Kurdistan Taxation

Directions

Kurdistan Taxation ‏پەیجى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان و خانووبەرەی میری

پەیجى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان و خانووبەرەى میرى و سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانى. لەم پەیجەدا زانیارى و هەواڵ لەسەر کاروبار چاڵاکى تایبەت بە باجەکان لە هەرێمى کوردستاندا بڵاو دەکرێتەوە.

لە ڕێکەوتی (۲٠۲٦/٨/۱۳)بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان هەڵسا بە پێشوازی کردن لە تیمێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ب...
13/08/2026

لە ڕێکەوتی (۲٠۲٦/٨/۱۳)بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان هەڵسا بە پێشوازی کردن لە تیمێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر کەم و کوڕیەکانی باج و کێشەو گلەیی باجدەران و چارەسەر کردنی کێشەی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان لە دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵ ، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پابەند بوون بە بنەماکانی دادپەروەری لە وەرگرتنی باج و پێشکەش کردنی کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان لەکاتی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و کار کردنی هاوبەش بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتە یاساییەکانی بەردەم چاکسازی باج و ئەو داواکاریانەی هاوڵاتیان کە بەهۆی یاسا بەرکارەکان دروست بووە و بەدەرە لە دەسەڵاتی باجەکان.

درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی دارایی بۆ ماوەی (١) یەک مانگ لە ڕێکەوتی (٣٠ / ٦ / ٢٠٢٦) تاکو (۳۱/ ٧ / ٢٠٢...
24/06/2026

درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی دارایی بۆ ماوەی (١) یەک مانگ لە ڕێکەوتی (٣٠ / ٦ / ٢٠٢٦) تاکو (۳۱/ ٧ / ٢٠٢٦)، جگه لە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی کارمەندانی کەرتی تایبەت.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/4/22 لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی دادوەری بەخشرایە پۆلێک لە فەرمانبەرانی باج، لە...
22/04/2026

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/4/22 لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی دادوەری بەخشرایە پۆلێک لە فەرمانبەرانی باج، لە پای دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ کار و پیشەکەیان کە بە ئەرکێکی تایبەت هەڵسابوون، لە مەراسیمەکەدا هەر یەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری (د. کەمال وەرتی) و نوێنەری دادگای ئاسایشی لێکۆڵینەوەی هەولێر (غەریب سەعید) هەستان بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر فەرمانبەران.
پاڵپشتی کردنی فەرمانبەری دڵسۆز و کارامە کۆڵەگەی بەهێز کردنی سیستمێکی پێشکەوتووی کارگێڕییە.

بەمەبەستی بەسەر کردنەوەی فەرمانگەکانی باج ، ڕۆژی پێنج‎ شەممە ڕێکەوتی( ٢٠۲٦/٤/۲ )و ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (۲٠۲٦/٤/٥)، (د....
05/04/2026

بەمەبەستی بەسەر کردنەوەی فەرمانگەکانی باج ، ڕۆژی پێنج‎ شەممە ڕێکەوتی( ٢٠۲٦/٤/۲ )و ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (۲٠۲٦/٤/٥)، (د.کمال وەرتی ) بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەردانی هەر یەکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی( باجی دەرامەتی هەولێر ١، باجی دەرامەتی هەولێر٢ ، باجی خانووبەرەی هەولێر۱، ۳،۲ )ی کرد..

‏‎لەنزیکەوە لە شێوازو میکانیزمی بەڕێوەچونی کاروباری هاووڵاتیان لەلایەک و باشتر کردنی خزمەت گوزاریەکان و چارەسەرکردنی کەم و کوڕی گرفتەکان دووپات کرایەوە،..

‏‎دواتر کۆمەڵێک هاووڵاتییان دواند، ئەوەی جێگای دڵخۆشی بوو ڕەزامەندی هاووڵاتیان بوو لە شێوازی مامەڵەو کارئاسانی فەرمانبەران بۆیان، بەو پێیەی کە خزمەتی هاووڵاتی ئەرکی سەر شانی هەموومانە....

هاوکات بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، بەهۆی دڵسۆزی و خەمخۆری فەرمانبەرانی باج لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، دەستخۆشی و ڕێزو سوپاسی خۆی ئاراستەی فەرمانبەران کرد بۆ ئەوەی ببێتە مایەی هەنگاونانی باشتر لە کارەکانیاندا .

لە درێژەی کارو چالاکیەکان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرێز بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، کۆبونەوەیەک ل...
12/01/2026

لە درێژەی کارو چالاکیەکان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرێز بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرو سەرجەم فەرمانبەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گەورە باجدەران و کۆمپانیاکان ئەنجام درا لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان

لە کۆبونەوەکەدا زۆر بە ڕاشکاوی تیشک خرایە سەر:-

١-ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی باج و باشتر کردنی خزمەت گوزاریەکان و قەڵاچۆکردنی گەندەڵی .
٢-کەم کردنەوەی ڕۆتین و بەدیهێنانی دادپەروەری لە باجدان .
٣- بەهێزکردنی پرەنسیپ و بنەماکانی شەفافیەت .
٤-بەئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی باج تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.

دواتر ئالنگاری و بەربەستەکانی گەیشتن بەو ئامانجانە خرانە ڕوو.

لە کۆتایدا ڕۆڵ و کۆشش و دڵسۆزی و خۆڕاگری فەرمانبەرانی باج ستایش کرا.

بە مەبەستی ڕاهێنانی فەرمانبەران بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە پڕۆسەی خەمڵاندنی گشتی ،بەڕێوەبەری گشتی کۆبونەوەیەکی ...
11/01/2026

بە مەبەستی ڕاهێنانی فەرمانبەران بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە پڕۆسەی خەمڵاندنی گشتی ،بەڕێوەبەری گشتی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ هەریەک لە
(بەڕێوەبەرایەتیەکانی باجی خانووبەرەی سلێمانی /١ ، ٢ ، هەڵەبجە ، گەرمیان ، ڕاپەرین )
لەو کۆبونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە لیژنەکانی خەمڵاندن کرد سەبارەت بە ئەنجامدانی کارەکانیان ، تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆسەکە.
دواتر هەڵساین بە ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی هەر (٥) بەڕێوەبەرایەتیەکە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی .

‏‎لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی هەرێم و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و ڕایی کردنی ئیش و کارەکانیان وە هەر...
08/01/2026

‏‎لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی هەرێم و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و ڕایی کردنی ئیش و کارەکانیان وە هەروەها ڕێکخستنەوەی کارەکانی باج بە شێوەیەکی گشتی، ڕۆژی (پێنج شەممە) ڕێکەوتی (۲٠۲٦/۱/٨)لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری ) بەڕێز (د.کمال وەرتی) بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری کۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی هەولێر۲،۱) بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ساڵی نوێ(۲٠۲٦)، تیشک خرا سەر چەندین تەوەر بە ئامانجی زیاتر باش کردنی ئیش و کارەکان.
کە ئەم تەوەرانەی خوارەوەی لە خۆ دەگرت :-

١- دڵسۆزی و دەستپاکی فەرمانبەران لە ئیش و کارەکانیان.
۲-بە سیستەم کردن و ئەلیکترۆنی کردنی بەڕێوەبەرایەتیەکانی باجی دەرامەت.
۳-کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و ڕێزگرتنیان لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ دام و دەزگاکانی باج.
٤- فەراهەم کردنی دادگەری لە باجدان بە جۆرێک کە هاوسەنگی بپارێزێت لە نێوان بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی هاووڵاتیان .

‏‎لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی هەرێم و کارئاسانی هاووڵاتیان لە ڕێکەوتی (۲٠۲٦/۱/۷)بەڕێوەبەری گشتی با...
07/01/2026

‏‎لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی هەرێم و کارئاسانی هاووڵاتیان لە ڕێکەوتی (۲٠۲٦/۱/۷)بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری کۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی باجی خانووبەرەی سنوری شاری هەولێر (بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی هەولێر/٣،٢،١،عەنکاوە) بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ساڵی نوێ، تیشک خرا سەرچەند تەوەرەیەک وەک لەخوارەوە خاڵبەندی کراون:-

‏‎١- کەمکردنی ڕۆتین و خێرا ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە سەرجەم فەرمانگەکان.
۲ـ تیشکی خستە سەر بە ئەلیکترۆنی کردنی باجی خانووبەرە و زەوی .
۳ـ ⁠لە تەوەرەیەکی تر باسی پلانی ساڵ کرا.
٤ـ فەراهەم کردنی دادپەروەری باجدان.
٥- دڵسۆزی و خەمخۆری و دەستپاکی فەرمانبەر لەکارەکانی لە کاتی ڕای کردنی کاری هاووڵاتیان .
٦ـ باشتر کردنی خزمەتگوزاریەکانی باج.

05/01/2026

Address

شارع نوروز
Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Thursday 09:00 - 12:00
Sunday 09:00 - 13:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Taxation posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share