تقبل الله منا و منكم صالح الأعمال
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز سەرۆکی دەزگای مرۆیی سۆز م. محمد ڕواندزی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
دەزگای مرۆیی سۆز
پەیجی فەرمی دەزگای مرۆیی سۆز لە فەیسبوک
08/03/2026
بەخشینی سەنەدی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز.....
ڕۆژی هەینی ۱۰/ رمضان/۱٤٤۷ بەرامبەر ۲۰۲٦/۲/۲۷ سوپاس بۆ خودای باڵا دەست
هەستاین بە سازدانی ئاهەنگێکی شایستە بۆ بە بەخشینی مۆڵەتی قورئان خوێندنەوە بە قیرائەتی ئیمام عاصم بە هەردوو ڕیوایەتی حفص و شعبة بە دوو مامۆستای قوڕئان خوێنی دەزگاکەمان لەلایەن مامۆستا محمد خضر ڕواندزی (رحیم القراء) کە ئەم بەڕێزانە بوون:
1. عبدالخالق محمد قادر
2. کامەران مصطفی طه
خودای باڵادەست بیکاتە مایەی خێر و خۆشی دنیا و قیامەتیان و فیردەوسی اعلایان بەقسمەت بکات
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز سەرۆکی دەزگا، مامۆستا محمد رواندزی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
پیرۆزبایی مامۆستا و دوعای خێر بۆ سەرجەم مسولمانان و هاوکارانی دەزگا و خێرخوازان.
27/01/2026
پوختەی ڕاڤە قوران سورة الفلق
پوختەی ڕاڤەی قورئان سورة الفلق پوختەی ڕاڤەی قورئان سورة الفلق م.محمد رواندزی
13/12/2025
لقی #پشدەر ی دەزگای مرۆیی سۆز کەمپەینی هاوکاری و کۆ کردنەوەی پارە، بۆ لێقەوماوانی لافاو ی چەمچەماڵ ڕادەگەنێت.
تکایە یەک هەزار بە کەم مەزانن بۆ بەخشین و دەزگای سۆز ماندو نەناسانە لە خزمەتی خەڵکی دەست و دڵکراوە دایە تا بە ئەمانەتەوە هەمو هاوکاریەکانتان بگاتە شوێنی خۆی.
دەتوانن کارت ی مۆبایل بنێرن بۆ ئەم ژمارانە
07502106029
07731585550
✔ لە ڕێگای FIB
07731585550
✔یان ڕاستەوخۆ گەیاندنی بە لقی پشدەری دەزگایی مرۆیی سۆز لە قەڵادزێ نزیک مزگەوتی شێخ عبدالقادری گەیلانی.
01/12/2025
دەزگای مرۆیی سۆز/لقی ئافرەتان هەڵدەستێ بە وەرگرتنی قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی(2026)بۆ بەشەکانی:
1/بەشی تەعلیمی
کە لە ماوەی چوار ساڵدا ئەو مەنهەجانەی خوارەوە دەخوێندرێت:
-ڕەوانی لە تەجوید
-تەفسیری جزء٣٠
-تەفسیری جزء٢٩
-40 فەرموودە له کتێبی ریاض الصالحات
-ژیانی پێغەمبەری خوا️ ﷺ
-هاوکات تەجوید نەزەڕی و عەمەلی دەبێت و دوای تەواوبونی هەر چوار قۆناغ و تاقیکردنەوەی لەبەشی(تحفیظ) لەبەرکردنی قورئان وەردەگیرێت.
"جێگای باسە ئەو قوتابیانەی لە قۆناغی سێیەم دەردەچن بە یەکەم و دووەم و سێیەم بۆ ئیجازەی قرائة بەڕیوایەتی(حفص و شعبة)وەردەگیرێن، و قوتابی لە کۆتا قۆناغ جارێکی دی ئەو هەلەی پێدەدرێتەوە"
2/بەشی تەمهیدی
کە لە ماوەی چوار ساڵدا ئەو مەنهەجەی خوارەوە دەخوێندرێت:
-کتب اقرأ
-ڕێسای نورانی
-تەجویدی ئاسانکراو
-ئاداب
"کە قوتابی لەو بەشەدا له نەخوێندەواریەوە فێری خوێندنەوە و نوسینێکی تەواو و خوێندنەوەی تەواوەتی قورئانی پیرۆز دەکرێت بە ترتیل و تەجویدەوە"
کاتی ناونوسین: 1/12/2025 تا 30/12/2025
لۆ ناونوسین پەیوەندی بکە بەو ژمارەیەوە:
07504989507
یاخود نامە لۆ پەیجی دەزگا بنێرن.
شوێن:شەقامی حەدید و خەشەب کۆڵانی یەکەم پشت کۆمپانیای اخلاص.
20/11/2025
ئاگاداری 🔔
دەزگای مرۆیی سۆز بۆ سالی نوێ (٢٠٢٦) دەست دەکات بە وەرگرتنی قوتابیان ( قۆناغی یەکەم )بۆ خ*لی نەوجەوانان 👩🏻
تێبینی….
١-وانەکانی ( لەبەرکردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ، قاعيدەی نورانی ، لەگەل چەند بابەتێک ) دەخوێندرێت .
٢- تەمەنی قوتابی لە نێوان (٦ تا ١٥ ) سال.
٣- رۆژانی سێشەمە و شەمە وانەیان هەیە قوتابی تەنها رۆژێک دەوامی دەزگای هەیە.
٤- سالی نوێ ٣/١ دەست دەکرێت بە دەوام کردن.
٥- کاتی خ*ل ٢:٣٠ دەست پێدەکات تاکو ٤:٣٠.
٦- خ*لەکە بەشی ئافرەتان بەڕێوەی دەبات و تایبەتە بە قوتابی (کچ).
29/10/2025
وەختێک دێیت و دەپرسیت: قووڵترین و بەهێزترین لایەن بۆ خزمەتکردنی فەرموودەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ و زانستەکانی کامەن و چین؟
وەڵامەکە تەنها بریتی نییە لە لێکۆڵینەوە و جیاکردنەوەی فەرموودەی بەهێز و لاواز و دەرهێنان و شەرحکردنییان، بەڵکو لەو نێوەندەدا شتێک هەیە زۆر لەوە زیاتر و بەرزتر!
ئەوەیە لەگەڵ پێغەمبەری خودا ﷺ بژیت، هەستی پێ بکەیت وەک ئەوەی لەمەدینە بیت و هاوەڵێتی بکەیت، بە گوێکانت گوێت لە وتە موبارەکەکانی ببێت و بەچاوەکانت ڕووی نوورینی ببینیت،و بگریت لەتاو شەوق و تاسەت بۆی!
ئەوەی بەتەواوی خۆت نوقمی ژیاننامەکەی بکەیت، تاکو لە چاوەکانی ئەوەوە سەیری دونیا بکەیت، و بە دڵی ئەو بیر بکەیتەوە، وە لەگەڵ ڕوحی ئەودا بجوڵێیت!
لە کاتی خوێندنەوەی فەرموودەکان وەکوو لێکۆڵەرێکی فەرموودە بەسەریاندا گوزەر مەکە، بەڵکو هاووێنەی خۆشەویستێک بە کە لەتاو خۆشەویستەکەی هەموو گیانی دەبێت بە گوێ و دڵ و ڕۆح!
ئەمەش بەرجەستەکەری ئەو مانایەیە کەوا دڵت لەتاو تاسە و شەوقی بۆ دیدارێک (تەنها نەزەرێك)ـی خەریکە شەق ببات.
بەوەی لەگەڵی بژیت، ئەگەرچی لە سەدەی بیست و یەک بیت وەک ئەوەی لەماڵەکەیدا بیت، گوێت لەگفتوگۆکانی بێت، بیبینیت کە زەردەخەنە دەکات، و خەریکیت پێی دەفەرموویت: "بە دایک و باوکم ببمە فیدات یا رسول الله ﷺ"
ئا ئەمە لە خزمەتبوونێکی ڕاستەقینەیە .. کە بە پلەی بەرزی زانستی و بڕوانامەی ئەکادیمی بەراوردناکرێت و ناپیورێت، بەڵکو بە ئەندازەی سەرقاڵ بوونی دڵتە بە خۆشەویستیەکەی، ڕاستگۆیت بەرامبەری، دڵسۆزی و ئیشتیاقت بۆی..
✍🏻نوکە قەڵەمێێک لە پەیامەکانی دەرسی فەرموودەی بەشی ئافرەتانەوە.
💚🌱
30/09/2025
‼️ئەو مەفھومە سادەیەی بەر لە پڕۆسەی زەواج زەرورە بزانرێت🌱👇🏻..
بەر لەوەی کچ و کوڕێک بخەیتە نێو پڕۆسەی زەواج بەس لەوەی حاڵی بکەیت
(دەکرێت لە ژیانا کێشە و ناڕەحەتی و توڕەییتان بێتە بەین)
یەکەم کلیلی چارەسەر و گەورە نەبوونی کێشە خێزانیەکانە
وەھمی نێو فلیم و سۆشیال میدیا و نواندنی سەر شاشەی زۆرێک لە ڤڵۆگەرەکان
جیلێکیان هێنایە ساحەکە
یەکەم دەنگ بەرزکردنەوەی پیاوەکە دەبێت بە یەکەم چەکوش له محەبەت و پێکەوەبونیان
جاری دووەم کێشەکەیان لە ماڵە خەزوران و مەحکەمەیە
بەڵام شەریعەتی موبارەکی ئێمە کە لەگەڵ واقع ئەدوێت
(کاتێک فێرت دەکات لە کاتی توڕەیی و کێشەکان چۆن تەعامول بکەیت..؟ پەیامێکە تا پێت بڵێت دەکرێت کێشە هەبێت)
ئەخر ئەوە کچی پێغەمبەری خوایە علیه الصلاة والسلام و بۆخۆی پەروەردەی کرد
عەلی موژدە پێدراوی بەهەششتە و هەر لە ماڵ و لەژێر چاودرێری ئەو نازدارە️ ﷺ گەورەبوو
ئەبێت چ ماڵێکی جوان و نمونەییان هەبوبێت..؟
ئەوجا لە ماڵی ئەوان کێشە ڕوودەدات و عەلی ڕەزای خوای لێبێت دەچێتە مزگەوت و ڕەسول️ ﷺ هەڵی دەستێنێت ”قم یا أبا تراب قم.....”
لۆیە یەکەم هەنگاوی خۆشبەختی تێگەیشتنە لەوەی
لەژێر سەقف و هەیوانێک کە دوو نەفسی جودا لە دوو ژینگەی جودا ببن بە لیباس
ناکرێت ڕۆژێک توڕەیی نەبێت
”فێرت دەکات بزانیت تەعامولی لەگەر بکەیت؛ نەک قەبوڵی نەکەیت”
✍🏻بەشی ئافرەتان (فەرموودە)
09/09/2025
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خودای گەورە کە لەسەرەتاوە تاکو کۆتایی یارمەتیداین لە بەڕێوەچوونی خ*لی هاوینەی منداڵ و نەوجەوانانی (ئایندەی گەش) بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و سودبەخش، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ ی رەبیعی یەکەمی ١٤٤٧ ی کۆچی بە ئاهەنگێکی بچوک و دابەشکردنی بڕوانامە و هەندێک دیاری کۆتایی بە خ*لەکە هات.
لەکۆتایی دەست خۆشی لە دایک و باوکان دەکەم کە متمانەی خۆیان و منداڵەکانیان بە ئێمە بەخشی و ئێمەش بە یارمەتی خودای گەورە بدپاشان بەپێی توانا هەوڵی خۆماندا تاکو زۆرترین سود بە قوتابیان بگەیەنین، سوپاس بۆ خودا ئەنجامی خ*لەکە تاڕادەیەکی باش ڕێزلێگیراو بوو وە سودێکی ئەوتۆیان وەرگرت لە فێربوون و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و ژیانی پێغەمبەری خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێت وە چەند وانەیەکی ئاداب و ئیمان و ئیسلام، لەگەڵ بنچینەیەک لە زمانی عەرەبی.
ئەوەی باشبوو لەلایەن خواوەیە و شتە ناتەواوەکانیش لە ئێمەوەیە.
خودای گەورە سەرفرازی دونیا و قیامەتتان بکات ان شاءاللە
09/09/2025
بە پایان گەیاندنی خ*لی هاوینە
لە 2/9/2025 ڕۆژی سێ شەممە بەشی ئافرەتان له لقی سەرەکی دەزگای مرۆیی سۆز هەڵسا بە سازدانی ئاهەنگێکی خنجیلانە بەبۆنەی بە پایان گەیاندنی خ*لی هاوینە
کە جێگای باسە خ*لێکی پڕ لە چاڵاکی و گەرم و گوڕی بوو لۆ قوتابیان و بوە جێگای سودی زۆرێکیان
خوای گەورە ئەو جوهدەی له مامۆستایان و دایکان و باوکان و قوتابیانمان قەبوڵ فەرمووبێت و هاوینێکی بەرهەمداربوبێت و بناغەی ڕۆژە گەورەکانی عومریان لێ دانابن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the business
Telephone
Website
Address
شەقامی (حەدید و خەشەب)، کۆڵانی یەکەم پشت کۆمپانیای اخلاص، یان مرعی
Irbil
964
