26/07/2020
🌹بسم اللە 🌹
سەرەتای هەموو کارێکی خێرە
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کتێبخانە و زانیاریەکان, Library, Irbil.
26/07/2020
🌹بسم اللە 🌹
سەرەتای هەموو کارێکی خێرە
09/10/2019
بۆئەم هەڵوێستانە گریام، بزانە تۆ هەستت چۆنە؟؟
لە بەرنامەیەکی کامێرای شـــارەوەدا مناڵێک هەیە کـە داوا لە دوو کەسی جیاواز دەکات کاری بدەنێ...
سەرەتا دەچێتە لای میوە فڕۆشێک:
+سلام علیک
-علیک سلام
+ئەمەوێ کار بکەم
-چاوەکەم بۆچی ئەتەوێ بەم تەمەنە کار بکەیت؟
+لەبەرئەوەی دایکم نەخۆشە و دەرمانی پێویستە بە نرخی 25000 دینار بۆ پێنج ڕۆژ جارێک .
-ئێ ، باباوکت بیکڕێ..
+باوکم مردووە
-خوا لێی خۆش بێت، ئەی قوتابخانەکەت؟
+من دێمە لای تۆ و کە هاوڕێکانم گەڕانەوە لە قوتابخانە منیش دەگەڕێمەوە ماڵەوە..
-نا کوڕەکەم، بچۆ قوتابخانەکەت، هەر کاتێ پارەت ویست وەرەوە بۆ لام، من ئەتدەمێ..
+ڕەچەتەکەت بۆ بێنم؟یان
- ناکوڕەکەم، چیرۆکەکەت تێگەیشتم، تۆ گەنجێکی جوان وڕێک و پێکیت، من پارەکە بە خۆت دەدەم.
ئەمجارەیان دەچێتە لای دارتاشێک و ...
+سلام علیک
-علیک سلام
+مامە کەست ناوێ کارت بۆ بکات ؟
-لای من کار دەکەیت ؟ تۆ قوتابیت ؟ ئەی لە قوتابخانە چۆنیت ؟
+باشم ، بەڵام دایکم نەخۆشە و پێنج ڕۆژ جارێک پێویستە دەرمانێک بەکار بهێنێت نرخی 25000 دینارە.
-تۆحەزت لەقوتابخانەیە یان نا ؟
+حەزم لێیە .
- لەپۆلی چەندی؟
+پۆلی سێیهەم، ڕۆژانە ناچمەوە قوتابخانە و دێمە لای تۆ کار دەکەم..
-بیرۆکەیەکی باشە بەڵام قوتابخانەکەت پشت گوێ مەخە هەینی وشەممە پشوو نیە؟؟ کەواتە ئەوە دوو ڕۆژە وهەر کاتیش دەوامت بەیانیان بوو نانی نیوەڕۆت بخۆ و وەرە..منیش عەسر بە ماتۆڕەکەی خۆم دەتگەیەنمە ماڵەوە ئاوا باشە؟
+ئاخر دەرمانەکان!!
-تۆ پەیوەندیت بەوەوە نەبێ من بۆت دەکڕم.
+ڕەچەتەکەت بدەمێ؟یان...
-ڕەچەتەکەم بۆبێنە و ئیتر خەمت نەبێ
+ئەنسۆلینی ناوێ؟ هیچ کێشە نیە کوڕەکەم بەمەرجێک قوتابخانە پشت گوێ نەخەیت ئەمە مەرجی یەکەم مەرجی دووەمیش کتێبەکانت لەگەڵ خۆت بێنە بۆ ئێرە،کاتی دەست بەتاڵیمان من سەعیت پێ دەکەم ئەوەی کە بتوانم، منیش دەرچووی زانکۆم...
+ئەچم ڕەچەتەکە ئەهێنم
-ناوت چی بوو ؟
+حسام الدین
- ئەی باوکت؟
+باوکم مردووە...
-خوا لێی خۆش بێت، لەبەیانیەوە وەرە من سوپاست دەکەم
+خوات لەگەڵ بێت.
وەرگێڕان (ئاوارە)
مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتی ماوە ، ویژدانیش ماوە، بەڵام پێویستیان بە جوڵان، ئاگادار کردنەوەیە...
03/06/2019
🌹جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت 🌹
05/01/2019
لە چەناڵی تایبەتی بەرێز د.محمدی خانی یەوە:
ههژارى چییه؟
'
ههژارى ئهوهیه كه:
دوو تاك بازنهى ئاڵتوون له دهستدابێ و دوو ددانى خراپیش له دهمتا!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
لهسهر شهقام و كۆڵانهكانى وڵاتى خۆت پیسى بڕێژیت و وهصفى شهقامه خاوێنهكانى ئهوروپا بكهیت!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
بڕوانامهى زانكۆت بهدهست هێنابێ و نهتوانى داڕشتنێكى كوردى بنوسیت!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
صورهتى (فاتیحه)ت ڕهوان نهبێت و باسى حهرام و حهڵاڵ و ڕیفۆرمى ئاینى بكهیت!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
وهرزش نهكهیت و بۆئهوهش لهش و لارت رێك بێت سود له دهرمان و تهجمیل و سلیكۆن وهربگرى!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
دهم له دیموكراسى بژهنیت و له ماڵهوه مناڵهكهشت نهویرێت فزه بكا!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
داواى عهدالهت له دهسهڵات بكهیت و خۆشت له ماڵ و له شوێنى كارهكهت عادل نهبیت!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
لهكاتى بهتاڵى و پشودا لهبرى سوتاندى چهورى لهشت به ئۆتۆمبێلهكهت بهنزین بسوتێنى!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
ئۆتۆمبێلى چهند دهفتهرى لێبخوڕیت و یاساكانى هاتوچۆ نهزانى!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
لهبرى هاوكاریكردنى مرۆڤێك كهپێویستى بههاوكاریه، مۆبایلهكهت دهربهێنیت و رهسمى بگریت و تهصویرى بكهیت!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
ڕێگه بهخۆت بدهیت چیت دهوێت بیڵێیت و چهندت دهوێ قسه بكهیت، بهڵام گوێ بۆ خهڵكى نهگریت و رێگه بهخهڵكى نهدهیت به چپهش قسه بكات!
هەژاری ئەوەیە بە حەفتە خۆت نەشۆی بێز لە خواردنی خەلک بکەیەوە
'
ههژارى ئهوهیه كه:
جلهكۆنهكانى ساڵى پارت لهبهر نهكهیت، بهڵام بهبیرو بۆچونه چهوتهكانى دهیان ساڵى ڕابردووهوه خۆت بابدهى!
'
ههژارى ئهوهیه كه:
پێڵاوهكهت بیست سانتیمهتر بهرز بێت و ئیرادهت ملیمێك!
ههژارى ئهوهیه كه:
كتێبخانهى ماڵهكهت له سهلاجهت بچوكتر بێت
12/12/2018
د. على شەریعەتى لەچەند دێرێکدا دەردە دڵى خۆى دەنوسێ و دەڵێ:
مناڵەکانمان دەیزانن..
پیاوى هەژار..پیاوى بێ هێز..
باچاکیش بێ..با پاکیش بێ ..
بەرچاو نیە
نەدار سوکە لەبەرچاوان.. ناخرێتە ناو ریزى پیاوان
کەس فەقیرى پێ پیاو نیە..
بەڵام هەرکێ خاوەن زێرە
خاوەن زۆرە
ئەگەر پیسە..ئەگەر رەشە..ئەگەر بۆرە
لەبەرچاوان زل و زۆرە
دەراوى دەمى ناخۆشبێ
دەم پیس بێ..جنێو فرشبێ
دەڵێن پیاوێکى زۆر زانە
لفت خۆش گفت رەوانە
قسەى جوانە..کارى جوانە
شارەزاى شارەزایانە
05/12/2018
زۆر جار ئەڵێم سكاڵای خۆم
ئەخەمە دەستی دادوەرێ..
بە تاوانی دزینی دڵ
بە پێ ی یاسا ئابروت بەرێ.
بەڵام دڵی خۆم ئەناسم
لە سەر خۆی شایە دی ئەدات
بۆ ئەوەی تۆ بێ تاوان بی
سە د جار خۆی توانبار ئەكات..!
هاوڕێ کێیە ؟
26/11/2018
كەسانێك هەن٭
ناتوانن هەستەكانیان دەربڕن
نەك لەبەر ئەوەی بێ ئاگان لێی٭
بەڵكو ووشەیەك نیە یەكسان بێت بە پاكی هەستەكانیان٭
20/11/2018
زانا گەورەکان لە سەرە مەرگا چییان گوت.
+ لیوناردو داوینچی بەر لەوەی گیانی دەرچێت گوتی ( من سووکایەتیم بە خەڵك کرد.بەرهەمەکانم نەگەیشتنە ئەو ڕادەیەی کە من بە تەمایان بووم )
+ جورجویلهلم فردرێك دامەزرێنەری مەکتەبی دیالیکتی هیگل کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانیشی هەر لە سەر ئەو بڕوایەی خۆی مایەوە لە سەرەمەرگا لە ژێر لێوییەوە گوتی ( لە هەموو ژیانما تەنیا کەسێك هەبوو کە دەرکی بە من دەکرد ) پاش وەستانێكی کەم درێژەی بە قسەکەی دا و گوتی ( لە ڕاستیدا بگرە ئەویش لێم تێنەگەیشت )
+ توماس کارلایل ،مێژوو نووس و نووسەری سکۆتلەندی ساتێك پێش گیان لە دەست دانی گوتی ( درووست هەستی کەسێكم هەیە کە لە سەرەمەرگایە. )
+ ماری ئەنتوانت شاژنی فەرانسە لە ڕۆژی لە داردرانیدا زۆر لە سەر خۆ بوو، کاتێك کە هەڵدەزنایە سەر سەکۆی سێدارەکە لە ناکاو خلیسکا و پێی نایە سەر پێی ئەو کەسەی وا ئەیویست حوکمەکەی جێبەجێ کات.کەچی ڕووی لە کابرا کرد و پێی گوت ( تکایە بمبوورە ئەوەی کە ڕوویدا بە ئەنقەست نەبوو )
+ نرون ئیمپراتۆری ڕۆم بەر لەوەی بکەوێتە سەر عەرد هاواری کرد ( ئەکتەرێکی گەورە لە دەروونمدا دەمرێت )
+ واسلاو نیجنسکی، ئەناتول فرانس ، جوزیە گاریبالدی و جۆرج بایرۆن هەموویان بەر لە مردن وشەی ( دایك ) یان بە زاردا هاتووە.
+ فردریکی یەکەم، پادشای ڕووسیە لە سەرە مەرگا قەشەیەکی بە ڕاسەرەوە بوو کە دوعای بۆ دەخوێند. کاتێك فردرێك بیستی کە قەشە وتی ( مرۆڤ بە ڕووتی دێتە دونیاوە و بە ڕووتیش دونیا جێ دەهێڵێ ) دەستی قەشەکە ڕادەکێشێ و پێی دەڵێ : ( مافی ئەوەت نییە بە ڕووتی بمنێژیت و ئەمەوێت بە یونیفرمی تەواوەوە بمنێژن )
+ فیودو تایچف ، شاعیری ڕووسی وتی ( چ ئەشکەنجەیەکە، ئەو کاتەی کە مرۆڤ ناتوانێت وشەیەك بۆ ئەو وەسفی ئەو حاڵەی کە تێیدایە بدۆزێتەوە. )
+ ئاگوست لومیر ، کە یەکێك لە کاشفانی کامێرای فیلم هەڵگرتنە گوتی لە سەرە مەرگا وتی ( خەریکە لە فیلمەکە ئەڕۆمە دەرەوە )
+ کەس نازانێ ئەلبێرت ئەنیشتاین لە سەرە مەرگا چی گوتووە ، چوونکە ئەو پەرەستارەی کە لە تەنیشتیدا بوو زمانی ئەڵمانی نەدەزانی
+ تئودور داستایوفسکی لە ڕۆژی ٢٨ ی ژانویەی ساڵی ١٨٨١ دا کاتێك لە خەو ڕادەبێ وا هەست دەکا کە ئەو ڕۆژە دووایین ڕۆژی ژیانێتی. لە سەر قەرەوێڵەی ڕادەکشێ و چاوەڕێ دەکا تا هاوسەرەکەیشی لە خەو هەڵدەستێ ، سەرەتا ئانا ی هاوسەری بڕوا بە قسەکانی ناکات . بەڵام تئودور هەر لە سەر قسەی خۆی پێداگرە کە دەمرێت و داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە بانگی قەشەیەك بکات. کە قەشە هات و دوعای بە ڕاسەری یەوە خوێند ، گیانی دەرچوو.
+ لئو تولوستوی دوواین ڕۆژەکانی ژیانی خۆی لە لادێیەکدا لە نزیك وێستگەیەکی چووکی شەمەندەفەر بە سەر برد. دوواین ڕستەیەك کە تولستوی لە سەرە مەرگا وتوویەتی ئەمە بوو کە ( من عاشقی حەقیقەتم ) . هندێك لە کەسە نزیکەکانیشی دەڵێن کە تولستوی بەر لەوەی دوواین نەفەسی دەرچێت وتوویەتی ، دەرك بە مەرگ ناکەم .
+ برنارد شۆ دەڵێت : حەز ئەکەم هەتا دوواین هەناسەی ژیانم کەسێکی بە کەڵك بم و ئەو کاتە کە هیچ کەڵکێکم نامێنێ ، بمرم.هەروەها دەڵێ : یەکێك لە سەیرو سەمەرەکانی مەرگ ئەوەیە لە کاتێکدا کە ئێمە خۆمان بۆ ژیانێکی شیرین ئامادە کردووە، ئەو دەماندۆزێتەوە.لە دوواین ساتەکانی ژیانیشیدا هەر ئەم قسانەی دووپات کردەوە.
+ موریس میترلینگ لە دووایین ساتەکانی ژیانیدا وتوویەتی : ئەگەر مەرگ نەبایە، ژیان چێژی نەدەبوو.
🌹اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد🌹
یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری مهزن محمد
(درودی خودای لە سەر بێت) پیرۆزبێت
14/11/2018
ئەگەر پارەت نیە گەشت بکەی بەجیهان ،
ئەوە لاپەڕەی هەر کتێبێک کۆڵانی وڵاتێکە
گابڕێل گارسیا