بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر

Share

لاپەرەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدان لاپەرەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی-هەولێر

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر‎'s post 03/06/2026

سەرکەوتنێکی تر پیرۆزە لە تەواوی منداڵانی بێ سەرپەرشت

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیرانی /2026/، خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێری کرد، لەلایەن بەڕێز شێخ زەیتۆ تۆفیق بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، پێشوازی لێ کرا.

ئامانجی سەردانەکەی بەڕێز وەزیر بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە و مامۆستا و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان بوو.

لە ماوەی ئەم سەردانەدا، خاتوو کوێستان پیرۆزبایی لە منداڵانی خانەی کچان و خانەی کوڕانی بێ سەرپەرشت کرد کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ بە ئەنجامێکی زۆر باش قۆناغەکانی خوێندنیان تەواو کردووە و سەرکەوتووانە دەرچوون.

ژمارەی ئەو قوتابییانە ٣٣ قوتابی بووە، کە ٢٥ قوتابی کوڕ و ٨ قوتابی کچن. هەروەها ١ قوتابی لە خانەکان خوێندنی پەیمانگای تەواو کردووە و ١ قوتابی دیکەش لە کۆلێژ وەرگیراوە لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی.

03/06/2026

تەواوی قوتابیانی پۆلی نۆ لە پەیمانگەی رووناكی نابینایانی هەولێر دەرچوون

ئەنجامی قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی بڵاو كرایەوە، بەپێی ئەنجامەكان رێژەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگەی رووناكی نابینایانی هەولێر 100% بووە.

ئەم پەیمانگەیە 14 قوتابی ئەمساڵی پۆلی نۆ بوو، تەواوی قوتابییەكان بە ئەنجامی زۆرباش توانین قۆناغی نۆ تێپەڕێنن.

لێرەوە بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر پیرۆزباییان لێ‌ دەكەین و هیوای داهاتوویەكی باشیان بۆ دەخوازین.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر‎'s post 01/06/2026

لە تەواوی پارێزگای هەولێر چالاکی تایبەت بە منداڵان ئەنجام در

ئەمڕۆ دووشەم یەکی حوزەیرانی /2026/، سەنتەرەکانی چالاکی و پاراستنی منداڵانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر لە تەواوی شار و شاڕۆچکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر چالاکی جۆراوجۆرییان بۆ منداڵان ئەنجام دا

31/05/2026

رێكخراوی پاو كاری هاوبەش لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر دەكات

ئەمڕۆ یەكشەم 31ـی ئایاری /2026/، بەرێز یوسف چاوشین بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر پێشوازی لە بەرێز مەریوان رەحمان بەرێوەبەری ئۆفیسی هەولێر رێكخراوی پاو كرد.

لە كۆبوونەوەكە كە بەرێز ئەحمەد رەشید بەرێوەبەری بەشی پلان ئامادەبوو، بەمەبەستی دەستپێكردنی پرۆژەیەكی تایبەت بە پاڵپشتی دەروونی كۆمەڵایەتی لە دوو كەمپ گفتوگۆ كرا.

پرۆژەكە لە هەردوو كەمپی كەورگۆسك و دارەشكرانە، بریتی دەبێت لە دوو بابەتی سەرەكی كە ئەوانیش هاوكاری هەماهەنگی كەڵك وەرگرتن لە سەنتەرەكانی ناو كەمپەكان لەگەڵ كەڵك وەرگرتنە لە توێژەرانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر‎'s post 27/05/2026

خوانی بەیانی جەژن و چالاکیی جۆراوجۆر بۆ منداڵانی خانەی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.27، وەک نەریتێکی ساڵانەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی، و لە پێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، هاوسۆزی و گرنگیدانی بەردەوامی دامەزراوەکانی حکومەت بە توێژە گرنگاکانی کۆمەڵگە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز و جەژنەپیرۆزە و دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵانی خانەی نەوجەوانان و بەساڵاچووانی ماڵی بەساڵاچووانی هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت کە بۆ خوانی بەیانی جەژن لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، لەلایەن پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، شێخ زەیتۆ تۆفیق بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان نانی بەیانی جەژنیان لەگەڵ بەساڵاچووان و منداڵانی خانەی نەوجەوانان خوارد و پاشان چەند چالاکیەکی هونەری جۆراوجۆری گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکرا.

لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا، خەڵات و جەژنانە بەسەر سەرجەم منداڵان و بەساڵاچووانی هەردوو خانەکە دابەشکرا، کە بووە مایەی خۆشحاڵی و ئارامیی دەروونی بۆیان.

26/05/2026

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و بە تایبەت موسڵمانانی كوردستان، شاری قەڵا و منارە، ستافی ئێمە لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و مامۆستا و هەروەها سوودمەندانی ئێمە لە خانەكان، شەڵتەر و پەیمانگە و سەنتەر و داینگەكان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەكەین.

هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئاشتی و ئارامی و قووڵبوونەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی، تەبایی و برایەتی لە هەرێمی كوردستان.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت

یوسف چاوشین
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر

26/05/2026

خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٦ ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ سێ شەممە مووچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر پێنجی ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
هاوکات لەڕۆژانی جەژنیشیدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بەدواوە لە بانکەکان بەردەوام دەبێت بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر‎'s post 25/05/2026

500 کۆبۆنی خۆراک بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش کران

ئەمڕۆ دووشەم 25ـی ئایاری /2026/، بەسەرپەرشتی بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، دیمەن محەمەد بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوە 500 کۆبۆنی خۆراکیان بەبۆنەی جەژن بەسەر دابەشکرا، کە لەلایەن دەزگای خێزخوازی بارزانی دابینکرابوو.

هەرکۆبۆنێک سەبەتەیەکی خۆراکی لەخۆگرتووە و لە زنجیرە مارکێتەکانی تیمارت وەری دەگرن.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر‎'s post 25/05/2026

ژمارەیەک کورسی، بەسەر خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دابەشکران



ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایاری / 2026/، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین یاسین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر، یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، عادل زوبێر سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان و دیمەن محەمەد بەڕێوەبەری هۆبەی پارێزگاری خێزان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بە مەبەستی هاوکاریکردن و ئاسانکاری بۆ ژیانی ڕۆژانەیان، لە ڕێوڕەسمێکدا ژمارەیەک کورسی بەسەر هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکران.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە کردەوە و ستایشی کارە خێرخوازییەکانی ئەندامی پەرلەمان سەفین یاسینی کرد بۆ دابینکردنی ئەم کورسییانە، هەروەها تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەمئەندامان و پەرەپێدانی پڕۆژەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە حکومی و پەرلەمانییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و كەم ئەندامان.

19/05/2026

بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ڕاوێژکاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و بەرپرسی پلان لە EJCC پارێزگای هەولێر کرد

ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئایاری /2026/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، پێشوازی لە بەڕێزان فەیزوڵا محەمەد ڕاوێژکاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و هێلین رەمزی بەرپرسی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر کرد، لەو کۆبوونەوەیە خاتوو دیمەن محەمەد بەرپرسی پاراستنی خێزان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامادەبوو.

هاتنی نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤ بەمەبەستی بەدواداچوون بوون بۆ کەیسی چەند منداڵێک و کارکردن لەسەریان.

خاتوو هێلینیش باسی لە دابینکردنی جلوبەرگ بۆ خێزانی هەژاران و کردنەوەی چەند خولێکی کرد بۆ فەرمانبەران.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Erbil هەولێر/شەقامی 60 مەتری تەنیشت نەخۆشخانەی شەهیدان، بەرامبەر سەنتەری میدیای پزیشكی
Irbil
3321