مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو

مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو, Political Party, Irbil.

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 28/05/2026

پێنج شەممە ٢٠٢٦/٥/٢٨ دووەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پێشوازی میوانانی جەژندا

26/05/2026

‏هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان لە گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئەکەم ، لە خودای میهرەبان داواکارم بەخێرو خۆشی بیگێڕێتەوە بەسەر ئومەتی ئیسلام و سەرجەم مرۆڤایەتیدا ،
‏ کۆتایی بێت بەهەناسەی شەڕو داگیرکاری و ستەم، کوردستانەکەمان و عێراقەکەمان بەدووربێ لە گشت بەڵایەک ..

24/05/2026

مامۆستا سەڵاحەدین و كاك مەسعود بارزانی كۆبوونەوە

لە میانەی هەوڵە دیبلۆماسیەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ئەو دەستپێشخەریەی كە بۆ دەرچوون لە قەیران و چارەسەری ئەم چەقبەستووییە سیاسیەی لە هەرێم هەیە، ئەمرۆ یەك شەممە بەرواری 24/5/2026، بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەرێز كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.

لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا .

كاك مەسعود بارزانی رۆڵی مامۆستا سەڵاحەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی بەرزنرخاند بۆ ئەو هەوڵ و دەستپێشخەریانەی كە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و نەهێشتنی ئەو گرژی و ناكۆكیانەی لە نێوان پارتی و یەكێتی دا هەن ، هیوای خواست كە هەموولایەك هەوڵی جدی بدەن بۆ دەرچوون لەم قەیرانە لە پێناو بەرقەراكردنی ئاشتی ئارامی و گێرانەوەی شكۆ بۆ دامەزراوە دەستوریەكان و خزمەتكردنی زیاتر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی پشتگیری كاك مەسعود بارزانی كرد و هیوای خواست هەموان بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەین.

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 23/05/2026

كوردی/ عربي

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي و رئيس الإقليم يعقدان اجتماعاً

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٥/٢٣،بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.

لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی پێگەیشتووە.

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو له‌مباره‌يه‌وه‌ دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و هه‌ر ئه‌مه‌ى لێ چاوەڕوان دەکرێت.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتيگريى به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ هەوڵەکانی دەربڕی.

دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه‌ بوو.

………

كوردي/ عربي
- الأمين العام للاتحاد الإسلامي ورئيس الإقليم يعقدان اجتماعاً

زار الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، مساء اليوم السبت ، السيد نيجيرفان بارزاني، رئيس إقليم كوردستان.

وخلال اللقاء، جرى بحث الأوضاع الداخلية في العراق وإقليم كوردستان، وأكد الجانبان ضرورة الخروج من حالة الانسداد السياسي التي وصلت إليها العملية السياسية في إقليم كوردستان.

وأعرب رئيس إقليم كوردستان عن دعمه الكامل لجهود الأمانة العامة للاتحاد الإسلامي في هذا الإطار، مشدداً على أهمية استمرار الجهود والمبادرات التي تصب في المصلحة العامة لإقليم كوردستان، وهو ما يُنتظر من الجميع.

من جانبه، عبّر الأستاذ الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني عن شكره وتقديره لدعم السيد رئيس إقليم كوردستان لجهوده ومساعيه.

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 20/05/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێم دەكات

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 20/5/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە ئامادەبوونی د. محەممەد هاودیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەكان پێشوازی لە بەرێز ( ئەلبرێشت ڤۆن ویتکی) كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد .

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

كونسوڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بە دۆخی عێراق و ناوچەكە كرد و مەترسیەكانی شەڕ و گۆرانكاریە خێراكانی خستە روو، لەم روانگەشەوە بە پێویستی زانی كە لایەنەكانی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان گۆرانكاریەكان بە گرنگ بزانن و هەرچی زووە پەرلەمانی كوردستان كارابكەنەوە و پێكهێنانی حكومەت لەوەی هەیە زیاتر دوانەكەوێت.
بۆ ئەم مەبەستە دەستخۆشی و نرخاندنی هەبوو بۆ ئەو هەوڵە دیبلۆماسیە و دەستپێشخەریەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ لێكنزیك كردنەوەی پارتی و یەكێتی بۆ رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و بەرقەراری ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 20/05/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە كونسولى توركيا دەكات

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 20/5/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە ئامادەبوونی د. محەممەد هاودیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەكان پێشوازی لە بەرێز ( ئێرمان تۆپچو ) كونسوڵی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

لە تەوەرەیەكی تردا پرسی دەستپێشخەری و ئەو هەنگاوانەی بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزی و گرفتەكانی بەردەم كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خرایەسەر.

كونسوڵی كۆماری توركیا دەستخۆشی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەم هەنگاو و دەستپێشخەریەی یەكگرتوو و بەخاڵێكی گرنگی دانا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەرانەوەی ئارامی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.، هەڵوێستی دەوڵەتی توركیاشی دوپات كردەوە لە بەرەوپێشچوونی سەقامگیری و ئاشتەوایی هەرێم و عێراق.

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 19/05/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی باڵای پارتی دەكات

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 19/5/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتی بەرێز ( فازڵ میرانی )بەرپرسی دەستەی کارگێری مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی .

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پەیوەندیەكانی نێوانیان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی بەرێز ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد بۆ ئەو هەنگاو و دەستپێشخەریەی كە بۆ یەكریزی و تەبەیایی هێزە سیاسیەكان و بەتایبەت ناكۆكی و چەقبەستوویی نێوان پارتی و یەكێتی لە گرژی راگەیاندن و پرسی كارانەكردنەوەی پەرلەمان و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت بردویانە، ئەم هەنگاوە جێگەی رێز و هەڵوەستەكردنە لەسەری، و یەكگرتوو هەموكات پێشەنگی ئەم جۆرە سیاسەتكردنەیە بۆ لەیەكترنزیکكردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی لە گرفت و كێشەكانی نێوان هەردوولایەن كردەوە لە بەرانبەر كارانەكردنەوەی پەرلەمان و پێكنەهێنانی حكومەت، رایگەیاند كە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە وادەخوازێ كە ناكۆكیەكان وەلا بنرێ و هەنگاوی كرداری و خەمخۆرانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ببردرێ لە پێناوی بەرقەرەراكردنی ئارامی و باشتركردنی بژێویی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر .

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 19/05/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە كونسوڵی بەریتانیا كرد

پێشنیوەڕی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 19/5/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەرێز ( ئاندرو بیزلی) كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد .

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم، خۆشحاڵی خۆیی بەم دیدارە دەربڕی و دەستخۆشی زۆری هەبوو بۆ ئەو هەنگاو و دەستپێشخەرییەی كە بەرێز ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی ناویانە بۆ چارەسەری ئەم چەقبەستووییە سیاسیەی لە هەرێم هەیە و رۆلی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە پرۆسەی چارەسەركردنی كێشەكان و ئیصلاحی كۆمەڵگەیی بەرزنرخاند.

لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی كونسولی بەریتانیای كرد و تەئكیدی كردەوە كە بارودۆخی ناوچەكە و گۆرانكاریە خێراكان لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتدا نیە و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ئەبێ پەلەی لێ بكرێت ، داوای كرد كە بەریتانیا رۆڵی هەبێت لە خستنە رووی مەترسیەكان بۆلایەنە دەسەڵاتدارەكان و چارەسەركردنی كێشەكان .

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 18/05/2026

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی نوسەر ڕۆشنبیری ناسراوی شاری هەولێر مامۆستا ممتازحەیدەری دەکات

رۆژی دوو شەممە ٢٠٢٦/٥/١٨ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری پارێزەر علی گردەسۆری ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتوو سەردانی نوسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی شاری هەولێر مامۆستا ممتازحەیدەیان کرد بە مەبەستی ئاراستە کردنی پرسەنامە کە لە چەند ڕۆژی رابردوو کوەرەکەیان کۆچی دوایی کردبوو
جەنابی ئەمینداری گشتی لەنزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ناوبراو و خانەوەدەی بەڕێزیان کرد و داوای کرد خوا سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و کۆچ کردوش بەبەهەشتی خۆی شاد بکات

Photos from ‎مەڵبەندی ھەولێری یەکگرتوو‎'s post 18/05/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی سەرۆكی حكومەت دەكات

دوای راگەیاندنی دەستپێشخەری بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ئەو ساردیەی لە نێوان پارتی و یەكێتی یدا هەیە، ئەمرۆ دوو شەممە بەرواری 18/5/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی مەكتەبی سیاسی سەردانی بەرێز ( كاك مسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرى دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێم خستۆتە بەردەم سەرکردایەتی ئەو دوو حزبە.
كاك مسرور بارزانی بەرێز و سوپاسەوە یاداشتەكەی وەرگرت و ئاماژەی بە تەنگژە و ئاستەنگەكان كرد و هاوڕابوو لەسەر زەرورەتی هەنگاوی كرداری بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و رێكخستنەوەی ناو ماڵی خۆمان .

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Irbil