23/10/2025
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ /١٠ / ٢٠٢٥
لە هۆڵی دیوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە خوولی :
لێهاتووی پەیوەندی پزیشکی و ڕەوشتی پزیشکی هات
( Communication Skills and Medical Ethics )
کە بۆماوەی ( ٣ ) سێ ڕۆژ بۆ پزیشکانی پسپۆر کە
پلەی زانستیان بەرزدەبێتەوە کەبەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەنجامیدا.
خوولەکە لە لایەن ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە پێشکەشکرا.
١ - بەڕێز دکتۆر/ مازن عبدالرحمن حاجی سەرۆکی بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام ، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی.
٢ - بەڕێز دکتۆر / قاسم برهان عبدللە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی وتەندروستی و کۆمەڵ.
ژمارەی بەشداربووان لەم خوولەدا ( ١٤ ) پزیشکی پسپۆر بەشدار بوون.
20/10/2025
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ / ١٠ / ٢٠٢٥
بەبۆنەی (مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک) یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا بۆ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەئامادەبوونی بەڕێز دکتۆرە/ نورجیهان علی شعبان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری و دەستەی کارگێڕی.
سیمینارەکە لەلایەن ئەم دکتۆرە بەڕێزانە پێشکەشکرا :
١ - دکتۆرە / چنار علی مصطفی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی.
۲ - دکتۆرە / ساوین خه سرەو دزەیی پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار.
ژمارەی بەشداربووان بریتی بوو لە ( ٣٥ ) کارمەند.
14/10/2025
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ / ١٠ / ٢٠٢٥
خوولی ( Eearly new born care ) بۆ ماوەی ( ٢ ) ڕۆژ بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات، کە لەلایەن یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لەنەخۆشحانەی عطایای ئیماراتی بۆ (مامان)انی بەشی لە دایک بوونی سروشتی نەخۆشخانەکە ئەنجامدرا بەهەماهەنگی بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
خوولەکە لە لایەن ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە پێشکەشکرا :
١ - د / ڕەنا سالح پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان
٢ - د/ ئوسامە سەعید پزیشکی پسپۆڕی منداڵان .
٣ - مامۆستا / مژدە مەسعود ماستەر لەپەرستاری ئافرەتان .
ژمارەی بەژداربووانی خوولەکە بریتی بوو لە ( ١٨ ) کارمەند .
14/10/2025
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ / ١٠ / ٢٠٢٥
لە کاروچاڵاکیەکانی یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆنەخۆشیەکانی خوێن و شێرپەنجە سیمینارێک ئەنجامدرا بۆ پەرستاران وقوتابیان بەهەماهەنگی لەگەل بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر . بەناونیشانی:
( شێرپەنجەی مەمک )
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا / مەبەست فەرهاد اسماعیل دبلۆم له بواری پەرستاری پێشکەش کرا .
ژمارەی بەژداربووان لەم سیمینارەدا ( ٣٤ ) كارمەندو قوتابی بوو
07/10/2025
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ / ١٠ / ٢٠٢٥
خوولی ( Principle of Blood Banking )
بەسەرکەوتوویی بۆ ماوەی ( ٣ ) سێ ڕۆژ کۆتایی هات . کەبەشێوەی تێۆری و پڕاکتیکی خوولەکە ئەنجامدرا بۆکارمەندانی ( بانکی خوێنی کەلار ) لەلایەن یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی بانگی خوێن بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر .
خوولەکە لە لایەن ئەم دوو بەڕێزانە پێشکەشکرا :
١ - بایۆلۆجی خاتوونی بەڕێز / روناک عبدالرحمن قادر بەرپرسی یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام .
٢ - بایۆلۆجی بەڕێز / عباس بهرام یونس بەرپرسی بەشی کوالێتی کۆنتڕۆڵ پێشکەش کرا.
ژمارەی بەشداربووان لەم خوولەدا ( ٥ ) کارمەند بوون.
30/09/2025
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ / ۹ / ٢٠٢٥
لە کارو چاڵاکیەکانی یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی بانگی خوێن هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ کارمەندانی تاقیگە لە هۆڵی کۆنفرانس بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ، بە ناونیشانی :
( Blood Borne diseases )
سیمینارەکە لە لایەن بەڕێز دکتۆر / سیف الدین محی الدین پزیشکی پسپۆڕی تەندروستی وکۆمەڵ پێشکەش کرا.
ژمارەی بەشداربووان بریتی بوو لە ( ١٦ ) کارمەند بوون.
28/09/2025
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ / ۹ / ٢٠٢٥
لە کارو چاڵاکیەکانی یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی بانگی خوێن هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێکی ( ٢ ) دوو ڕۆژە بۆ کارمەندانی بانکی خوێنی ( نەخۆشخانەی بلێ ) کە بەسەرکەوتوویی ئەمڕۆ کۆتایی هات بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ، بە ناونیشانی :
( Blood groop system )
سیمینارەکە لە لایەن بەڕێز بایۆلۆجی / عباس بهرام یونس پێشکەش کرا.
ژمارەی بەشداربووان لەم خوولەدا ( ١٠ ) کارمەند بوون.
23/09/2025
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۲۳ / ۹ / ٢٠٢٥
لە کارو چاڵاکیەکانی یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی بانگی خوێن بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی زانستی لە هۆڵی کۆنفڕانس بۆکارمەندانی بانکی خوێن، بە ناونیشانی :
( Immune system )
سیمینارەکە لە لایەن بایۆلۆجی بەڕێز خاتوو / روناک عبدالرحمن بەرپرسی یەکەی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام پێشکەش کرا.
ژمارەی بەشداربووان لەم سیمینارەدا ( ٨ ) کارمەند بوون.