وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

Share

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەرجەستەکردنی بەها مرۆڤایەتییەکانی کار و پشتگیریی و چاودێریکردن، بەو ناوەی کە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە لە هێنانەدی ئەو ڕاپەڕینەی کە هەرێم لە هەموو مەیدانەکاندا بە خۆیەوە دەبینێ. The Ministry of Labour and Social Affairs is responsible for regulating and monitoring the labour market in the Kurdistan Region, providing social welfare for citizens on low incomes and those with special needs, and supporting and supervising nurseries and other charitable organisations.

Photos from ‎وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی‎'s post 03/06/2026

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٦/٣ خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێری کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە و مامۆستا و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان.

لە ماوەی ئەم سەردانەدا، خاتوو کوێستان پیرۆزبایی لە منداڵانی خانەی کچان و خانەی کوڕانی بێ سەرپەرشت کرد کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ بە ئەنجامێکی زۆر باش قۆناغەکانی خوێندنیان تەواو کردووە و سەرکەوتووانە دەرچوون. ژمارەی ئەو قوتابییانە ٣٣ قوتابی بووە، کە ٢٥ قوتابی کوڕ و ٨ قوتابی کچن. هەروەها ١ قوتابی لە خانەکان خوێندنی پەیمانگای تەواو کردووە و ١ قوتابی دیکەش لە کۆلێژ وەرگیراوە لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی.

شایەنی باسە ئەم خانانە لەلایەن و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرپەرشتی و پشتیوانی دەکرێن، وە هەمیشە گرنگی تایبەتی بە پەروەردە، فێربوون و دابینکردنی ژیانێکی گونجاو بۆ منداڵان دەدرێت.

01/06/2026

دەقی وتەی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا

Photos from ‎وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی‎'s post 01/06/2026

ئەمڕۆ یەك شەممە 1/ 6/ 2026 بەرێز خاتوو زەكیە سەید صالح بەشداركرد لە كردنەوەی خولێكی كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دهۆك و بەرێوەبەرایەتی پاراستنی كۆمەڵایەتی دهۆك كە بەشدارن لە بەرێوەبەردنی پڕۆژەی هاوكاری خەڵكانی كەم دەرامەت لە دهۆك كە بە كۆمەكی حكومەتی هۆڵەندی و پشتیوانی بانكی نێو دەوڵەتی لە پارێزگای دهۆك وەك پڕۆژەیەكی ئەزموونی هاوكاری كردنی خەلكانی هەژارو كەم درامەت بەرێوەدەچێت.
لە سەرەتای خولەكە بەرێزیان وێرای سوپاسی حكومەتی هۆڵەندی و بانكی نێودەوڵەتی سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی بەرێوەبردنی ئەم پڕۆژەی كرد و ئاماژە دا بە سوودەكان ئەم پڕۆژە كە جگە لەوەی پڕۆژەیەیك ئەزموونیەو دەبێتە مایەی راهێنانێك بۆ وەزارەتی كار لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و جگە لە سوود مەندی بوونی خەڵكانی هەژار دەبێتە مایەی دروستبوونی تیمی شارەزا لەم بوارەو كاركردن بە گوێرەی پێوەرەكانی هەرێم و بانكی نێو دەوڵەتی و بناغەی هاوكاری خەڵكانی هەژار لە هەرێمی كوردستان لە داهاتوودا.
هەروەها بەرێزیان ئاماژەیان بەوەدا كە پێویستە بە هەموو تواناكان لە هەموو لا كار لەسەر سەرخستنی ئەم پڕۆژە بكەینەوەو هەموومان وەك یەك تیم بە هەستێكی بەرپرسیاریانە و روحێكی نیشتمان پەروەرانە لەم پڕۆژە كار بكەین و دیوانی وەزارەتی كاریش ئامادەیە بۆ هەر هاوكارو كار ئاسانییەك كە پێویست بێت.
لە كۆتایشدا هیوای خواست كە زۆر بە وردی بەشداری ئەم خولە بكەن و سوود لە زانیارییەكان وەربگرن و هیوای سەركەوتنی خواست بۆ خولەكە.

Photos from ‎وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی‎'s post 01/06/2026

لەڕۆژی جیهانی منداڵاندا
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداری مەراسیمێکی تایبەتی ڕێکخراوی ئامێزی کرد.

ڕۆژی دوو شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبونی یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بەشداری کرد لە ئاهەنگێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان وە لە لایەن ڕێکخراوی ئامێزی ئۆتیزم بۆ هۆشیاری و هاوکاری ساز درا بوو بۆ خێزانە خاوەن ئۆتیزمەکان، لە پارکی منارە.

خاتوو کوێستان لە وتەیەکدا
وێڕای پیرۆز راگرتنی ڕۆژی جیهانی مناڵان ،ڕایگەیاند کە ژمارەی سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەرێم گەیشتوەتە 69 سەنتەر و تێچوی چارەسەریش دابەزیوە؛ هاوکات جەختی کردەوە کە دۆسیەی 16 هەزار کەمئەندام ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ بڕینەوەی موچە لە بودجەی 2026ـدا، لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر.
گەشەکردنی بەرچاوی کەرتی خزمەتگوزاری ئۆتیزمی ڕاگەیاند. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە 11 سەنتەرەوە بۆ 69 سەنتەر زیادی کردوە (13 حکومی و 56 ئەهلی)، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێنماییەکان بۆ کەرتی تایبەت ئاسان کران و کێبڕکێ بوە هۆی دابەزینی نرخەکان.

سەبارەت بە پشتیوانی خێزانەکان، وەزیری کار ڕایگەیاند کە گۆڕانکاری لە ڕێنمایی مۆڵەتی بەخێوکەردا کراوە، بە جۆرێک ئەگەر خێزانێک زیاتر لە منداڵێکی ئۆتیزمی هەبێت، هەردو دایک و باوکەکە دەتوانن مۆڵەت وەربگرن، کە تاكو ئێستا 569 کەس سودمەندبون. هەروەها ئێستا زیاتر لە هەزارو 700 منداڵ لە سەنتەرەکاندا خزمەتگوزاری فێربون و چارەسەر وەردەگرن.

تیشکی خستە سەر هەوڵەکان بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان و وتی، "دۆسیەی 16 هەزار کەمئەندام و منداڵانی ئۆتیزممان ڕەوانەی بەغدا کردوە تا لە بودجەی 2026ـدا تەرخانی داراییان بۆ بکرێت." ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمێکی وەزارەت بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی منداڵان ببنە خاوەنی موچەی مانگانە.

هەروەها وەزیر دو بڕیاری نوێی سەرۆکی حکومەتی بۆ ئاسانکاری منداڵانی ئۆتیزم ڕاگەیاند، کە بریتین لە پشکنین و چارەسەری بێبەرامبەر لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پێدانی لە پێشینەیی و ڕاییکردنی خێرای مامەڵەکانیان لە فڕۆکەخانەکاندا بەبێ چاوەڕوانی.

لە کۆتایی مەراسیمەکەداخەڵاتی(دۆستانی ئۆتیزم) پێشکەش بەوکەسایەتیانە کرا کە جێپەنجەیان دیارە لە هاوکاری کردنی توشبوانی ئۆتیزم دا.

01/06/2026

“پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی منداڵان “

لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، جەخت لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافەکانی منداڵان دەکەین، چونکە منداڵان بنەمای داهاتووی کۆمەڵگەن و گەشەپێدانیان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەمووانە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە منداڵان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، پاراستنیان لە هەر جۆرە توندوتیژی و بەکارهێنانی نایاسایی، و هەروەها دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و گونجاو بۆ گەشەکردنی تواناکان و بەهرەکانیان.
ئێمە باوەڕمان وایە کە هەر منداڵێک مافی ئەوەی هەیە بە سەلامەتی، ئازادی و شکۆوە بژی و دەرفەتی فێربوون، یاری و بەشداریکردنی چالاکانەی لە کۆمەڵگەدا بۆ دابین بکرێت.
بەم بۆنەیە پیرۆزە، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی منداڵان ئاراستەی هەموو منداڵانی کوردستان و جیهان دەکەین، و دووبارە پابەندبوونمان بە پاراستن و پەرەپێدانی ماف و ئاسودەیی ئەوان دەردەبڕین، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ڕوونتر و گەشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیاد بنرێت.

31/05/2026

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکاران
وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە:
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هەروەها سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.

داوا لە سەرجەم کرێکارانیش دەکەین ڕێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم ڕێگایانەى خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتسەپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500)

Photos from ‎وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی‎'s post 31/05/2026

ئەمڕۆ یەک شەممە 31 مایس 2026 بە سەرپەرشتى بەرێز خاتوو زەکیە سەید صالح بریکاری وەزارەت کۆبونەوەى هاوبەشی وەزارەتى کارو کاروبارى کومەڵایەتى و وەزارەتى دارایی و وەزارەتى پلاندانان و بەشدارى نوێنەری فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دیوانى وەزارەت لە ئەنجامدا ئەم خاڵانەی خوارەوە تاوتوێ کرا :
یەکەم : بەدواداچوون بۆ نوسراوى وەزاەرتى دارایی فیدراڵ دەربارەى ئەو (13121) ناوى تازەى کەمئەندام کە تۆمار کراوەو تا ئیستا نەخراونەتە لیستی مووچەى مانگانە وە چۆنیەتى تەواوکردنى زانیاریەکانیان بەتایبەت وەرگرتنى (upn)ەکانینان لەماوەیەکى کورتدا.
دووەم : هەرچوار جۆرى کەمئەندامان (نابینا , نابیست ، جەستەیی و شیزۆفلینیا ) پێویستە لە قۆناغى دووەم ناونووس بکرێن و تۆمارکردنیان لەبەر چاو بگیرێت.
سیێەم : پلاندانان بۆ خستەڕوو و دیراسەکردنى پرۆژەى بەرنامەى چاودێرى خێزان بۆ 5% لە دانیشتوانى هەرێم , لەکاتیێکدا ڕێژەى 5% لە پرۆسەى سەرژمێری گشتى کە لە عێراق لە ساڵى 2024 دا وەرگیراوە بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەلایەتى لەگەڵ وەزارەتى پلاندانان.
چوارەم : بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتى و پەرلەمنتارانى کورد لە بەغداد لە لێژنەى دارایی بۆ زیادکردنى ڕێژەى سوودمەندانى تۆڕی پاراستنى کۆمەلایەىتى لە بودجەى سالى 2027.

26/05/2026

پەیامی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا.

“جەژنتی قوربانتان پیرۆز بێت”

جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەم بە گشتی و سەرجەم خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان و کوڕان و کچانی خانەکان و کەسە بەتەمەنەکانی ناو خانەی بەساڵاچوانی کوردستان بەتایبەتی ، یەک یەک جەژنە پیرۆزەتان لێ دەکەم .
" خوای گەورە عیبادەت و قوربانی و نزاکانی موسوڵمانان و حەجی حاجیەکان قبوڵ بکات و ئەم جەژنە بکاتە مایەی ڕەحمەت و خێرو بەرەکەت بۆ هەموو لایەک.

هیوادارم جەژنێکی پڕ لە ئارامی و خۆشی بەسەر ببەن و هەموو ڕۆژێکتان هەرجەژن و خۆشی و شادی بێت.
جەژنی قوربان هێمای تەبایی و برایەتی و پێکەوژیان و گەردن ئازادیە،
ئاواتە خوازین ڕۆژانی جەژن بەخۆشی و ئارامی بەسەر بەرن
کورستان بۆ هەمیشە ئاوەدان بێت .

کوێستان محەمەد
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦

25/05/2026

ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Photos from ‎وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی‎'s post 23/05/2026

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٦/٥/٢٣ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، لەشاری سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان لقی سلێمانی بەسەر کردەوە .
لەلایەن دەرون رزگار سەرۆکی لقی سەندیکاکان پێشوازی لێ کرا.
ئامانج لە سەردانەکی بۆ بەشداری کردن بوو لە گفتوو گۆیەکی تایبەت بەڕەوشی کرێکاران لە کوردستان لە چەند تەوەرێکدا گرنگترینیان بریتی بوو لە یاساکانی کارو دەستەبەری و زامن کردنی مافەکانی کرێکاران پاشان خاتوو کوێستان لە نزیکەوە گوێ بیستی داخوازیەکانیان بوو .
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا تیشک خرایە سەر تەوەرەکانی کۆبونەوەکان و جەنابی وەزیر پاڵپشتی خۆی بۆ سەندیکاکانی کرێکاران دەربڕی .

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


شەقامی شەقلاوە بەرامبەر شۆ مارکێت , خوار شۆرش مارکێت
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:30
Tuesday 08:00 - 14:30
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 15:00