مــحــمـــد جــمــال تــوتــمــەیــی

مــحــمـــد جــمــال تــوتــمــەیــی

Share

لەم پەیجەوە نوسین و وێنە و ئەرشیف و بەرهەمەکانی نوسەر بڵاودەکرێنەوە،
بەڕەخنەکانتان گەورەمان ئەکەن

26/12/2023

ئەوا هەوساریش گەیشتینۆ جستانێ ، جارایان واگۆ (سارێ بەتەم ، هەرمەگرە غەم) ئۆ دەگەر خەرکی گوندانیان بوو، مادام تەم توومان هەبی،ئۆ نیشاێ هەندێیە سارەکە تەڕو بە باران و بەفرەبی، ئێهێ تەمی کوو دەچیای وەرینایە، ئۆ عەلامەتێ هەندێنە بەفرێ دەورەی گوندیا گرتیە، هەر ئەوێ جارێ ببیتۆ هەورو تەڕیەتی ،سەبر سەبرە بەفر دێتە ناو گوندی، ئێجا مادام وێیە دەبی خانیان باش رووبگرین و (شەپارۆخ و دۆرە مەڕان) لەهۆدێ خوارێ بینینۆ دەرێ،لۆ خاتری هەندێ ،ئەگەر بووە بەفر با لەبەر دەستانن بن و هەوسار وێچی سارەکە پڕ لەبەرەکەت بی ، ئەوی دێیە چرووشی لە مارێ دوورن،هیممەتەکێ بکەن و ئێک ،دوو دێیان بیننۆ نێزیک مارێ ، سۆبان دانێن و با دارێ قەراش کەریش و هەبن و هەندەک چیلکانیش قەد کەن، هاییوە لێبی مادام هەور لەوەختی بەفر بارینێ بگرمینی،ئۆ نیشانێ هەندێیە سارەکە تەڕو تووشەبی.....
محمد جمال توتمەیی

24/12/2023

پێ پەتی
پێ پەتی بەو کەسانە ئەگوترا کە پێخواس بوون ، بێ پێراوبوون،بە پێپەتی ئەسوڕانەوە،ئەوەی ئەیبینن ئەوا کابرایەکی ئاو فرۆشە لە بەغدا،ساری١٩١٧.
زۆر جار باوی من واگۆ
عومرم هەشت ساربوو،شەوێ لۆ باخچە داشتنێ بە پێخواسی ئەچووم باخچەمە داشت،کە ئەمگۆ فرانە شتم نیە،
ئەیگۆ کوڕم بەخوای ئەمە لە زۆر کەسان باشتر بووین، قەسسەم بەخوای سێ براو خوشکەک بووین ،ئێک لێفن هەبوو ،ئێک بەڕەشن هەبوو ، عومرم بووە دەساری ئەوجا شروارەکم لۆ کڕدرا،
هەق وایە هەر نانەکێ بخۆین دوان بکەینە خێر، ئەلحەملای هەرچی پێتەوێ بە لەحزە لۆن ئاماداکرێ،کەس نیە چەند قاتی نوێی نەبن،چەند پێراو و پێوستی بە زیادەوەی نەبی ،
کەچی حەیف کم کەس هەیە ئی شوکربی ، رۆژێ سەت ناشکوریانەکات ، دەجارەکێ برێن
الحمدللە و لێت بەزیادبی خوایە،هەر ئەتوو ارحم الراحمینی.

26/11/2023

ئێجا لەنۆپاش ئەو جێیانە ئەخۆشن، خۆ لێ تەنهاکەی هەندەک دارێ (قەراشکەریت)هەبن،دەگەر بارە چیلکەکی ، ئەوجا خۆ لێ مەلاس دەی .
جاران لۆ هەر نەوعە دارەکی سۆبەی تەرحە چیلکەکی ئەیانگۆ:
٭- ئاگری دارە هیشکان، هەر وەکی مشکان.
٭-ئاگری دارە تەڕکان، داییسێ لەڕکان.
٭- ئاگری کەرە دێیان، لەشکری فەقێیان ،
ئێکەم،
:دارێ هیشک ، وەکی کۆمەرە مشکەک تێبپەڕن ، بزر بن لەپێش چاوان.ئاگریان زۆر نابی و زووەبڕێتۆ.
دووەم: دارێ تەڕ کەلەناو سۆبەی ئەنێی ،داخوا هیچ چاریان نیە،لۆیێ ئاگریەگرن لە رکان .
سێیەم : کەرەدێ بە مەعنای ئەو چیلکانەدێ وەکی بزن جستانێ چرووی لێئەخۆن،بەس چیلکە مینینۆ،ئاگری ئەوانیش وەکی جەماعەتە فەقێیەکیە،کەلە حوجرەکێنە،زوو زووە روون،بەمەعنای هەندێ دێ ، ئاگریان بەردەوام نابی و زووە کوژێتۆ...
ئاگاو لەخۆبی سەرمابردی نەبن ، خۆ بنخێون....

17/11/2023

ئێکاوێ عارەبان
ئەوی دیارە ئۆ تێکەربوون و بەئێک گەیشتنێ هەردوو رووبارێ دیجلەو فوڕاتن،کە ئەبیتە شط العرب،
جاران ئەیان گۆتێ ئێکاوێ عارەبان ، ئێکاو بە مەعنای ئێگدی گرتنێ هەردوو ئاوان ، کە مەخسەدیان دیجلەو فوڕات بوون،
ئێکاوێ عارەبان ،ئەگەر لە ئێکی تووڕەبانە، ئەیان گۆتێ (رەببی دەبەر ئێکاوێ عارەبان کەوی) .
پێن هەندە دوور بوو ، نەنەزانی ئیوهە نێزیکەبیتۆ ،بەپێنج شەش سعاتان ئەگەینێ،
هەندەک جارانیشیان واگۆ ئەگەر لە ئێکی زۆر تووڕە بانە،ئەیان گۆ :
(بەغدا نیوەی رێیێت بی)، بەغداش ها ئۆتە هەر زووە گەینێ....

14/10/2023

دوای ماوەیەک لەگەڵ برادەران توانیمان ئەوەش بێنینە بەرهەم، کە کتێبێکە زیاتر گرنگی بەرووداو و بەسەرهات و قسەی خۆشی ئەو دەڤەرە دراوە ، بەرگی یەکەمەو هەر زووش دەست دەکەینەوە بە ئامادەکاری بۆ تەواو کردن و بەچاپ گەیاندنی بەرگی دووەم،
هیواردارین سوودێکمان گەیاندبێ ....
ئەو ماوەیە دەگاتە چاپخانەو ان شاء اللە زوو تەواو دەبێ....

22/09/2023

سواکردنەوە
ئەوە سان و داسن،ئەو محەلانە گەرمەی چروو بڕینێ بوو، ئیشەکی چی نەخۆش بوو،هەمووجا ئەمن بەس کۆمەرەکردن،وەمەگۆ هەنووکەم پشی راوەستی، لەبەر تۆزێ چرووی ، ئێجا شەوێ پێشی دائەنیشتن ،ئەیان گۆ داسان بینن، دەگەر سانی و هەندەک روونی،روونەکەیان لەسەر سانی رووەکرد،ئێجا ئەکەتنە بەرێ ئەو سانەی بەداسێدابینە،ئۆچیە؟ داسێ سووین.
پاشی سوینێ بەباسکێ بەموویان دا دینا، موویەکردن ،هەندە تیژبووبوون، وەکی ئەچوونە دێ کردنێ، ئەوی داسی وێ بوو، ئەچوونە سەر داران،ئەو سەرکەدانەیان لە (مۆدنە)ئەداو چروویانەبڕی و دوایێش ئێکی شارەزا لەسەر ئێکی دائەناو پاشی ماندی بوونەکی زۆر ئەگەڕانۆ مارێ و زیافەتەکە زەریفیان لۆکرابوو.

16/09/2023

قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ.
جاران کەر لەلای جۆتیارو گوندنشینان زۆرە بەقەدر بوو، هەموو ئیش و کار لەسەر پشتێ ئەوێ بەستەزمانێ بوو، بێجگە لەوەی دارو چیلکیان پێدینان ، هەندەک جاشیان جۆت پێئەکرد، لۆ کاروانانیش ئەیان کردە(مێنەک) ،کە ساحێبی لۆسواریێ و کاو جۆو نان و پێخۆری لێبارەکرد،
ئێجا لۆیێ جوانترین قەڕاستەیان لۆ ئەکڕی،هەندەک جا زنجیر بوو،هەندەکانیش در نەدەهات بەزنجیران قەڕاستەی بکەن،بەرکوو بە گوریس یان پەتکەکی جوانیان لۆ ئەکردە قەڕاستە، خەناوکێ بەمۆری و مەرجانیشیان دەبەرەکردن ،کەرێ هەند کەیف بەخۆ دەهات،هەر زڕە لووشکی ئەهاویشتن، ئەگەر بە قەڕاستێیان نەبەستباوۆ ،وەناو گوندیەکەت و کورتانی دەبەر زگێ دێخست و ئەیکردە زۆڕە زۆڕ...

20/08/2023

لەکۆتایی دا بەرگی کتێبەکەم:
(مەردو نامەرد) ناونیشانی کۆمەڵێک لە حەکایەتی ئەفسانەی کوردیە،بە دەستەواژە و زاراوەی خۆشناوەتی ،لەدیزاین دەرچوو،
خوا تەمەن بدات لەسەر خێران ،لەو ماوەیەدا لەژێر چاپ دەرەچێ.
جگە لە حیکایەتەکان فەرهەنگۆکێکی ژیکەلەشی دەگەر دایە،لۆ ئەو دەستەواژانەی کەنامۆن لۆ خوێنەری.

28/07/2023

ئەو دنیایە هەروەبووەو هەروابی، سوننەتی حەیاتیش ئەوهە دەستی پێکردیە، لەقادرمێ بنی دەست پێئەکات،دەبی زۆر بە هێواشی شاقاوان رانێی،نەکەی پێ بە غارێ وەنێی و عەجەلەی بکەی،دوایێ با تووشی سەدمەکی نەبی، وەکی گەیشتیە سەرهەر قادرمەکێ،ئاوڕەکێش لەپشتەخۆ بدۆوەو بزانە دوونێ لەکێ بووی؟ چتەکرد؟ دەگەر خەرکی کووبووی؟ئێجا هەنگینێ محاوەلەبکە شاقاوەکەدیش رانێ،ئەوجا هەناسەکێ هەرکێشە،لۆ وەی هەتا پشیت تەنگ نەبی و هەوایەکی خاوین هەرمژی.
ئەوانیێ پێشە تووش هەروەکردیە،وەمەکە لەخەرکی جودابی،قیڕوسیا ئەمەش واکەین:
دەگەر عامێ،ئەچینە شامێ...

27/07/2023

دەستەواژەو زاراوەکانی جاران
ماخۆ
ئەو زاراوە کۆنە کەتا ئەو دواییانە بەکار دەهات بەمانای:
خاوەن،دێت،
وێنەکەش وێنەی گوندی (ماخۆ بزنان،ماخۆ مەزنان) ە.
جاران زیاتر بە ماخۆ بزنان ناو دەبرا،بەواتای (بزندار)یان خاوەن بزن،یان ساحێب بزن.
بەڵام ئێستا بۆتە ماخۆ مەزنان،بەمانای گوندی خاوەن مەزن،گوندی پیاوی گەورەو بەراوێژ،
هەرچۆنێک بێ،ئەوەی جێی باسی ئێمەیە وشەی ماخۆیە.
جاران ئەگەر یەکێک (شەوتا)ی بگرتایە،شەو نەخۆش بایە ،ئەوا لەشەودا خزمێکی نزیکی لەسەر بانێک بەهەموو هێزیەوە هاواری دەکردو ئەیگۆت:
بەشەو دەگرێ تا،
بەرۆژ بەردەدا
ماخۆی چارچاو،جوابێ وەدا.
ماخۆی چارچاو ،یەکێک دوو ژنی هەبێ،(دوو چاوی چاوی خۆی بوون،دووچاوەکەی دیکەش دووژنی بوون).
ئەوجا کابرای دووژنە،وەڵامیەدایەوەو ئەیگۆت(مریشکە رەشەی دەرمانە)،دەبوایە مریشکێکی رەشی بێ نیشان سەر ببڕن و دەرخواردی کەسە تا گرتووەکە بدەن،ئەوە دابو نەریت بوو.....

26/07/2023

ئاشی ئاوێ
سەر وەختەکی ئاشی ئاوێ لەزۆر جێیان هەبوو،ئەو گوندانەی کەئاویان زۆربوو، ئەوی لێو دیارە ئۆ ئاشی ئاوێیە،جاران ئەو مارانەی کەئەقەرەبارغ و قۆناغ بوون دەبوایە ئێکەک هەلەرێیێ ئاشی با،ئەگەر جستانیش با،دەبایە هەندەک داراش ببا لۆوەی لەوێ خۆ پێگەرم کەنۆ،لەکنەمە ئاشی ئاوێ لە(خەتێ و گەری ئاشان و بالیسان و شیرەو چیوێ) هەبوون،وەکی هەنووکە نەبوو لەسڕێ ئاشی زووت بەڕێکەن،دەبایە ماوەکی سڕێ بگری هەتا لۆت لێکەن،ئاشەک لەخەتێ هەبوو، ئاشی مەلا مەحمودیانەگۆتێ،بەخۆو بە پیرەژنێ یان سەڕافەتیەکرد،جستان بوو،بارانەک بوو وەکی سولیێ مەسینان داتەخوارێ،بووە لێمشت و ئاو وەسەر ئاشی گەڕا،شەوە تاریکەکە گوستێ دوڕ چاوی راکەی نابینی،مەلا مەحمودیش کەچە فانۆسۆکەک وێیە ئەویشیان لێکوژاوە،لێمشتێ ئاوێ چووە ژۆرێ هەموو لەشی ئاشەوانی تەڕبووبوو،مەلا مەحمودیش واگۆتە ژنێ:
بەخوای پێم وێیە ئەوهەی لێبێ، مشاوەشی پەیدابی...

24/07/2023

زۆر جاری واهەبوو زاوا بووکی نادیت،هەتا شەوێ زاوایەتیێ، هەندەک جاریش کیژەکی پێش چاویان پێشانی مارێ زاوای دابوو،بەرا وەکی بووکیان دینا،ئەو نەبوو کە پێشانیان دابوون، لەبەر شەرمێ بووکان جارێ وەش هەبوو لەژن بەژنیێ ،هەرئێکەو ئێ خۆیان هینایتۆ، لەشەوێ زاوایەتیێش ئەگەر ژن بەژنی لەناو گوندی بایە،ئەیان کردە تەقە،لەو وەختیدا زاوای دیش جوابیەدانۆو ئەبووە هەرا،
هیچیش لەوەی خۆشتر نەبوو ،لەکن کارانی یان شوانی بووکەک بەلایاندا تێ ئەپەڕی،گیسکەکیان لەپێش وراغی بووکێ لەعاردیەدا،ئەوانیش هەندەک پارەیان لۆ فڕادانە سەر گیسکی.
سبەینێش زاوا کراوەکی نوێی لەسەریەنا،ئەو کراوە لەلایەن بووکێوە درابووە زاوای،ئۆ نیشانێ هەندێ بوو ،کەوا بەزاوا بووە،
ئەوجا برادەرێ زاوای ئەچوونە پێش مارێ زاوای ،وەکی ئەیان زانی زاوا بەزاوابووە،بەدەنگەکی برند ئەیان گۆ:
باراشان بینن، ئاشی بەتارە...

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Irbil