‌لیاوه‌یی ده‌كات .
كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر به یاوه‌ری كرمانج عبدالله ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆش بوو شێخ صادق شێخ عومه‌ر عه‌لیاوه‌یی كرد له گوندی عه‌لیاوه . كاكه‌مین نه‌جار پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی گه‌یانده بنه‌ماله‌ی خوالێخۆش بوو .
03/10/2013
به‌رێز / شێخ ئه‌حمه‌د شێخ عومه‌ر عه‌لیاوه‌ی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی( شێخ صادق شێخ عومه‌ری عه‌لیاوه ) ی براتانمان پێگه‌یشت . ئه‌م هه‌واڵه له ناخه‌وه نیگه‌رانی كردین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین خوالێخۆش بوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی دلۆڤانی خۆیی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات . هیوادارین ئه‌مه دواین ناخۆشی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان بێت .
انا اللة وانا الیه را‌جعون
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر
03/10/2013
به‌رێز / بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆش بوو لیوا دلشاد نه‌جیب عوسمان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی كاكه لیوا دلشاد مان پێگه‌یشت . ئه‌م هه‌واڵه له ناخه‌وه رای چڵه‌كاندین كاك دلشاد پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی و خۆنه‌ویستی كوردستان بوو كه هه‌میشه به گیانی پێشمه‌رگایه‌تی داكۆكی له كوردستان كردوه تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی فه‌رمانده‌یه‌كی ئازای كوردستان بوو . به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا زیاتر خزمه‌تی كوردستان بكات . له خوای په‌روه‌ردگار داواكارین خوالێخۆش بوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات ئه‌مه دواین ناخۆشی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان بێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر
30/09/2013
كوردستان هه‌میشه گه‌شه ده‌كات .
تیرۆریستان به‌م كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌یان جارێكی تر سه‌لماندیان كه ئه‌وان شه‌مشه‌مه كوێره‌ن و چاویان به رووناكی هه‌ڵنایه . به‌ڵام ئیراده‌و خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان به گشتی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی سه‌لماندوویه‌تی و له داهاتووش ده‌یسه‌لمێنێ كه هه‌رگیز پیلانی تیرۆر و تیرۆریستان چۆك به ئیراده‌ی كوردستانیان دانادا به‌لكو رۆژ به‌رۆژ كوردستان پێشكه‌وتو تر ده‌بێت له هه‌نگاوه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری هه‌میشه‌یی پاشه‌كشه ناكات و رۆژی سه‌ربه‌خۆیی دێته‌دی . وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین كه شه‌ش رۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م نیشتیمانه له پێناو گه‌شه و مانه‌وه‌ی كوردستان گیانی خۆیان كرده قوربانی هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانی ئه‌م كرده تیرۆریستیه ده‌خوازین . نه‌فره‌ت له تیرۆر و تیرۆریستان سه‌ربه‌رزی بۆ بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان ...
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر
28/09/2013
په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی
هەروەک کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28/9/2013، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنن.
بەو بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو لایەک بکەم بە سنگفراوانی و هەستکردن بە بەرپرسێارێتییەوە مامەڵە بکەن و ئەگەر هەر سکاڵا و تێبینییەکیشیان هەبێ بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی کۆمسیۆن هەڵسوکەوت بکەن.
هەروەها داوا لە ئەندام و لایەنگرانی هەموو حزبەکانیش دەکەم ڕێز لە لایەنەکانیتر بگرن و ئیستفزازی یەکتر نەکەن.
بەپێویستیشی دەزانم جارێکی تر داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییە بەڕێزەكان بكەم هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن و لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك و ناوبانگی وڵاتەکەمان، بەهیچ شێوەیەک پەنا بۆ تەقەی خۆشی نەبەن، چونکە ئەوە دیاردەیەکی زۆر ناشرینە و دەبێ بنبڕ بکرێت.
داواش لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنە بەر کە سەرپێچیی لەیاسا و ڕێنماییەکان دەکەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
28ـی 9ـی 2013
28/09/2013
په‌یامێك بۆ گشت هه‌ڤاڵانی پارتیمان .
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندامان و دلسۆزانی رێبازی پارتی و بارزانی ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێت . كه پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتیمان سه‌ركه‌تنێكی گه‌وره‌ی تۆماركردوه ئه‌م ده‌رنجامه مایه‌ی خۆشحالی هه‌موومانه . به‌ڵام ده‌بێ به شێوازیكی سه‌رده‌میانه گوزارشت له‌م خۆشیه بكه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هانا بۆ ته‌قه‌كردن مه‌به‌ن چونكه ئه‌م جۆره ره‌فتاره له گه‌ڵ سیاسه‌ت و پرانسیپی پارتیمان یه‌ك ناگرێته‌وه. به‌لكو ده‌بێ هه‌موومان به شێوازی مه‌ده‌نی خۆشحالی خۆمان ده‌برین و ئاهه‌نگ ساز بكه‌ین. پیرۆزه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه له سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی پارتیمان و جه‌ماوه‌ری دلسۆز و خۆشه‌ویستانی رێبازی پارتی بارزانی ......
21/09/2013
وه‌ك به‌ڵێنمان پێتان دابوو جه‌نابی كاك نێچیرڤان كه سه‌ر ده‌كه‌وین ئه‌مرۆ سه‌ركه‌وتین و پیرۆزه له هه‌مووان ...........
21/09/2013
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه پیرۆزه له ته‌واوی هه‌ڤاڵان ده‌ستان خۆش چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تربن انشالله
21/09/2013
سه‌رۆك بارزانی له پێناو ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی خۆیدا ...
21/09/2013
كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی پیرزین ده‌نگی خۆیدا . ئومێدی خواست پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی به‌رێوه‌بچێت و جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری هه‌لبژاردن بكه‌ن ...