بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم

Share

Official Page of General Directorate of Traffic - KRG - Media and Relations

Photos from Hawler traffic p's post 02/06/2026
Photos from ‎پارێزگەھا دھوك - محافظة دهوك‎'s post 02/06/2026
31/05/2026

لەبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، گواستنەوەی غازی شل بە ڕۆژ قەدەغە کرا

ئاگاداریەک لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێرەوە لە پێناو پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی ماددە سووتەمەنییە هەستیارەکان گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە کاتی ڕۆژ قەدەغەیە.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە ١ ماددەی ٤ ساڵی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی غازی شل پێویستە لە بەرواری ٢٠٢٦/٦/١ بۆ ٢٠٢٦/١٠/١ تەنها لە کاتە دیاریکراوەکانی شەودا کار بکەن تاکو دوربن لە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو.

هەروەها داوا لە هەموو خاوەن کۆگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین پابەند بن بە ڕێنمایی و مەرجە یاساییەکان، و ئاگاداریان دەکەینەوە لەکاتی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانەکانی بەرگری شارستانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستن و خۆپارێزی و دڵنیابوون لە سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتیان لە هەموو کاتێکدا.


٢٠٢٦/٥/٣١

30/05/2026
29/05/2026

⚠️شۆفێری بەڕێز، تکایە لە ڕۆژانی جەژندا لە ناوچەی نیشتەجێ بوون بە وریایی شۆفێری بکە ..

26/05/2026

کوردی | عربي | English

کوردی:

پەیامی پیرۆزبایی؛

بەبۆنەی جەژنی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.

لەخوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان و خودای گەورە حەجی حاجییانمان قبووڵ بکات انشاءالله.

لیوای مافپەروەر
دیــدار عومەر قــادر
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان/ بەوەکالەت
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦

__________________________________________

عربي:

رسالة تهنئة؛

بمناسبة عيد الاضحى أبارك لكم وأهنيكم من كل قلبي، وأتمنى لكم عيد مليان فرح وسعادة تهانينا لكل المسلمين، ولضباط ومنتسبي قوات الأمن الداخلي وعوائل الشهداء الأبطال بكل مناطق إقليم كوردستان والعراق.

نسأل الله العظيم أن يجعل هالعيد خير وسلام على الجميع، ويبارك بحياتكم وأيامكم.

اللواء الحقوقي
دیــدار عمر قــادر
المدیر العام للمرور في إقليم كوردستان/ بالوکالة
٢٦ أيار ٢٠٢٦

__________________________________________

English:

Congratulatory Message;

‏On the joyous occasion of Eid al-Adha, I extend my warmest congratulations to all Muslims, as well as to the officers and personnel of the Internal Security Forces, and the honorable families of martyrs across the Kurdistan Region and Iraq.

May this Eid bring peace, prosperity, and happiness to everyone in the Kurdistan Region.

The Legal Major General
didar omer qadr
Director General of traffic police, KRG
26, May, 2026

26/05/2026

کاروانێ ئاڤەدانیێ ل زاخۆیێ بەردەوامە ..

​📌 پڕۆژێ سەخبیرکرنا ڕێکا سەرەکی یا دۆڕیانا سحێلا - گرشین.

📍درێژاهییا پڕۆژەی، ٢٠ کم جادە دێ هێنە سەخبیرکرن و نۆژەنکرن.

26/05/2026

https://www.facebook.com/share/p/1AuXoqsN2a/?mibextid=wwXIfr

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە ..
ئاگاداری شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەینەوە کە کاری گواستنەوەی غازی (LPG) ئەنجام دەدەن . بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢٠) ی وەزارەتی ناوخۆ ماددەی (٤) . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ بە هۆی دەست پێکردنی وەرزی گەرما گواستنەوەی گازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/١ لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و دوربون لە ڕووداوی نەخوازراو. بە پێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێك بەڕۆژ کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

26/05/2026

📌بەم زووانە هەولێر و کۆیە تەنیا 27 خولەک لێک دوور دەبن!
👷کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگای دووسایدی هەولێر ـ کۆیە بەردەوامە.
📍 درێژی ڕێگاکە، 48 کیلۆمەترە.
📌6 ئۆڤەرپاس، 4 ژێرپرد و 2 بەرزەپرد.

25/05/2026

https://www.facebook.com/share/p/1B8MWmFnXd/?mibextid=wwXIfr

ئاگاداریەک لە بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە..
ئاگاداری شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە ئاماژە بە ڕێکارەکانی پاراستن و پاک ڕاگرتنی ژینگە . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٦ کاتژمێر (٦:٠٠) ئێوارە بە دواوە ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردن:

هەر ئۆتۆمبێلیک زبل و خاشاک و دەبە و قوتو و شوشەی خواردنەوەکان فرێبداتە سەر شەقام ئەوا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری تیژڕۆیی سزای سەرپێچیان بۆ تۆمار دەکرێت.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


شەقامی 100مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:30
Wednesday 08:30 - 14:30
Thursday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 14:30