عەشیرەتی شوان

عەشیرەتی شوان

Share

عەشیرەتی شوان

په‌یجى فه‌ڕمـى عـه‌شـیـره‌تـى شـوان ، ئه‌م په‌ڕه‌يه‌ تايبه‌ت به‌ عه‌شيره‌تى شوان,جاگه‌ر له‌هه‌ر شارێك يان وڵاتيك بێت,عه‌شيره‌تى شوان يه‌كيێكه‌ له‌ هه‌ره‌ عه‌شيره‌ته‌ گه‌وره‌كانى كورد و كوردستان

17/03/2024

ژیاننامەی کەسایەتی و زانا و دانای کورد (مامۆستا فەیزوڵڵا تۆماری )

20/05/2023

سوپاسنامەی بنەماڵەی کاکە حەسەن شوانی

کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :

‏‎بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

‏‎سوپاس و ستایش بۆزاتی پەروەردگاری جیهانیان.
‏‎درود بۆ گیانی پاکی حەزرەتی فەخری عالەم(محمد مصطفى).

‏‎بەڕێزان و خۆشەویستان بەناوی بنەماڵەکەمان بنەماڵەی کۆچکردوو جەنابی ( کاکە حەسەن حاجی مصطفی حاج شەریف شوانی) باوکی مەڕحومی جەنابی (مامۆستا مەلا عبدالخالق شوانی) (تەحسین و محمد حلاق و ئەنوەر نەجار و یوسف) وەباپیری (مەلا یونس) سوپاس و پێزانینمان ھەیە بۆ ئامادەبونتان لە پرسەکەمان و خودای گەورە پاداشتی بەخێرتان بداتەوە،

هەرلە ( مامۆستایانی ئاینی و شێخانی طەریقەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتیەکان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و دۆستان و دراوسێیانی گەڕەکی کوران و ئامۆزایان و خزمان و ئازیزانمان لە عەشیرەتی شوان بەگشتی،

سووپاس و پێزانینمان بۆ ئەوانەی چ بە برووسکە یاخوود بە تەلەفۆن لەگەڵمان بەژدار بووینە و خۆیان بە خاوەنی پرسەکە زانیوە،

خودا لەمردووی هەموولایەکمان خۆشبێ جێگەی باپیرەی ئازیزیشم بەهەشتی ئەعلابێ یارەبی…

(مەلا یونس مەلاعبدالخالق شوانى)
کوردستان_هەولێر

14/05/2023

زۆر بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی (کاکە حەسەن شوانی)باوکی کۆچکردوو (مامۆستا مەلا عبدالخالق شوانی) و مام تەحسین و محمد حلاق و ئەنوەر نەجار و یوسف، و باپیری مەلا یونس مەلاعبدالخالق شوانی، کاکە حەسەن پیاوێکی حەق و ڕەق بوو، بۆیەش خەڵکێکی زۆر خۆشیان دەویست، هەمووکات دەم بە زیکرو یادی خوای گەورە بوو، پیاوێکی تا سەر ئێسقان کوردپەروەر و نیشتمانی بوو، بەڕاستی خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ عەشیرەتی شوان و دەشتی قەراج و کەندێناوە. دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین لەخوای گەورە داواکارین کە جێگا و مەکانی کاکە حەسەن شوانی و مامۆستا مەلا عبدالخالق شوانی و مردووی هەموولایەک بەهەشتی بەرین بێ ان شاءالله.

بەیانی 15 /5 /2023 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی احمد یەعقوبی لە گەڕەکی کوران _ کۆڵانی گەنم فرۆشان.

عەشیرەتی شوان

30/01/2023

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی تێدەپەڕێت

شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی ، ساڵی ٢٠١٥ لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوای کەرکووک شەهیدکرا.

شەهید شێرکۆ فاتیح نامیق کەریم شوانی، ساڵی ١٩٦٩ لە خێزانێکی پێشمەرگە لە ناحیەی ماوەت لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٤ چووەتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە ماوەت خوێندووە.

ساڵی ١٩٧٩ باوکی دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەستگیردەکرێت. شەهید شێرکۆ لە منداڵیدا ساڵێک لە
گرتووخانەی گەورەی سلێمانی دەبێت. لە ١٨/٣/١٩٨١ بەر لێبووردنی گشتی دەکەون و دوای ئازادبوونیان دەڕۆنە ناو شارە ئازادکراوەکانی کوردستان.

ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ١٩٨٧ دەبێتە پێشمەرگە.

سەرچاوە کوردسات

29/01/2023

لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی،لە بارەی عەشیرەتی شوان، لە ئینسکلۆپیدیای هۆزەکانی عێراق.(موسوعة عشائر العراق)
_______________________________
قبيلة شوان

وهذه قبيلة كبيرة من القبائل الكردية ، ويقال إن أصلهم قبيلة (شهوان) العربية ، ومنهم من يقول (شوان) بمعنى الراعي ، واللفظة مأخوذة منه. وكلهم اليوم كرد. وتتكون هذه القبيلة من ٧٢ قرية ، وتسمى الناحية باسمها (شوان) وهي تابعة لمركز قضاء كركوك. ومركز الناحية (ريدار) ، وتقع على طريق كركوك ـ كويسنجق ، وهي أقرب الى كركوك.

وتتفرع الى :

١ ـ شوان كوشك. وينطق بها (كيشك) رئيسهم رجب بن رمضان وتتفرع هذه الفرقة الى :

١) جليلي.

٢) اسماعيلي ويقال نجه خاني.

٣) إبراهيم اغايي.

٢ ـ شوان سر خاصه. وهذه تتفرع الى :

١) إبراهيم آغايي.

٢) جليلي.

هذا. وإن غالب فرقة كيشك تنتسب الى الطريقة النقشبندية من أتباع الشيخ عبد الكريم شوده له وكانوا على الطريقة القادرية. وغالب معيشتها على تربية المواشي والزراعة ...

25/01/2023

بەشێوەیەکی گشتی شوان دووبەشە (شوانی کیشک) و(شوانی سەرخاسە)ئەم دووبەشە لەم تیرانە پێک هاتوون :
1. تاژەوەندی: بنەماڵەی ماڵی کوێخا رەجەب وحاجی بەیخان و دێی سمایل بەگی و خدرشرین و قەرەبڵاخ و ناروجەی حاجی جەرجیس و ئەحمەد رەجەب دەگرێتەوە یان پێیاندەوترێت تایفەی (یاخی)، کە بنەماڵەی کوێخا رەجەبە. بنەماڵەی کوێخا رەجەب بەشێوەی زاری شوانی کیشک قسە دەکەن کە لە خانەقین و کرماشانیەوە نزیکن دەچێتە سەر لوڕ.
2. رەشەوەندی: (د.رەفیق شوانی ) دەڵێ: بەلای منەوە خەڵکی گوندی (قولی بەگ) لەم تیرەیەن، چونکە زۆر لە یەکتریەوە لە رووی دەربرینی قسەکردن و هەلسوکەوتیانەوە نزیکن و هاوسێی یەکیشن ئەمانیش هەر بە زاری کیشک قسە دەکەن.
3. تیرەی (ورام) کە دێکانی (مۆرد، تورکە، تەپەکورە، تەرەقە، دووشوان، تورکمان باخ، برایم زاڵە، کارێزەی خاڵخالان) دەگرێتەوە، ئەم گوندانەش لەرووی زارو هەلسوکەوتیانەوە لە دووتیرەکەی تر جیاوازترن.(15)
تیرەکانی هۆزی شوان زۆربەیان پێنج پشتی خۆیان دەزانن و زۆر کەمن ئەوانەی کەهەشت پشتی خۆیان بزانن، زۆربەی گوندەکانی ناوشوان ئاغاو بەگن وخاوەن زەوییان نەبووە تەنها کوێخا یان هەبووە وەکو کوێخا (عوبێد مارس )و کوێخا(قادر محمد)ی سمایل بەگ و کوێخا(عەلی ناروجە) و کوێخا (زامنی جوڵحان)….. وچەند کوێخایەکە تر. و سەرۆک خێڵی شوان (عەلی حەسەن)(*) بووە کەدەکاتە باوکی کوێخا رەجەب و باپیری کوێخا ئەحمەدی سەرۆک خێڵی شوانی ئێستا. لە هەموو ئەم بیرووبۆچوونانەدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە دەتوانین بڵێین شوان یەکێکە لە خێڵە کۆن و رەسەنەکانی کورد و زیاتر لەهەشت سەدەیە لەم ناوچەیەدا دەژین کەپێی دەڵێن شوان وبەشێکی گرنگی پارێزگای کەرکوک پێکدێنن.

نوسینی : دکتۆر ڕەفیق شوانی

24/01/2023

ناو و بنچینەی هۆزی شوان:

دەربارەی ناوی شوان بیرو بۆچوونی جیاواز هەیە وخراوەتە ڕوو، هەندێک بنەچەی خەڵکەکە وهەندێک کارو پیشە وهەندێکی تریش هەڵکەوتەو شێوازو رووبەری خاکەکەی کردۆتە بنەما بۆ داڕشتنی ناوی هۆزەکە، نوسەری رووسی (ڤێلجێڤسکی) دەڵێ:
(لەسەرووتری کەرکوک لەو شوێنەی مەڕوماڵات بەخێوکردن باوە هەر لە کۆنەوە خێڵێکی کوردی یان ڕاستتر گروپە خێڵێکی کوردی دەژی و ناوێکی زۆر تایبەتی هەیەکە(شوانە) واتە شوانی مەڕوماڵاتی ورد ، دراوسێی خێڵێکی بچوکی نیشتە جێن بەناوی بزێنی.(1)
ئیدمۆندز دەڵێ: ئەم ناوچەیە لەوەڕگای نایاب و زۆر باشە بۆ مەڕو ماڵات، لێرەشدا شوان بەواتای لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتە. (2)
مێجەرسۆن لەگەشتەکەیدا بەناوی (میرزا غوڵام حوسێن شیرازی)ەوە دەڵێ (لە ڕۆشتنماندا بۆ سلێمانی هەتا بەخاکی هەمەوەندەکاندا تێنەپەڕین، لە کەرکوکەوە شەفیق ئەفەندی بڕیاری گۆڕینی ڕێگاکەیدا ، سەرەتا کەمێک بەرەو باکور هەڵکشاین بەنێو زنجیرەیەک گردۆڵکەی نزمدا پێشرەوی کردین ، دواتر بەزەوی شواندا تێپەڕین ، شوان خێڵێکی بەهێزە ، بەڵام بێ وەی وخەریکی ئاژەڵدارین هەروەکو لەناوەکەیاندا هاتووە).(3)
جەمال بابانیش لە نوسینەکەیدا ناوی ناوچەی شوان دەگێڕێتەوە بۆ ناوی خێڵەکە و دەڵێ: (شوان لەناوی سەر کێشترین خێڵی ناوچەکەوە ەرگیراوە).(4)
مێژوونوس مەلاجەمیل ڕۆژبەیانی لەڕووی مێژوویەوە لەم بابەتە دەکۆڵێتەوە ودەڵێ( خێڵی شوان بەشێکە لەم شوانکارەیەی کەلەسەردەی پێنجەمدا خاوەن دەوڵەتێکی بەهێزبوون هەر لەکەناری کەنداو تا شیرازیان بەدەستەوە بوو پایتەختەکەیان لە قەلای (دارالامان) ی چیای ئیگ بووە لەسەدەی یانزە ودوانزە ی زاینەوە پەرتەوازەبوونە ، ئەم بەشەیان لەسەر ڕێگەیان کەرکوک –پردێ گەورەترین گوندی خۆیان بەناوی (دارەمان) ەوە دروستکراوە.(5)
د.رفیق شوانی لەلێکۆلینەوە زمانەوانیەکانیدا پشت بەستن بە بۆ چوونەکەی ڕۆژبەیانی هەمان بۆچوونی هەیە خێڵی شوان دەگەڕێنێتەوە سەر خێڵی شوانکارە(6) مەردۆخیش دەڵێ: (خێڵی شوان لە کەرکوک و خانەقین هەیە).(7) وحەمید ئێزد پەنا دەڵێ: (لەنێو فەیلیەکانی لوڕی بچوکیشدا گەلێ خێڵی پەراگەندەی کوردی وەکو (شوان ….هتد) هەیە.(8) و یەکێک لەلقەکانی یەک لە خێڵە سەرەکیەکانی لوڕ بەناوی (ڕەشەوەند) پەرش و بڵاون لە ناوچەکانی کرماشانەوە تا خورەم ئاباد ومەهران وبەدرەو خانەقین دا ژیاون، بونیان لە شوانیشدا ئاماژەی پێکراوە لە نوسینەکەی دەزگای هەواڵگری بەریتانیدا دەڵێ:
( لە ڕێدار و لەناوەندی ناوچەی شوان کۆبوونەتەوە).(9) جگە لەمانەش لێکچونێکی زۆرنزیک هەیە لەنێوان شێوە زاری دەوروبەروناوچەکانی بەدرەو خانەقین وکرماشان وئەوناوەدا ، کەچی لەگەڵ شێوەزاری دەوروبەری خۆیدا وەکو خێڵەکانی شێوە ناوی دەوروبەری خۆیدا وەکو خێڵەکانی هەمەوەند ، شێخ بزێنی وئەوانی تردا جیاوازە.(10)
دەربارەی وشەی (شوان ) د.رەفیق شوانی دەڵێ :
(ڕەنگە لە (شوهان) ی هۆزی کوردی (پشتکوە)ەوە هاتبێت و وشەکەیان لە (شوهان) یان لە(شوان) ەوە بۆ (شاەوان)سەر وبن کردووە.(11)
لەهەموو ئەمانەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کەناوی شوان وەکو ناوچە لە ناوی خێڵی شوانەوە هاتووە ، ئەگەر ناوی خێڵەکەش لەڕووی ڕیشەی مێژووییەوە گروپێک بێت لە خێڵی شوانکارە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زانستیانەی تر هەیە .بەڵام هەڵگرتنی ناوی شوان و مانەوەی بۆ ئەم قۆناغە و دابرانی بەسەر ئەم گروپەدا هەڵکەوتنی شوێن ورووبەرو گونجانی بۆ ئاژەڵداری رۆڵی گرنگی گێراوە لەو ناوەدا.
دەربارەی بنەچەی هۆزی شوان زۆر دیدو بۆچوون خراوەتە سەریان ، عەبدول جەلیل فەیلی دەربارەی بنەچەی شوان دەڵێ : (هەندێ مێژوونوس هەروەها بەبۆچوونی ئێمەش خێڵی شوان ڕەنگە بەشێک بێت لە ( شەوهانی ) لوڕی هۆزی شوانی کارە نیشتەجێی لوڕستان بوونە لەساڵی(451-751) دەسەڵاتدار بوونە میرنشینیان هەبووە واتە لەسەدەی (5) کۆچیدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە شا ئیسماعیلی سەفەوی کۆتای بە دەسەڵاتیان هاتووە ئێستا ئەم هۆزەی شوانی باکوری رۆژهەڵاتی کەرکوک پاشماوەی ئەوانن و لەم شوێنەی پارێزگای کەرکوک نیشتەجێبوون (*) لەبەر ئەوەی لێکچوونێکی زۆر لەبارەی شێوە زارو خورەوشت ودابونەریتانە لە گەڵ لوڕدایە.(12)
رۆژهەڵاتناسی ناودار(سپایزەر) لەکتێبی اقوام میسۆپۆتامیا) دەڵێت خێڵی شوان بەشێکن لەهۆزی گەورەی شکاک کەلە خێڵەکانی (شوکاک ، شوان، شاوەڵی ، شەکەفتی، موکری ، بۆتان)پێک هاتووە .بەڵام خەسرەوی ئەردەڵانی لەکتێبی (هۆزو تیرەی کورد)دا دەڵێت: خێڵی شوان لەبنەڕەتدا لەنەوەی (گاوانن) کە کوردی دەورووبەری کەرکوکن. کەچی عباس عزاوی (شەوهانی )کردۆتە (شەهوان) وگوایە دەڵێت: بنەچەیان عەرەبە ، بەڵام ئەمرۆ هەموویان کوردن وهەندێکی تر دەڵێن شوان بەواتای بەخێوکردنی مەروماڵاتە.(13)
سەرەرای ئەم هەموو بیرو بۆچونانە یەکێک لە پیاوە ناسراوەکانی هۆزی شوان (هابیل شەوکەت) دەڵێ (شوان و بیبانی وداودە یەک بنەماڵەبوونەو لەئێرانەوە هاتوون، بەشێکی لە خوارووی کەرکوک وبەشێکی لە نزیک پردێ نیشتەجێ بوون وبەشێکی تریان نیشتە جێ نەبوون بەمەڕوماڵاتەکانیانەوە بۆ باکوری رۆژهەڵاتی کەرکوک رۆیشتون، نیشتەجێیەکان هەمیشە بە کۆچەرەکانیان ووتووە شولنەکان .(14) ئەگەر بنەچەی خاوێن و یەک بنەچەیی لەسەر ئاستی ناوچەکە تێکرای گوندەکان پێویستی بەلێکۆلینەوەی قوڵتروسەلماندنی زانستیانەهەبێت، بەلام ئەوا لەم لێکۆلینەوەیەدا بەپێی توانا هەوڵدراوە لەرێگەی کتێب و سەرچاوەی زانستیانەو لەزاری هەندێ لەکەسایەتیە ناسراوەکانی شوان بنەچەی هۆزی شوان دیاری بکرێن.

نوسینی :دکتۆر ڕەفیق شوانی

22/01/2023

لێکۆلینەوەیەکی مێژووى دەربارەی هۆزی شوانی
_ بەشی 1 _

( بحث تأريخي حول عشيرة ومنطقة الشوان)


قبل مدة رغبت في إعداد مقالة عن عشيرة ومنطقة (شوان)، وحاولت جمع المعلومات والمصادر فاطلعت على كتاب ( عشيرة ومنطقة الشوان ) الذي ألفه دكتور الأكاديمي الأستاذ (رفيق شوانی) المتخصص في اللغة الكوردية، وهذا الكتاب شامل وغني بالمعلومات عن منطقة الشوان ويستحق أن يكون مرجعاً للمؤرخين والكتاب الذي يريدون كتابة وحصول على المعلومات الوافية لعشيرة الشوان الكوردية ألاصيلة، والكتاب متكون من سبعة فصول وعدد صفحاتها (420) صفحة، طبعت في مطبعة رؤى للطباعة والنشر في العراق.
ونقلت هنا مقالة رائعة للأستاذ (بهجت احمد ) الذي أعد هذه المقالة عن عشيرة الشوان والذي ذكر فيه معلومات قيمة عن هذه العشيرة ويعطي للقارئ الكريم المعلومة المفيدة و الكاملة عن عشيرة ومنطقة الشوان.

پێشەکی:
ئەگەر سەیری پێکهاتەی نەتەوەی کورد بکەین ئەوا ئەم نەتەوەیە لەچەندین هۆزو تیرەیەک پێکهاتووە و دابەش بوون بەسەر ناوچەیەکانی کوردستاندا، ئەمەش وای کردووە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جۆریک لە جیاوازی هەبێت لە رووی کلتووری و هەڵسو کەوت و نەریتەوە، ئێمە لەم لێکۆڵینەوەیەدا مەبەستمان ئەوە نیە کە بیری هۆزایەتی و دەمارگیری و عەشیرەتایەتی زیندووبکەینەوە یان کەم و کورتی ئەم هۆز یان ئەو هۆز دەربخەین، بەڵکو مەبەستمانە چەردەیەک لەزانیاری لەوبارەوە بخەینەرووکە دواجاربەشێک دەبێت لەکۆی مێژووی نەتەوەکەمان ، بۆیە بەباشمان زانی کورتەیەک لەسەر هۆزی شوان ئامادەبکەین وەکو هۆزێکی نەتەوەیی کورد کەلەقۆناغە مێژویەکاندا رۆڵی بەرچاویان گێڕاوەو هەیە لە قوربانی دان و بەرخودان دژی دوژمنانی کورد.
بۆیە ئێمە لەم باسەدا سەربوردێکی مێژووی و کۆمەڵایەتی ئەم هۆزە باس دەکەین لەرووی بنەچەو شوینی نیشتە جێبوون و ژمارەی دانیشتوان و ژمارەی گوندەکان و داب و نەریت و رۆڵیان لەناوچەکەدا، ئەگەرچی ئەم بابەتەی کە ئێمە لەم بارەیەوە ئامادەمان کردووە بێ کەم و کورتی نیە، و داواکارم لە خوێنەران لە هەڵەو کەم و کورتیەکان ببورن، بەڵام ئێمە لە ئامادەکردنی ئەم بابەتەدا بەپشت بەستن بەهەندێ لەو سەرچاوە زانستیانە زانیاریەکانمان خستۆتە روو کە تایبەتمەندە لەو بارەیەوە.

Photos from ‎عەشیرەتی شوان‎'s post 02/11/2022

لە لایەن (مەلا یونس مەلاعبدالخالق شوانی) سەرپەرشتیار و خزمەتگوزاری (دیوان و حوجرەی مامۆستا مەلا عبدالخالق شوانی)لە شاری هەولێر
پێشوازی کرا لە بەشێک لە خزمانی عەشیرەتی شوان و دۆستان و خۆشەویستانمان بەخێربێن سەر سەرو سەرچاوان.

Photos from ‎عەشیرەتی شوان‎'s post 28/02/2022

﷽( كل نفس ذائقةالموت ثم اليناترجعون ) صدق الله العظيم
ئیمڕۆ ٣٤ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهيد بوونى
شەهيدى فەرمانده ئامۆزامان ( شەهيد عەريف اكرم شوانى ) و شەهیدی جوانەمەرگ ( شەهيد صالح عمر حمدامین / شوانى )لەگەڵ پۆڵێک لةهەڤاڵانيان له 1988/2/28 ڪەوتنە بۆسەی جاشە بەڪرێگیراوەڪانی حيزبى بەعس ى فاشيست گيانى خۆيان فيداى نيشتمان كرد بۆ ئازادى خاكى كوردستان
هەزاران سڵاو لەگیانی پاڪی شەهیدان ...

25/02/2022
Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Irbil