24/03/2026
بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر فەرماندەیی دەڤەری یەكی پێشمەرگە..
کە جێگەی داخە لە هێرشێكەدا شەش پێشمەرگەی قارەمان لە سنووری فەرماندەیی دەڤەری یەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان شەهید بوون و 30ی، پێشمەرگەش بریندار بوون لە کاتێکدا ئەم هێرشە ئەنجام دراون لەسەرەتای جەنگەکەوە هەرێمی کوردستان بێلایەن بووەو بەبێ لایەنیش ماتەوە هیوادارم ئەم هێرشانە دووبارە نەبنەوە..
لێرەوە سەرەخۆشی خۆم لە بنەماڵەی ئەو شەش شەهیدە قارەمانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
عـــــــــــــەمیــــــــــــــد
ســەرحــەد قـادر
٢٤ـی -٣- ٢٠٢٦
19/03/2026
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم
عميد
سرحدقادر
2026/3/19
18/02/2026
بەبۆنەی ٧٣ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان و لاوانای دیموکراتی کوردستان،
بەژداربوین لەو یادەدا و بە ئامادەبونی بەڕێز کاک مەسرور بارزانی ئەو یادە بەرزنرخێندرا.
پیرۆزبای لە سەرجەم لاوان و قوتابیان دەکەم لەم ساڵ یادەدا و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
سەرحەد قادر
١٨-٢-٢٠٢٦
17/02/2026
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بهبۆنهی هاتنهوهی مانگی ڕهمهزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان بەگشتیی دەکەم .
هیوادارین لە مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت خودای گەورە ڕۆژو عیبادەت و نزا و پاڕانەوەی هەموولایەک قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو لایەک.
عـــــــــــــەمیـــــــــــــد
سـەرحەد قادر
١٧/٢/٢٠٢٦
15/02/2026
لەساڵ یادی کۆچی دوایی ،د. ڕۆژ نوری شاوەیس.
دەمەوێت بەکورتی باس لە سێ خاڵ بکەم لە ساڵ یادی دکتۆر ڕۆژدا ڕۆحی شاد بێت..
١- ئەو کاتەی لە کەرکووک بووم پەڕاوگەی لێکۆڵینەوەم لەسەر پێک هێنرا لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بەهۆکاری ڕێگری کردن لەهاتنی هێزی دجلە بۆ ناو فڕۆکەخانەی کەرکووک دوامان لێکرا بڕۆینە بغداد بۆ بەردەم لجنەی لێکۆڵینەوە کاتێک ڕۆشتینه بغداد پێش ئەوەی بڕۆمە بەردەم لجنەکە لەگەڵ چەند ئەفسەرێکدا کەلەگەڵمدابوون ڕۆشتینە لای دکتۆر ڕۆژ کە ئەوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو پێم وت لجنەیان لەسەرم پێک هێناوم بەبیانووی ڕێگری کردنم لەهاتنی هێزی دجلە بۆ ناو کەرکووک جەنابت لێرە جێگری سەرۆک وەزیرانی بەشکم تەداخول بکەیت پێش هەموو جوابێک پێی ووتم کاک سەرحەد من و تۆ هەردووکمان پێشمەرگەی کاک مەسعودین دەبێت هەموو کاتێک ئامادەبین ڕوو بە ڕووی هەموو شتێکی گەورە ببینەوە دواتر لەسەر کێشە قسەمان کرد..
٢- کاتی شەڕی شومی ناوخۆ بوو پارتی لە ٣١ی ئاب لەسلێمانی کشایەوە هەموو ئەو هێزانەی لە سلێمانی ڕانیەو قەڵادزە کشابوونەوە لە دوو ڕیانی هیزۆپ یەکیان گرتەوە، لەوێ لیواکەی کاک شیمال زێباری گەمارۆ درابوو جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەیبەسوڵتان بوو لەڕێگەی بێتەلەوە داوای لە کاک دکتۆر ڕۆژ و كاک عارف طيفور و کاک فەریدون جوانڕۆیی و کاک نوری حەمە عەلی و کاک قادر قادر کرد بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت کاک شیمال و هێزەکەی دەرباز بکەن هێزەکەی ئێمەش بەهەموومان نەدەگەشتینە (١٠٠) کەس هێزەکانمان شکابوون کاک، د. ڕۆژ خۆی بەبیکەیسی تەقەی دەکرد ووتی کاک سەرحەد ئەو شریتی فیشكي بيكه يسيه كه م بۆ بگۆڕە منیش لولەی بیکەسیەکەم گرت بۆ گۆڕینی شریتەکە ئەوەندە تەقەی کردبوو لولەکە داخ بوو بوو ناولەپم سوتا زۆری پێ ناخۆش بوو پێم ووت گوێ مەدەرێ وابزانە بریندار بووم پێی ووتم کاک سەرحەد ئەمەش دەبێت بەیادگاری لەداهاتوو...
٣- لە: ٢٨-١٢-١٩٩٦- کە پلەکەم کرا بەعەقید بوم به ريوبه ري پۆليسي گومرگی سلێمانی ئەوکات، د. ڕۆژ سەرۆک وەزیران بوو کاک نێچیر جێگری سەرۆک وەزیران بوو چەند ڕۆژێک فەرمانەکەم دوا کەوت دواتر کەبینم پرسیارم لێکرد بۆ فەمانەکەمان دواکەوت ووتی حەزم کردوە کاک نێچیر واژوی بکات.
عـــــــــــەمیـــــــــــــد
سەرحەد قادر
02/02/2026
(﷽)
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة
وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
پرسه نامه
به داخه وه هه والي كوچي دواي خاتوو (روناك ميرزا كه ريم سه ر شه قامي)
خيزاني شهيد ملازم سيروان نه وروڵی
دايكي كاک سرخێل و کاک ره وه ند له خوای گەورە داواکارم سەبرو ئارامی به خانه واده كه ي ببەخشێت جێگای کۆچکردوو بەهەشت بێت إن شاء الله
عـــــــەمید
ســـــەرحـــــەد قادر
٢/٢/٢٠٢٦
31/01/2026
نکۆڵی ناکرێت لەو کارەساتانەی لە ڕۆژئاوا ڕوویاندا هەموویان دڵتەزێن بوون، ڕاستە شەهید و بریندارێکی زۆر هەبوون بەشێک لە شارە کوردییەکان داگیرکران چەندین شەڕەڤان بەشێوەییەکی دڕندانە شەهید دەکران و کەزییەی شەڕەڤانانی ئافرەت بڕان و سوکایەتیان پێ دەکرا، ئەوەی جێگەی داخ بوو هەڵوێستی وڵاتە دۆستەکانمان وەک پێویست نەبوون ..
بەڵام ئەوەی زۆر گرنگ بوو کوردی هەراچوار پارچەی بەیەک دەنگ و بەیەک ڕەنگ بە پشتگیری و بەرگری و هاوکاری لەگەڵ ڕۆژئاوا بوون بەتەنها جێیان نەهێشتن خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژەی ڕابردوو بۆ پشتگیری لە بەرخودانی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی سەرتاسەری بوو، ئەوە پیشان درا کە کورد یەکە، بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکەو ئەورپا و ئەمریکا ڕوون بوویەوە کورد یەکەو پارچە پارچە بوونیان ئەستەمە..
ئەبێت ئەم ڕووداوانەی ڕۆژئاواو پشگیریی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و ئەوروپا ببێت بە بنەمایەک کە ئێمەی کورد تەنها دەتوانین بەیەکگرتن ئامانجەکانمان بەدەست بهێنێن هەروەک چۆن لەکاتی هێرشی داعشدا تەنها یەک بوونمان بووە فاکتەری سەرکەوتنمان..
ئەم یەک دەنگی و یەک ڕەنگیەمان بووە خوێنێکی تازە بۆ گەنجەکانمان دووبارە ڕۆحیەتی نیشتمان پەروەری بژیەتەوە لەناخ و هەستیاندا ڕوون بوویەوە ئێمەی کورد لەمناڵێکی شەش ساڵانمان تا بەساڵاچویەکی نەوت ساڵیمان سۆز و هەستیان بەرامبەر هەرچوار پارچەکە یەکە لەهەمووی گرنگ تر ئەم یەکگرتن و ڕۆحیەتە کوردایەتیە لەلایەن سەرکردەکانمانەوە پشتگیری بکرێت.
عــــــــــــەمیـــــــــــــد
سەرحەدقادر
٢٠٢٦/١/٣١
30/01/2026
ئەمڕۆ لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری شاری سلێمانی شاری مەڵبەندی ڕۆشنبیری و تێکۆشان لە مێژوودا کە سەلماندوویەتی کە خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە. ئەم شارە تەنها جوگرافیا نییە، بەڵکو هێمایەکە بۆ زیندوێتی و خۆڕاگری گەلی کورد،،بە دڵ و بە گیان لەگەڵتانین کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان
25/01/2026
رۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە،، کوردستان یەک وڵاتە،،
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٦ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان شاری هەولێر بەژداربووین لە هەڵمەتیکی دیکەی پشتیوانی
بۆ برایان و خوشکانمان لە ڕۆژئاوا هەرچی بە ئێمە بکرێ بۆ پاڵپشتی ئەوان ئەوا ئێمە دەیکەین و هەمیشە گیانفیداکاری گەلی خۆمانین لە هەرچوار پارچەی کوردستان،،سڵاو و ڕێز بۆ یەکڕیزی هەموو گەلی کورد و کوردستانیان
23/01/2026
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣/١/٢٠٢٦ لە شاری سلێمانی بەوپەڕی شانازیەوە بەژداربووین لە ڕێپێوانی جەماوەری بۆ پشتوانی خوشکان و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان ڕاستە ئێمە لەیەک دورین بەڵام دڵ و دەرون لەگەڵتانین،،هەر کات پێویستیش بکات ئێمە گیانفیداکاری هەموو کوردێکین،، بژی بەرخۆدان بژی خۆراگریتان بژی یەکڕیزی گەلی کورد و کوردستان
22/01/2026
ئەوەی لوتکەی چیاکانی خۆی خۆش نەوێت،ئەوا لە دۆڵی دوژمن دەنێژرێت..