Hawler passport بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر

Hawler passport بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hawler passport بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر, Government Official, هەولێر گەرەکی 32ی پارک, Irbil.

15/05/2026

پرسەنامە

بەناوی بەرێوەبەر و ئەفسەران و سەرجەم ستافی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەفسەری نووسینگەی سۆران بەرێز (عقید / بەختیار نعمت ميرصادق) دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی (براى) بەرێزیان داواکارین لە یەزدانی مەزن دواناخۆشی بنەمالەکەیان بێت،خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٦ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی جلیل خەیات لە هەولێر.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان

05/05/2026

پرسەنامە

بەناوی بەرێوەبەر و ئەفسەران و سەرجەم ستافی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەفسەرمان (عقید / شهرزاد جليل خليل) دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی (دايكى) بەرێزیان داواکارین لە یەزدانی مەزن دواناخۆشی بنەمالەکەیان بێت،خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

بەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٦ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی گەورەی کەلار لە قەزای کەلار.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان

23/04/2026

پرسەنامە

بەناوی بەرێوەبەر و ئەفسەران و سەرجەم ستافی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کارمەندمان (ر.پ٣ / ماهر شکر اسماعیل) دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی (باوکی) بەرێزیان داواکارین لە یەزدانی مەزن دواناخۆشی بنەمالەکەیان بێت،خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

بەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٤ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی گەورەی کەلەک.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان

23/04/2026

پرسەنامە

بەناوی بەرێوەبەر و ئەفسەران و سەرجەم ستافی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کارمەندمان (محمد حسین) دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی (دایکی) بەرێزیان داواکارین لە یەزدانی مەزن دواناخۆشی بنەمالەکەیان بێت،خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

ئەمرۆ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٣ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی صواف.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان

04/04/2026

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست…

٠ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.لە ئێستادا نۆرە بۆ رۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەستە.

٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).

٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

Photos from ‎Hawler passport بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر‎'s post 31/03/2026

پیرۆزبایی دەست بەکاربوون

ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢٦ عميدى مافپەروەر مەریوان عبدالسلام محمد بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر لەگەل پۆلێک لە ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتیمان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی کرد وە لەلایەن
بەرێز عمیدی مافپەروەر ( هەورامان محمد محمود) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکە پێشوازیان لێکرا ، مەبەست لە سەردانەکەیاندا پیرۆزبایی کردن بوو لە بەرێزیان بەبۆنەی دەست بەکاربوونیان ھیوای سەرکەوتن لە کارەکانی بۆ بەرێزیان دەخوازین لە پێناو خزمەت کردنی هاونیشتمانیان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر

27/03/2026

ئاگاداری بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویست ...

سەبارەت بەو ھاوڵاتیانەی کە نۆرەیان بۆ ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢٦ دانابوو.

ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەینەوە کە نۆرەیان بۆ رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢٦ دانابوو ، بەھۆی پشووەوە نۆرەکانیان گوازراوەتەوە بۆ رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢٦ ، بۆیە پێویستە رۆژی یەکشەممە سەردانمان بکەن بەمەبەستی ڕایی کردنی مامەلەکانیان.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

23/03/2026

پرسەنامە

بەناوی بەرێوەبەر و ئەفسەران و سەرجەم ستافی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەفسەرمان (رائد / هۆگر جلال گەردی) دەکەین بە هۆی کۆچی دوایی (خالی) بەرێزیان داواکارین لە یەزدانی مەزن دواناخۆشی بنەمالەکەیان بێت،خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

بەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٤ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی سید جعفر لە گەرەکی هەولێری نوێ.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان

20/03/2026

نەورۆزتان پیرۆز بێت

بەناوی خۆم و ئەفسەران و سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ، جوانترین چەپکە نێرگزی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیان بە گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بنەمالە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین ، لەخودای گەورە داواکارین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە دەسپێکی ساڵێکی پڕ لە ئاسایش و ئارامی و خێرو خۆشی و کامەرانی بۆ ھەموو خەلکی کوردستان.

عمیدی مافپەروەر
مەریوان عبدالسلام محمد
بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر

19/03/2026

• پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بەناوی خۆم و ئەفسەران و گشت کارمەند و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاولاتیانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین لە خودای گەورە داواکارین کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان.
جەژنی دەستەبەربوونی ئاشتی و ئاسوودەیی بێت بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی.

جەژنتان پیرۆزبێت و ھەمیشە لە خۆشیدا بن.

عمیدی مافپەروەر
مەریوان عبدالسلام محمد
بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر

18/03/2026

سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئادار دەست پێدەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


هەولێر گەرەکی 32ی پارک
Irbil
00964