29/08/2023
ئەمڕۆ بەیاوەری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوو لە بەڕێزان فرسەت ئەحمەد وەزیری داد و کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان و عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا و حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ بەشداریم کرد لە پرسەی "حيان عبدالغني" وەزیری نەوتی عێراق.
10/08/2023
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە لێژنەی كارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق كرد، كە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر یاسای وزە نوێبووەكان و چەند پرۆژەیەكی وزەی خۆر و پێوەری زیرەك سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
لەم سەردانەدا، پەرلەمانتاران ئامانج ئەسعەد هەركی و نفوز حوسێن موسەوی و دكتۆر نەجاح تمەیمی و زكرا عەمار ردینی ئامادەبوون، وەزیری كارەبا باسی لە پرۆژەكانی پێوەری زیرەك و وزەی خۆر و یاسای وەزارەتی كارەبای كرد كە رۆڵی لە سەركەوتنی پرۆژەكانی كارەبا هەبووە.
لیژنەکە باسیان لە بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا لە عێراق بۆ 35-40 هەزار مێگاوات و كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەهۆی نەبوونی پرۆژەكانی دابەشكردنی كارەبا و پشت نەبەستن بە پێوەری زیرەك بۆ كۆنترۆڵكردن و رێكخستنی كارەبا کرد.
هەر بۆ ئەم مەبەستە، لێژنەی كارەبا و وزەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ژمارەیەك پرۆژەکانی كارەبای هەرێم لەوانە پرۆژەكانی پێوەری زیرەك و وزە نوێبووەكان بەتایبەتی وزەی خۆر کرد.
27/07/2023
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سنوورەکەی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرمانبەرانی، پیرۆزبایی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەرانی کرد و ئومێدی خواست شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی خەڵک و باشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا بێت و ئەگەر خزمەتی خەڵک و چارەسەری گرفتەکانی کارەبا نەکرێت، هیچ واتایەکی بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە نامێنێتەوە.
وەزیری کارەبا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وێستگەی کارەبای پردی حافیزی کردەوە، بە تێچوونی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێ کراوە.
تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەی وەزیری کارەبا بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەسەری گرفتەکانی سێکتەری کارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو. بۆ مەبەستە تیمێکی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گواستنەوە و دابەشکردن و بەرهەمهێنان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەت یاوەری بوون.
27/07/2023
لەژێر چاودێریی رێزدار مەسرور بارزانی،
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وێستگەی كارەبای (پردی حافز)
بە تێچوونی 1 ملیار و 375 ملیۆن دینار
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.
پڕۆژەکە لەلایەن كۆمپانیای ئیدیۆمەوە جێبەجێ كراوە و سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکانی قەزای رەواندز و چۆمان هەیە و گرفتی ڤۆڵتییە و بارزۆری کارەبای ناوچەکە و گوند و پڕۆژە گەشتیارییەکان دەبێت.
12/07/2023
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا:
- ماوەی دوو ساڵێکە کار لەسەر پڕۆژەی پریپەید دەکەین.
- بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە کارەبای بەردەواممان بۆ هەندێ شوێن لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابین کردووە.
- بەهۆیەوە هاووڵاتی تەنیا یەک گۆژمە کرێی کارەبا دەدات.
- نرخی 156 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک بە بەراورد لەگەڵ کرێی ساڵی رابردووی هەمان هاوبەش بە دوو سەرچاوەی کارەباوە، 90 هەزار دینار کەمتر لەسەری دەوەستێت و کارەبایەکی 24 کاتژمێریش دەبێت.
- تا ئێستا زیاتر لە 185 موەلیدەی گەورەی یەک تا دوو مێگاواتی بەهۆی پرۆژەی پریپەیدەوە لە کار وەستاون و کاریگەرییان لەسەر پاراستنی ژینگە هەبووە.
- لە پلانمان دایە کارەبایەکی 24 کاتژمێری دابین بکەین.
27/06/2023
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان دەكەم ، هیوادارین ئەم جەژنە بە خێر و ئاشتەوایی ناوماڵی کورد و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەسەر بەرن .
كەمال محمد ساڵح
وەزیری كارەبا / وەزیری سامانە سروشتییەكان (بەوەكالەت)
2023/6/27
22/06/2023
ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین -ی لە پارێزگای هەولێر دانا ، لە ڕێوڕەسمەکەدا کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەرانی بیانی و نێوخۆیی ئامادەیبوون.
18/05/2023
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای بە وزەی خۆر دانا.
پڕۆژەکە بە بەهای 100 ملیۆن دۆلارلە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە لەسەر رووبەری 590 دۆنم زەوی لە نزیک گوندی منارەی پیرداوود جێبەجێ دەکرێت.
04/04/2023
🔴 ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا
20/03/2023
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی كوردی ( 2723) و هاتنەوەی جەژنی نەورۆز گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت گەلی كورد دەكەم، هیوادارین ساڵی نوێی كوردی ساڵی ئارامی و سەقامگیری بێت و بەپاڵپشتی خوای مەزن و دلۆڤان خزمەتێكی شایستە پێشكەشی هاوڵاتیانی خۆشەویست بكەین.
ئەندازیار
كەمال محمد ساڵح
وەزیری كارەبا
20/3/2023