29/05/2021
ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی شەهید بێهزاد مەحمودی لە هەولێر
خەبات مێدیا: سەرلەبەیانی چوارشەممە، ڕێكەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٦ ی مای ٢٠٢١ی زاینی، ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی شەهیدی ڕەنج و ئاگر شەهید بێهزاد (محەممەد) مەحمودی بە ئامادەبوونی دایك وباوك و كەسوكاری و بەشێك لە دەفتەری سیاسی و سەركردایەتی و ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، و هەروەها نوێنەری بەشێك لە هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و جەماوەری بەهەست و دڵسۆزی هەولێر و دەوروبەر، لە گۆڕستانی كەسنەزانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە پاش وەرگرتنەوەی تەرمی كاك بێهزاد، بردرایە بەردەم بارەگای نوێنەرایەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر و لە پاش فاتیحایەك، بەرەو گۆرستانی كەسنەزان كاروانی هاورێیەتی تەرمەكە وەڕێكەوتن.
پاش ئەسپەردەكردنی تەرمی كاك بێهزادی جوانەمەرگ، بەرێز كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات، چەند وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد. بەڕێز كاك كامیل نورانی فەرد وێرای دەربرینی سوپاس و پێزانینی سازمانی خەبات و هاوڕێیان و كەس و كاری شەهید بێهزاد لە ئامادەبوان، ڕایگەیاند كە: بەداخەوە هەروەك كە دوكتۆرەكان پێشبینیان كردبوو، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوی، شەهید بێهزاد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان كردو بە جەستە بەجێی هێشتین، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهید بێهزاد و هاوڕِێ و هاوخەباتیەكانی و سەرجەم كۆمەڵانی خەلك و هەموو تاكێكی بەهەست و ویژدان دەكەین.
لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو گەلێك لێكدانەوە و شڕۆڤەی جیاواز بۆ ئەو هەڵوێستە هەژێنەرەی شەهید بێهزاد كراوە، جیاواز لەو هەموو پەراوێزانە، ئەوەی كە جێگەی بایەخ و سەرنجە ئەو خەم و ئازارانەیە كە وای لە شەهید بێهزاد كرد ئەو هەڵوێستە بگرێ. ئەو خەم و ئازارانەی لە نێو هەموو پەنابەرە سیاسیەكانی كوردی كوردستانی ئێران نیشتەجی لە هەرێمی كوردستان دەرد و خەمێكی هاوبەشە. شەهید بێهزاد پارچەیەك لە تابلۆیەكی گەورەتربوو، ئەو هەڵوێستەی ڕەنگدانەوەی بێ بەشی و بێ مافی سەرجەم پەنابەرانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بوو. https://xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=1668 #.YK9v4Y3ivIU
https://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php?id=11596 #.YK9vkI3ivIU
29/05/2021
سەفەرت خێر بێهزادی بێناز!
عهلی بههرامی
هاوڕێ و هاوسەنگر كاك بێهزاد! كاتێك بیستم ویستووتە خۆت بكەیتە قوربانی لە پێناو مافی ئاوارەو لێقەوماوان. كاتێك بیستم توورەیی و خەمی بێ مافی لە ناختدا كڵپەی كردوەو پڕ بە گەروو هاوارت بەسەر ویژدانی مردووی یوئێن و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دا كردووە. ئەوجار تێگەیشتم دەرد و ئازارەكان چەندەیان شەكەت و ماندوو كردووی و وەك قارەمانێكی مەیدان بریاری بەگژدا چوونەوەت دژی كۆشكی ستەمی مافی مرۆڤ و یوئێندا داوە. كاتێك سەیری شاشەی ناشازی تێڤێكانم دەكرد چەندەم ئاوات و ئارەزوو لە نێو چاوانتدا خوێندنەوە. لەو كاتێك بینیم چۆن خولیای بە دوای مافەكانتەوە و دەتویست بڵێی ئێمەی كوردیش دەمانەوێ وەكوو مرۆڤ بژین.
كاتێك بینیم چۆن دژی نادادی و جیاكاری هاوارت عەرشی ستەمكارانی دەهەژاند. لەو كاتەدا قەڵافەتی پیاوێكی پڕ لە ئیمان و ورەم بدەیی كرد كە بە تەنیا دەیەوێ دەردێك نیشانی جیهان بدات كە ساڵانێكە بە ناخیان غەریبان رۆ دەچێ و دەیانتوێنێتەوە.
ئەی هاوڕێ بێ نازەكەم! بۆ ئەوەی بیسەلمێنی ویژدان نەماوە، مافی مرۆڤ لە منداڵداندا خنكێندراوەو دادپەروەری ژێر پێ دراوە، جەستەت كردە ئاگردانێك كۆشكی بێ دادی و نارەوایی و تاجرانی گیانی مرۆڤت پێ سوتاند. بەڵام نازانم ئەو ئاگرە چۆن توانی ئەوندە بێ رەحم بێ جەستەت بكاتە قەقنەس و هەموو ئاواتەكان لە چاوتا بسوتێنێ و كۆتایی بە تێكڕای خولیا و ئارەزووەكانت بێنێ.
ئەی شەهیدەكەی ئاگر و خوێن! لەدوای تۆ هەموو شەوێك سەعات 12، هەموو یەكشەممەیەكی حەوتوو و هەموو 23یەكی مانگی مای، پڕ بە گەروومان هاوار دەكەین و جەستەی خەستەی بێنازت بە رووی یوئێن، مافی مرۆڤ و وێژدانە مردووكاندا دەدەینەوە و شەرمەزاریان دەكەین. ئەی بێهزادەكەی بۆكانی مەكۆی جوانمێران، بێ خەم بنوو ئیتر برینەكان ئازارت نادەن و هیچ رژیمێكی داگیركەر ناتوانێ لەسێدارەت بدا، بۆیە با رۆحی بەرزت بەرەو بۆكانی سەردار و سوارچاكانی كوردستان لە شەقەی باڵ بدا و دیداری مامۆستا ئارام و باقی شەهیدانی سازمانی خەباتی خوێناویت لێ پیرۆز بێ.
https://xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=1661 #.YKutgXnivIU
29/05/2021
ڕاگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهادەتی بێهزاد مەحمودی
هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
دۆستان و ئەندامام و پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات!
هێز و لایەنە سیاسیە تێكۆشەرە كوردستانی و ئێرانیەكان!
سازمان و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكان!
بەپێی ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، كاك بێهزاد مەحمودی ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەبات كە ڕۆژی سێ شەممە 28ی بانەمەڕی 1400ی ك خ، لە بەردەم دەفتەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر خۆی سوتاندو بەو كارەی هەموومانی تاساند، لە دوای شەش رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تایبەت لە شاری هەولێر و بەربەرەكانێ لەگەڵ مەرگ، بەداخەوە سەعات 12ی شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە 2/ 3ی جۆزەردانی 1400، گیانی سپارد.
لە كەس شاراوە نیە هۆی ئاوارەیی و دورە ووڵاتی لاوانی كوردو خۆسوتانی كاك بێهزاد، لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەكانی ڕژیمی ئێران و چەوساندنەوەو سەركوتی بێ بەزەییانەی خەڵكی كوردستان، كە بەردەوامی ئەو سیاسەتە دژی مرۆڤانەیە، بۆتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران مرۆڤ لە نیشتمان و زێدی خۆیان و ژیانی قورس و حەستەمی ئاوارەیی.
بێگومان لە وەها دۆخێكیشدا تووشی دەیان دەرد و چەرمەسەری و ماڵبەكۆڵی دەبنەوە.
ئەو پەنابەرە سیاسیانەی كورد لە دوای ئاوارەییش بەداخەوە بەردەوام هەڕەشە و مەترسی ڕفاندن و تیرۆریان لەلایەن تاقمە تیرۆریستەكانی ڕژیمی ئاخوندیان لەسەر بووە و ڕژیم مێژوویەكی ڕەشی لە كوشتن و تیرۆر و ڕفاندنی پەنابەرانی سیاسی كورد لە ئوروپا و هەرێمی كوردستان هەیە.
ساڵانێكە تێكۆشەران و بێ نەوایانی كوردی ڕۆژهەڵات، هەرێمی كوردستان بە شوێنی حەوانە وە و ئارام بۆ خۆیان دەزانن و ڕووی تێ دەكەن، بەڵام بەداخەوە لە دوای جێگیربوون لە هەرێمی كوردستان، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئەركی پێراگەیشتن لە پەنابەرانە، كەمتەرخەمی زۆری نیشان داوە، ئەوەش وای كردووە پەنابەرانی سیاسی كورد ئاسۆیەكی ڕوون بۆ دوارۆژی خۆیان نەبینن و لە هەرێمی کوردستان بەبێ ناسنامە و پێناسەی ئەوتۆ كە بتوانن كارەكانی ڕۆژانەو یاسایی و مافەكانی نەتەوە یەکگرتووەكان بیانگرێتەوە نین، بۆیە تووشی بێ مافی و نادادپەروەریەكی زۆر دەبن و ئەوانەش فشارێكی زۆری ڕۆحی و ڕەوانی بۆ ئەو پەنابەرە سیاسیانەی كورد دروست كردووە.
https://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php?id=11591 #.YKu9HHnivIU
https://xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=1663 #.YKu9IHnivIU
29/05/2021
سۆزێک بۆ جەستەیەکی سووتاو
سڵاو ئەی تیژاوی بەنزین!
سڵاو ئاگری بە کڵپەو تین!
سڵاو چەخماخەی گڕپڕژێن!
تینی گەرمای جەستە سووتێن!
دەمناسنەوە؟ دەزانن کێم؟
من بێهزادم،
هێمای گەرمی و گڕ و ئاگر
ڕۆڵەی رەنجم و خۆڕاگر!.
من بێهزادم،
کوڕِی ئاگر، نەوەی فیداکاری و هەرمان
لە تۆرەمەی باوە گوڕِگوڕِ،
وەچەی سەردارەکەی بۆکان!
تیرێژی گەرمی گەرمیان و،
هەناسە ساردەکەی کوێستان!
بە قەڵاکەی سەردار بڵێن من ئاوارەم
ئێستا میوانی شارەکەی قەڵاو منارەم!
وەک بابە گوڕِگوڕ بە گڕم
لە پێ نەکەوتوم بەگوڕِم.
بە بارستایی مرۆڤ بوون،
کۆڵی خەمی بێ بەشانم لەسەر شانە
ئەوەی وەک خۆم بێ ماف نەبێ،
هەست ناکا بەم برک و ژانە!
ئەمن کوردم، پەنابەرم!
جیا لە دەرگای پەنادەران،
پەنا و هانا بۆ کوێ بەرم؟!
ئەی جاڕنامەی مافی مرۆ!
ئەی بەڵگەی پڕ ڕیا و درۆ
لەلای ئێوە بوومە قەقناس
بوومە سەرچاوەی دەنگ و باس!
ئاخر پێم ناڵێن بۆچی،بۆ؟
ئەو ناوەتان ناوە لە خۆ؟!
نەفرەت لە ویژدانی مردووی،
سەوداگەرانی سپڵە خووی،
بازرگانی فرمێسک و خوێن
بە مردوییش لێم ناگەڕێن
زۆران، پیری ئاخر شەڕێن
شایستەی نەنگ و تف و جوێن!.
دەلێم گەڕین، ڕێگە بەردەن،
با شنەی شەماڵی کوێستانی نیشتمانی داگیر کراو، وەک سۆزی دایکی دڵ بەسۆ، فێنکایەتی بە جەستەی برژاو و هەڵپروزاوم ببەخشێ و بۆ ساتێک دەروونی وەک تەنووری پڕ لە کڵپەم ئارام بگرێ، و سووکە خەوێکی هەتا هەتایی پێڵوی چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی چاوەڕوانیم لێک بنێ.
لەم خەوەم دا ئێستا ڕۆحی پڕوزاوم پەپوولێکی باڵ سووتاوی دەوری سۆلەی شۆلەی روخساری کیژە پێشمەرگەی چەک لەشانەو بۆ نیشتمان ئاوارەیە، چاوم لێیە مێش هەنگوینی فیداکاریم بەسەر گوڵی دارسێوی باغەکانی بۆکانەوە، ماندوو ماندوو، بە باڵە سووکە تەنکەکانی جەستەی مۆم ئاسام هەڵدەگرێ و شانەی هەرمان و نەمریمی پێ هەڵدەبەستێ.
ئاخ ! دەلێمگەڕێن با زیرەک بێ و بمدوێنی، بە گۆرانی: هۆ خاڵۆی رێبوار قەزات لە گیانم، ڕێگەم نیشان دە خەڵکی بۆکانم، وەملاوێنێ. قالە مەڕە بە سۆزی شمشاڵەکەی ڕامبژێنێ. حەسەن دەرزی بە گۆرانی وەتەن دەینێ لە ملمایە، بمچڕێ و بچریکێنێ.
ک . ح . رێبوار
٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ کۆچی خۆری.
https://xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=1665...
https://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php...
25/03/2021
بە بۆنەی سی و حەوتەمین ساڵڕۆژی مانگنامەی تێكۆشان!
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
تێكۆشەرانی كاری ڕاگەیاندن!
لە بەهاری ساڵی ١٣٦٣ی كۆچی خۆری و لە سەردەمێكدا كە بنكەكانی سازمانی خەبات بە هۆی هێرشی هێزە داگیركەرو جینایەتكارەكانی ڕژیمی دواكەوتوی ئاخوندی، لە جێ گۆڕكێدا بوون بە خۆشیەوە لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٦٣ی كۆچی خۆری،مانگنامەی تێكۆشان ئورگانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە هەوڵ و ماندوو بوونی ڕێبەریی و ژمارەیەك لە كادری ڕاگەیاندن، یەكەمین ژمارەی چاپ كرا.
ئەركی مانگنامەی تێكۆشان لەو هەلومەرج و سەردەمەدا گەلێك قورس بوو،چونكە لە لایەك دەبوو زانیاریەكان لە سەر شۆڕش و سازمانی خەبات، و جینایەتەكانی ڕژیمی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵكی ئێران بە تێكڕاو لە بەرانبەر خەڵكی كوردستان بە تایبەت بە خۆێنەرانی بگەێنێ و هەروەها چالاكی و نەبەزی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لە ڕیزی سازمانی خەبات دا بڵاو بكاتەوەو خەڵكی كوردستان لە سەركەوتنی پێشمەرگەكان لە مەیدانەكانی نەبەردیدا دڵخۆش بكات.
ئەگەرچی ئەو هەلومەرجە گەلێك حەستەم بوو بۆ كاری راگەیاندن و بڵاو كردنەوە، بە تایبەت بە هۆی كەمی دەستگای چاپەمەنی و پێداویستیەكانی وەك كاغەز، فۆتۆ ئێستێنسێل، ودەستگای دەستی چاپی (ڕۆنیۆ) و تەنانەت نەبونی تایپی پێشكەوتوو،بەڵام دڵسۆزانی سازمانی خەبات و بە تایبەت خوالێخۆشبوو مامۆستای تێكۆشەر مەلا محەممەد محەممەدی خاوەن كتێب فرۆشی لە شاری سەقز، بەشێك لە پێداویستیەكان و بە تایبەت فۆتۆئێستسێلی بۆ ڕاگەیاندنی سازمان دابین كرد كە جێگەی خۆیەتی لەم بۆنەدا درود بنێرم بۆ ڕۆحی بەرزی مامۆستا محەممەد محەممەدی و هەموو ئەو بەڕێزانەی لە ناوخۆی كوردستان هاوكاری سازمانی خەبات و ناوەندی ڕاگەیاندنی سازمانیان كردوە.
سەرەڕای ئەو گشتە كێشەو بەربەستانەی لە رێگەی چاپ كردنی مانگنامەی تێكۆشاندا هەبوون، بە داخەوە لە لاێكی دیكەوە چەند لایەنی كوردستانی بەربەست و كۆسپی جۆراوجۆریان بۆ كادرەكانی تەبلیغی سازمان پێك دەهێناو هەوڵیان دەدا ڕێگە لە بڵاو كردنەوەی تێكۆشان بگرن كە ئەو ڕێگریانە بوونە هۆی ئەوەی وەك پێویست بە دەست خۆێنەرانی نەگات. جێگەی خۆیەتی لە سی و حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی تێكۆشان كە لە سەرەتای مانگی خاكەلێوە لە بناری كێوی گمۆ لە كوردستانی عێراق چاپ كرا، درود بنێرم بۆ ڕۆحی بەرزی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی نووسەرو بەڕێوەربەری تێكۆشان لە چەندین ساڵی جیاوازدا و هەروەها درود دەنێرم بۆ رۆحی ئەو كادرە شەهیدانە ڕاگەیاندنی سازمان و تێكڕای ئەو بەڕێوەبەرو سەرنووسەرانەی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، بەنووسینی بابەت و ووتارو داڕشتن و چاپ كردنی تێكۆشان دەوریان گێڕاوە.
هەر بەم بۆنەوە بە ناوی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران ڕایدەگەێنم كە سازمانی خەبات بەردەوام دەبێ لە كارو چالاكی ڕاگەیاندنی دڵسۆزانەو نیشتمانی و نەتەوەیی و هەر وەك چۆن لە ڕابردوودا بێ سڵەمینەوەو بە بێ ترس ئەركی پیرۆزی شۆڕش و تێكۆشانی سیاسی و ڕزگاریخوازی و كاری ڕاگەیاندنی دڕێژە پێداوە،لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێ لە بە جێ گەیاندنی ئەو ئەركە پیرۆزانە. لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارە بە بۆنەی ٣٧ مین ساڵڕۆژی یەكەمین ژمارەی تێكۆشان ئورگانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات.
بڕوخێ ڕژیمی ئاخوندی سەركەوی خەباتی مافخوازنەی خەڵكی كورد.
https://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.ph
xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=1567 #.YFuUy51KiM8=11497 #.YFuUFZ1KiM8
12/08/2017
بهرێوهچوونی به شكۆی یادی حەوتەمین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی له وولاتی نۆڕوێژ
http://khabatmedia.com/modules.php?name=News&file=article&sid=8971
khabatmedia.com
12/04/2015
پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە بەرەكانی شەر دژی داعش ـ باشیك ، قۆپان
09/03/2015
سەردانی سازمانی خەبات بۆ پێوەندییە كوردستانیەكانی YNK
خەباتمێدیا: رۆژی یەك شەممە 10ی رەشەممەی 1393 هەیئەتێكی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەردانی پێوەندییە كوردستانیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد. بە مەبەستی پیرۆز بایی كردنی دانانی بەرپرسی نوێی پێوەندییە كوردستانیەكان هەیئەتێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك كامیل نورانی فەرد بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكان و ....
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&file=article&sid=7224
http://www.sazmanixebat.org/sorani/item_detail.php?id=6827
KHABAT media - سەردانی سازمانی خەبات بۆ پێوەندییە كوردستانیەكانی YNK
KHABATmedia