03/06/2026
حالەتێکی تووشبووی پارێزگای نەینەوا بە تای خوێنبەربوون لەشاری دهۆک دەستنیشانکرا ...
حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی دانیشتووی گوندی دووگرێ لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای سنجار لە پارێزگای نەینەوا تەمەن (47) ساڵ دوای چەندینجار سەردانی نەخۆشخانە، دواتر ڕوو لەشاری دهۆک دەکات و لەلایەن تەندروستی دهۆک دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستیشانکراو و پشتڕاستکراوە.
ناوبراو پیشەی شوانە، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانە لەشاری دهۆک و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە لەشاری دهۆک خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی ناجێگیرە.
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی،
لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی ڕابردوو، دەرەنجام هیچ حالەتێکی پشتڕاستکراوە نەبووە تەنها یەک حالەت لەناوەڕاستی عێراق ڕوو لەشاری سلێمانی کردبوو بۆ چارەسەر و بەتەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوو.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ...
وەزارەتی تەندروستی
3 حوزەیران 2026
01/06/2026
هەولێر/ 1 ی حوزەیران 2026 ڕۆژی جیهانی منداڵان ...
بەسەرکردنەوەی سەنتەری تالاسیمیا ...
بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری ههولێر و (د. چەتۆ محمدامین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت و (هێرش مولود) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پێشەوا و بەرپرسان و مێوانان و خانەوادەی تووشبووای تالاسیمیا، بەبۆنەی 1ی حوزەیران ڕۆژی جیهانی منداڵان بەمەبەستی بەهێزکردنی گیانی داهێنان و دڵخۆشی و پەرەپێدانی تواناکانیان و پشتگیریکردنیان، مەراسیمێکی تایبەت له سەنتەری تالاسیما لەشاری هەولێر و پڕ لەچالاکی جۆراوجۆری بۆ منداڵانی تووشبوو بەڕێوەچوو.
31/05/2026
دیوانی وەزارەت/ 31 ئایار 2026 ...
بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. ڕەهێڵ فریدون) بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری ڕۆژانەی هاوڵاتیان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبە و یەکە و فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەتی تەندروستی یان بەسەرکردەوە.
30/05/2026
هەولێر/ بەسەرکردنەوەی مەیدانی ڕۆژانی جەژنی قوربان ...
بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ...
بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێز (د.چەتۆ محمدامین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت، ڕەوشی خزمەتگوزاری پزیشکی و پزیشکان و کارمەندان و سەرجەم نەخۆش و هاوڵاتیان و هاوەڵی نەخۆشانی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان لە بەشی پێشوازی و فریاکەوتن و بەشەکانی نەخۆشخانەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەشاری هەولێر بەسەرکردەوە.
30/05/2026
هەولێر/ بەسەرکردنەوەی مەیدانی ڕۆژانی جەژنی قوربان ...
بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری بانکی خوێن ...
بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێز (د.چەتۆ محمدامین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت، ڕەوشی خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێن و پزیشکان و کارمەندان و سەرجەم ڕێکارەکانی پشکنین و جیاکردنەوە و ئامادەکردنی خوێن بۆ هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری بانکی خوێن بۆ گواستنەوەی خوێن لەشاری هەولێر بەسەرکردەوە.
29/05/2026
هەولێر/ بەسەرکردنەوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان ...
بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری ...
بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێز (د.چەتۆ محمدامین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت، ڕەوشی خزمەتگوزاری پزیشکی و پزیشکان و کارمەندان و سەرجەم نەخۆش و هاوڵاتیان و هاوەڵی نەخۆشانی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان لە بەشی پێشوازی و فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری لەشاری هەولێر بەسەرکردەوە.
29/05/2026
هەولێر/ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ...
بەسەرکردنەوەی سەنتەری فریاکەوتن و فریاگوزاری خێرا ...
بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێز (د. چەتۆ محمدامین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت، ڕەوشی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بۆ هاوڵاتیان لەسەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن و فریاگوزاری خێرا ژمارە 122 و تیمەکانی ئەمبوڵانسی لەشاری هەولێر لە دەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەسەرکردەوە بۆ ئامادەکارییەکانی پلان و بەرنامەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئامادەیی بۆ هەر ئەگەر و حالەتێکی پێویست و لەناکاو.
28/05/2026
هەولێر/ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ...
بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون هەولێر ...
بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێز (د.چەتۆ محمدامین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت، ڕەوشی خزمەتگوزاری پزیشکی و پزیشکان و کارمەندان و سەرجەم نەخۆش و هاوڵاتیان و هاوەڵی نەخۆشانی لە ڕۆژی دووەمی جەژنی قوربان لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لەشاری هەولێر ڕۆژئاوای هەولێر بەسەرکردەوە.
26/05/2026
جەژنتان پیرۆز بێت ...
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز ...
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان بەگشتی و سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دامودەزگاکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەم. خوای گەورە لێبووردەیی و خەندە و خۆشیتان پێ ببەخشێت.
ئومێدەوارم هەموو ڕۆژێک هەر جەژن و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بێت لە کوردستانێکی ئاوەدان.
چەژنی قوربان، جەژنی خۆشی و ساغی و سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموولایەک بێت.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ ئایار ٢٠٢٦