بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

Share

Official Page of the Erbil Police Directorate

01/06/2026

بڕێکی زۆر یاری ئاگرین و تەقەمەنی دەستی بەسەردا دەگیرێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەيەنێت لە ڕۆژانی جەژندا دەست بەسەر بڕێکی زۆر یاری ئاگرین و تەقەمەنیدا گرتووە.کە بڕەکەی زياترە لە (دوو تۆن)کە بڕیاربوو لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێنەوە و ببنە هۆکاری شێواندنی ئارامیی هاووڵاتییان.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەڵمەتە تەنها تایبەت نەبووە بە ڕۆژانی جەژن، بەڵکو دوای جەژنیش پرۆسەکە بە بەردەوامی درێژەی دەبێت. ئامانج لەم ڕێوشوێنانە پاراستنی سەلامەتیی گشتی و ڕێگریکردنە لەو دیاردە نادروستانەی کە دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ و زیانگەیاندن بە منداڵان و مێرمنداڵان.

بەردەوامیی هەڵمەتەکە: پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە کە مەفرەزەکانیان لە دوای جەژنیش لەسەر شەقام و بازاڕەکان دەبن بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی ئەم ماددانە.

ڕێکاری یاسایی: بەرامبەر بەو کەسانەی کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن و بازرگانی بەم جۆرە تەقەمەنییانەوە دەکەن، ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتەبەر.

پەیامی پۆلیسی هەولێر بۆ هاووڵاتییان:
"داوا لە دایکان و باوکان دەکەین هاوکارمان بن و ڕێگری لە منداڵەکانیان بکەن لە کڕینی ئەم یارییە مەترسیدارانە، تاوەکو پێکەوە ژینگەیەکی ئارام و بێمەترسی بپارێزین."





#خزمەت

31/05/2026

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان (ر.پ١، ادریس حسن محمود ) دەكەین بە ھۆی كۆچی دوایی برای بەڕێزیان.
خوای دلۆڤان سەبووریی خانەوادە بەڕێزەكەیان بدات و گیانی كۆچكردووش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
‏‎إنا لله و إنا إلیە راجعون
تێبینی بەیانی دەکاتە(٢٠٢٦/٦/١)
پرسەکەی لە (مزگەوتی محمد مصطفى)يە نزیک شەریکەی٧٧

‏‎عەمید (کامل بەرزنجی)
‏‎بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر




Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر‎'s post 31/05/2026

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ سەرجەم بەش و هۆبەکانی پۆلیسی هەولێر ئەنجامدا
ئەمڕۆ، لە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووی جەژنی پیرۆزی قوربان، بەڕێز عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ سەرجەم بەش، هۆبە و بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدا، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و گەیاندنی پیرۆزبایی جەژن بە ئەفسەر و کارمەندان.

لە میانەی ئەم بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیس وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی جەژنی قوربان بە سەرجەم هێزەکانی پۆلیس، قوربانیدان و شەونخونی ئەوانی لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شارەکە بەرز نرخاند.

هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا و جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان کردەوە. عەمید کامیل بەرزنجی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لەسەرجەم بەشەکاندا کارئاسانی تەواو و خێرا بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بکرێت، بە جۆرێک کە شایستە بە خەڵکی خۆشەویستی هەولێر بێت و متمانەی نێوان پۆلیس و هاوڵاتیان زیاتر بەهێز بکات.




#خزمەت

30/05/2026

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی مەترسیداری دزی دەستگیر دەکات.زیاتر لە ١٠ دزی ئەنجامداوە
، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر/ بەشی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ( باشوور)، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، سەرکەوتووبوون لە دەستگیرکردنی دزێکی مەترسیدار.
تۆمەتباری دەستگیرکراو، هەستابوو بە دزینی بڕێکی زۆر لە پارەی عێراقی و دۆلاری ئەمریکی، لەگەڵ چەندین کەلوپەلی گرانبەها لە هاووڵاتییان.
دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوونی چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت. لە ئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە، تاوەکو بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.


٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦



29/05/2026

بەرنامەی «بەڕزگار بڵێ» تەواوی وردەکارییەکان لەگەڵ وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەخاتە ڕوو
پۆلیسی هەولێر بە شەو و ڕۆژ پارێزگاری لە بازاڕی مێژوویی قەیسەری دەکات
بە مەبەستی پاراستنی تەواوی ئەمنییەت و سەقامگیریی بازاڕی مێژوویی قەیسەری لە شاری هەولێر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە شەو و ڕۆژ و بێ ماندووبوون لە ئەرکدان بۆ پاراستنی ئەم شوێنە دێرینە.
لەو چوارچێوەیەدا، چەندین بەشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەشدارن لە جێبەجێکردنی ئەم پلانە ئەمنییەدا، لەوانەش:
بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان
بەشی نەهێشتنی تاوان
بەشی پۆلیسی شارەوانی
بەشی پۆلیسی ڕێککاری
لەگەڵ تەواوی هەماهەنگی دەزگائەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ناوخۆ
ئەم هێزانە بە هەماهەنگی و بەردەوامی کار دەکەن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ کاسبکاران و سەردانیکەرانی بازاڕی قەیسەری، کە وەک سیمبولێکی گرنگی مێژووی پایتەخت سەیری دەکرێت.





#خزمەت

28/05/2026

ڕوونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەوە، کە تێیدا دوو کەس پەرژينی(سياجی) باخچەی گردی (کلک مشک)لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری هەولێر دەدزن،دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە دەستپێکرد.
تیمەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی ڕاستی) لێکۆڵینەوەیەکی ورد و خێرایان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد. لە ماوەیەکی پێوانەیی کەمدا، توانرا ناسنامەی تۆمەتباران دیاری بکرێت و بەپێی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادگای بەڕێز کراون، تاوەکو ڕێکاری یاسایی توندیان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.





#خزمەت

25/05/2026

دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە ببوونە هۆی پیسکردنی ژینگەی شاری هەولێر
لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، توانییان دوو گەنج بە ڕەگەز عەرەب دەستگیر بکەن، کە لە نێو شاری هەولێردا هەستابوون بە ئەنجامدانی ڕەفتاری نەشیاو و پیسکردنی ژینگەی شارەکە.
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، تیمەکانی پۆلیس بە هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ توانییان شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن. لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر و بەپێی ماددەی (٤٩٧) لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.





#خزمەت

24/05/2026

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان و چەسپاندنی یاسا، توانی دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات کە بە شێوازی جیاواز دزییان لە بازاڕە میللییەکانی شاری هەولێر دەکرد.
دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمار کرد سەبارەت بە دزینی (پارە، مۆبایل و زێڕ) بە شێوازی جیاواز لە ناو بازاڕە میللییەکاندا، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر/ بەشی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ( ناوەڕاست)، دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون کرد.
تیمەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی پێوانەیی کەمدا، شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و هەردوو ئافرەتەکە دەستگیر بکەن، کە لە کاتی بازاڕکردندا فێڵیان لە هاووڵاتییان دەکرد و کەلوپەلە بەهادارەکانیان دەدزین.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر و بەپێی ماددەی یاسایی تایبەت بە دزیکردن ڕاگیراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.





23/05/2026

سەبارەت بە ڕووداوێکی کوشتن و بریندارکردن لە گوندی (پیرەش)
• بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات: کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت و برایەکیشی بریندار دەکات






22/05/2026

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوای ئەوەی تيمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە درەنگانی شەو (کاتژمێر ١:٣٠ی شەو) ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی کەسنەزان) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (م. س. م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بە ناوی (سفیر مراد سابیر) کردووە ، لەڕووداوەکەدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. پاشان تۆمەتبارەکە تەقەی لە برایەکی خۆی بە ناوی (میران سفیر مراد) کردووە و برینداری کردووە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
تيمەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیربکەن. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن بۆ گرتنەبەری ڕێکارە ياساييەکان.






٢٢ی ئاياری ٢٠٢٦

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Khabat Street, Azadi
Irbil
44001