مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی - پ.د.ک

مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی - پ.د.ک

Share

پەیجی فەرمی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی - پ.د.ک
‏ Official page of the general social office - K.D.P

Photos from ‎مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی - پ.د.ک‎'s post 08/06/2026

ئەمڕۆ ٨ ی ٦ ی ۲۰۲٦ وەڤدێکی کۆمەلایەتی لقی دووی پارتیمان بەسەرپەرشتی بەڕێز مەلاعەزیز بەرپرسی کۆمەلایەتی لقی دوو ، سەردانی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی کرد لەلایەن بەڕێز دەروێش عبدالرحمن بەرپرسی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی و هەڤالانی مەکتەب پشوازیان لێ کرا .

05/06/2026

بەناوی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی کۆچکردو (عبداللە قادر ئاغا سورچی )دەکەین کە دەکاتە مامی کاک فارس محمد قادراغا ئەندامی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی .
لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە جێگای کۆچکردوو بەهەشت بێت .
انـــا للــــە وانــــا الــــیە راجعون .
بەیانی ٦ ی ٦ ی ۲۰۲٦ ، یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە باتاس ڤاعەی مام ڕەشید

03/06/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

Photos from ‎مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی - پ.د.ک‎'s post 03/06/2026

ئەمڕۆ ۳ ی ٦ ی ۲۰۲٦ ، بەڕێز دەروێش عبدالرحمن بەرپرسی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی ، لە مەکتەبی کۆمەلایەتی پێش وازی کرد لە بەڕێز شێخ ستار بەرپرسی لقی ۲۱ و وەڤدێکی یاوەری .

01/06/2026

پرسەنامە ...
بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوای خاتوو
(زەینەب فەقێ ڕەسول ) خێزانی شەهید ڕەزا و پلکی حاجی عمر وەیسی شیرەی کارگێڕی مەکتەبی کۆمەلایەتی ، لەخوای گەورە داواکارین دواناخۆشی ئەم بنەماڵە بەڕێزە بێت خوالێخۆشبوش بەبەهەشتی بەرین شادبکات .
اناللەواناالیەراجعون
پرسەکەی لە شاری هەولێر بەیانی ۲ ی ٦ ی ۲۰۲٦ مزگەوتی هیواسیتی .

28/05/2026

ئاگاداری هەڤالانمان لە مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی و هەر بەڕێزێکی تر ئەکەین ئەگەربیەوێت بەشدار بێت لە پرسەی خاتو سەلمە حاجی سەید عمر نۆڕەبایی ، واتە دایکی کاک ئەنوەر کارگێڕی مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی ، ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ۳۰ ی ٥ ی ۲۰۲٦ پرسەی پیاوان لە شاری هەولێر گوندی ئەمریکیە خانوی ژمارە ۲٦۸، وە بۆ ئافرەتانیش لە هەمان شوێنە خانوی ژمارە ۱۳۰ .
لە کاتژمێر ۲ نیوەرۆ تا ٦ ئێوارە
جێگای کۆچکردو بەهەشت بێت سەبرو ئارامیش بە کەس و کاری بدات .

26/05/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی تایبەتیش ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان بەدی بهێننێت.

هەروەها لەو ساتە هەستیار و چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت. داوا دەكەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن . ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست.

هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و سەلامەتیدا بن.

مسعود بارزانی

9ی زیلحەججەی 1447ی كۆچی

26ی ئایاری 2026

26/05/2026

لەیادی پەنجاهەمین سال یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتن خواز (٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و کەس و کاری شەهیدان و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیرو ئەندامان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین.
شۆڕشی گوڵان وێستگەیەکی گرنگ و درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ، کە بە خوێنی پاکی ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی پارتیمان ، ئیرادەی گەلەکەمانی لە قۆناغێکی سەختدا پاراست و بووە هەوێنی سەرکەوتنەکانی دواتر .
لەم یادە شکۆدارەدا ، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نەوی دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر دەخوازین .
یادی شۆڕشی گوڵان پیرۆز بێت
سەرکەوتوو بێت خەباتی ڕەوای گەلی کوردستان ...
مەکتەبی کۆمەلایەتی گشتی پارتی دیموکاتی کوردستان
۲٦ ی ٥ ی ۲۰۲٦

Photos from ‎مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی - پ.د.ک‎'s post 25/05/2026

بەڕێز شێخ ڕێبوار شێخ مەموودی جێگری بەرپرسی کۆمەڵایەتی گشتی پێشوازی لە هەڤاڵ کرێکار شاکر و شاندێکی یاوەری دەکات

لە چوارچێوەی دیدار و بەسەرکردنەوە بەردەوامەکاندا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٥، لە بارەگای کۆمەڵایەتی گشتی، بەڕێز شێخ ڕێبوار شێخ مەموودی، جێگری بەرپرسی کۆمەڵایەتی گشتی، بە گەرمی پێشوازی کرد لە هەڤاڵ کرێکار شاکر کارگێڕی لقی ۲۳، و هەڤاڵ برهان ئەندامی لقی ۱٤، و هەڤاڵ شێخ فخرالدین ئەندامی لقی ۲۳، لە دیدارێکی هەمەلایەنەدا، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ڕێکخراوەیی و گرنگی پەرەپێدانی کاروباری کۆمەڵایەتی کرا و هاوکت جەخت لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی نێوان هەردوولا کرایەوە، لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەت و سەرخستنی تەواوی ئەرک و کارەکان، لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی بەڕێز جێگری بەرپرسی کۆمەڵایەتی گشتی دەربڕی.

22/05/2026

پرسەنامە
بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەب
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوای
(سلمە حاجی سید عمر نۆڕەبابیی) خێزانی خوالێخۆشبوو
سعید ئاغای نۆڕك پێشمەرگە ی شۆڕشی ئەیلوول و دایکی کاک ئەنوەر کارگێڕی مەکتەب و ئامۆژنی بەڕێز کاک دەروێش عبدالرحمان ئاغا بەرپرسی مەکتەب لەخوای گەورە داواکارین دواناخۆشی ئەم بنەماڵە بەڕێزە بێت و ڕەحمەت یش بەبەهەشتی بەرین شادبکات
پرسەکەی لە شاری سلێمانی هۆڵی نیعمەت خانە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی
٢٣ / ٥/ ٢٠٢٦ لە کاتژمێر ٩ بەیانی تا ٩ شەو

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Irbil
44000