29/04/2016
خۆشهویستی ئهگهر تهنها بهرهو ڕووكهشبینی و جوانی لاوێتی ئاراسته بكرێ ، ئهوا كورت ئهبێ بهلام ئهگهر خۆشهویستی له گهر ئیمان و رهوشتدا ئاوێته بكرێت، ئهوا تهمهنێكی دوور و دڕێژی دهبێت و ،چێژی بهههشت به مرۆڤ دهدا
ئۆرهان
له كتێبی خۆشهویستی بهم جۆره دهبێ
لا ١٠٣
15/12/2014
ئەگەر ویستت بزانی چەند دەوڵەمەندیت ،هەرگیز
سەروەت و سامانەکەت مەژمێرە ، تنۆکێ فرمێسک بڕێژە ،
ئەو دەستانە بژمێرە دێن بۆ پاک کردنەوەی فرمێسکەکانت ،
ئەمەیە سەروەتی ڕاستەقینەی تۆ ۰۰۰۰
____________________________
مسعود لعلی - نهێنیەکانی ژیان
12/12/2014
گۆڕان دەتوانێت هەم دەسپێکی ژیان بێت ، هەم کۆتای ژیان بێت ....
کامیانت پێ پەسەندە .. ؟؟
کاتێک هێزێکی '' دەرەکی '' هێلکەیەك دەشکێنێت ، ژیانێك دێنێتە کۆتایی .
کاتێك هێزێکی '' ناوەکی '' هێلکەیەك دەشکێنێت ، ژیانێك دەست پێدەکات.
گۆڕانکاری مەزن هەمیشە لە ناخی مرۆڤەکانەوە دەست پێدەکات .....
____________________________________
مسعود لعلی
نهێنیەکانی ژیان - لا.46
12/12/2014
ئەگەر ڕۆژێک ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبوویتەوە ، دەتوانیت لەوە دڵنیا بیت بەڕێگەیەکی هەڵە ڕێدەکەیت .
----------——–---------------------
مسعود لعلی - نهێنیەکانی ژیان - لا.23
12/12/2014
پەروەردگار تەنها تۆ خاوەنی ژیانی باقیت ، چونکە ئێمە دەمرین ، کەچی درەوشانەوەی ژیانێکی بەردەوام و هەمیشەی لە مردن و ژیانماندا دەبینین ...
-----------------
بەدیع زمان : سعید نوڕسی
مەکتوبی 22 م - دەستوری 4 م
لاپەڕە 402
19/03/2014
ئیلاهی غیری تۆ کەس شک نابەین رەحمەتێ!
12/03/2014
ئەوەی لەوێنەکەدا دەی بینن ڕەش پێستەکە خەڵکی کینیایە و ئەوەی تریان خەڵکی ئیسپانیایە، دوای ئەوەی لە پێشبركێ یەکە بەردەوام کینیەکە لە پێشەوە دەبێت کاتێک دەگاتە نزیک خاڵی کۆتایی وا دەزانێت تەواو بووە و دەوەستێت بەڵام ئیسپانیەکە لەبری ئەوەی پێشی بکەوێتەوەو خۆی ببیتە یەکەمی پێشبڕکێ یەکە ئەوە ناکات بەڵکو بەدەست ئیشارەتی بۆ دەکات کە چەند هەنگاوێکی ماوە بۆ تەواو بوون. کاتێک خەڵکەکە ئەم دیمەنەیان بینی تێکرا دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان بۆ ئەو هەستە جوانەی یاریزانەکە. پاشان لیژنەی ئۆڵۆمپی مەدالیای زێرینیان پێدا بۆ ئەو ڕووحە وەرزشیەی ئەم یاریزانە ئیسپانیە.
ئەم وێنەیە پێمان دەڵێت مرۆڤ نابێت لەسەر حیسابی هەڵەی ئەوانی تر خۆی سەر بخات پێویستە پشت بە هەوڵ توانای خۆی ببەستێت. یاریزانە کینیەکە دوای ئەوەی خەڵاتی یەکەمی وەرگرت خەڵاتەکەی پێشکەش بە هاوڕێ ئیسپانیەکەی کرد... مرۆڤە پاکەکان هەمیشە سەر دەکەون
11/03/2014
ههڵهكان لاپهڕهيهكن له ژيان بهڵام هاوڕێكان كتێبێكن له ژيان بۆيه ههرگيز لهپێناو لاپهڕهيهكدا كتێبێك له دهست مهده ..
06/03/2014
ژیان وەک پیانۆ وایە خۆشیەکانی دووگمە سپیەکانە ، ناخۆشیەکانی دوگمە ڕەشەکانە ، ئەوەش بزانە بە بێ بەژداری هەردوکیان ناتوانێ ئاوازێکی جوان بژەنێ..