ب/تـەکنـەلــۆجیــــای زانـیــاری لە وەزارەتی پــەروەردە

ب/تـەکنـەلــۆجیــــای زانـیــاری لە وەزارەتی پــەروەردە

Share

Ministry of Education
General Directorate of Planning
Directorate of Information Technology.
وەزارەتی

28/08/2022
Photos from ‎ب/تـەکنـەلــۆجیــــای زانـیــاری لە وەزارەتی پــەروەردە‎'s post 26/07/2022

ە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌ده‌ى كۆيه‌ خولەکى ( 2) ڕۆژه‌ى كرده‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ( ئاشتى نادر كريم ) لپسراوى به‌شى پلاندان ، بۆ سیستەمی ( ئی پەروەردە ) ( E-Parwarda ) بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری ( باخچەو قوتابخانەو خوێندنگەو دواناوەندی و ئامادەییەکان ) بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە سیستەم و گۆڕانکاریەکانى سيسته‌م .


ڕاھێنەران و ئه‌دمينى سيسته‌مى ئى په‌روه‌رده‌ى کۆيه‌ خوله‌كه‌يان به‌ڕێوه‌برد له‌ يه‌كه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى كۆيه‌ .
١- ھەستیار جبار عمر
٢- ڕێباز سلام بھرام
٣- سازگار احمد اسماعیل
٤- بفرین حسن عبداللە

11/07/2022

( وەزارەتی پەروەردە - کابینەی نۆیەم)

بەدیجیتاڵ کردن :

بونیادی تەکنەلۆجیمان بۆ گەورەترین و فراوانترین وەزارەتی کەرتی مەدەنی حکومەت بەجێهێناوە وەک ئەوەی لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لێکردەوە بە دیجیتاڵ کردنی خزمەتگوزارییەکان :
١- پڕۆژەی پەروەردەی ئەلیکترۆنیمان (E-PARWARDA) خستەگەڕ و لە ٢٥ی ٨ی ٢٠١٩ وە دەستمانکرد بە داخڵکردنی داتاکان ، ئێستا هەموو باخچەو قوتابخانە و پەیمانگەکانمان بە دیجیتاڵی کردووە ، داتای ( هەموو مامۆستا و فەرمانبەران) ( هەموو قوتابیان ) ( کەلوپەل و هەموو وردەکاری ناوەندەکانی خوێندن) ( هەموو نوسراوەکانمان کردۆتە ئەلیکترۆنی لە نێوان وەزارەت و بەڕێوەبەرێتی گشتیی پەروەردەکان و پەروەردەی قەزاکان و تەنانەت باخچە و قوتابخانەکان و پەیمانگەکانیش ) ( سیستەمی کۆگای وەزارەت و پەروەردە گشتیی و پەروەردەی قەزاکانمان کردۆتە دیجیتاڵی ) ئێستا کار لەسەر ( سیستەمی ژمێریاری )دەکەین .
ئەو سیستمە تەنها داخڵکردنی داتا نییە بەڵکو ئیدارەدان و ئەپدەیتکردن و سوود لیوەرگرتنیەتی بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتی پەروەردەیی ، بەنموونە تەنها دوو خولەکت پێویستە بزانیت چەند قوتابخانە یەک دەوام یان دوو دەوامە ، سیستەم ڕاپۆرتی وردت پێشکەش دەکات ، ئەوە تەنها نمونەیەکی سادەیە ، دەیان بواری دیکەی پەروەردەیی لە چەند خولەکێکی کەمدا راپۆرتی لێدروست دەکرێت بۆ بەرچاوی بریاربەدەستانی پەروەردەیی .

٢- گواستنەوەی قوتابیان لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە لە شارێک بۆ شارێکی دیکە هەمووی کرایە دیجیتاڵی .

٣- پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنیمان ( E-WANE) لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا دامەزراند ، زیاتر لە ٨ هەزار ڤیدیۆ تۆمارە ، کتێبەکانی خوێندنی بە پی دی ئێف تێدایە، پلاتفۆرمەکە بەستراوەتەوە بە مایکرۆسۆفت تیمز ، کە یەک ملیۆن و نیو ئەکاونتیان بە بێبەرامبەر بۆ دابینکردووین ، کە پاکێجیکی تەواو پەروەردەییە ، هەموو مامۆستایەک دەتوانێت سودی لێوەربگرێت بۆ وانەی ئۆنلاین و سودی لێوەردەگیرێت بۆ ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین . سودی هەیە بۆ هەرقوتابییەک کە نەتوانێت مامۆستای تایبەت یان خولی بەهێزکردن بۆ خۆی فەراهەم بکات.

٤- وەرگێرانی بڕوانەمەکانمان بۆ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی کردۆتە دیجیتاڵی ، پێشتر ١٤ ڕۆژ پێویست بوو بۆ ئەوەی لە قوتابخانەوە نووسراو بکرێت بۆ پەروەردەی قەزا و لە پەروەردەی قەزاوە بۆ پەروەردەی گشتیی و لە وێشەوە بۆ وەزارەت ، ئێستا بە سیستەمی ئەلیکترۆنی تەنها ٦ خولەک پێویستە بۆ وەرگێرانی بڕوانامە و دروستکردنی نوسراویش بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

٥- ژووری سکاڵای ئەلیکترۆنیمان دامەزراند بۆ وەرگرتنی پێشنیار و سکاڵا و تێبینی و ڕەخنەکان و بەردەوام بوون لەگەڵ هاوڵاتیان .

٦- پلاتفۆرمیکی دیجیتاڵیمان بۆ گرنگیدان بە زمانی کوردی بۆ کۆرسی ئۆنلاین بۆمنداڵانی تاراوگە دامەزراندن و لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ وە ١٠٣ منداڵ لە چەندین وڵاتەوە کۆرسی زمانی کوردیان لەلایەن مامۆستایانەوە بە ئۆنلاین پێدەوترێتەوە.

٧- بۆیەکەم جار ، پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییمان بە دیجیتاڵی کرد و دوو کاتژمێر پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان هەموو قوتابییەک دەتوانێت ئەو پەڕەیەی وەڵامی تاقیکردنەوەکانی خۆی ببینێت کە پەنجەمۆری خۆی لەسەرە هەروەها وەڵامە ڕاست و هەڵەکانی خۆیمان بۆ دیاریکردووە لەگەڵ پیشاندانی ئەوەی لە چ پرسیارێک وەلامەکەی هەڵەیە و راستەکەشی چییە ، ئەمە بەرزترین ئاستی شەفافیەت و دادپەروەرییە.

٨- بۆساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ئەم خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیانەمان ئامادەکردووە و کاری پێدەکەین :

— ئی هەڵسەنگاندن E-HALSANGANDN : دوو هەفتە جارێک فیدباکی قوتابی لەسەر حەوت ئاست دەدرێتەوە بە بەخێوکاری قوتابی بە شێوەی دیجیتاڵی ، یەکەم پرۆسەیە لەسەر ئاستی قوتابخانەی حکومی جێبەجێبکرێت ، بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت . هەروەها دەتوانن ( خشتەی وانەکانی هەفتە- نمرەکانی ) منداڵەکەیان ببینن و رێنمایی گشتیی تێدایە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان.

— ئی- کتێبخانە E-KTEBXANA مان بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ستێرلینگ دامەزراندووە کە سەدان کتێبی پەروەردەیی تێدایە بۆ قوتابیان بە گوێرەی تەمەنەکان پۆلێن کراون .

— ئی ڕاهێنان E-RAHENAN مان وەک پلاتفۆرمیکی ناوازە ئامادەکردووە بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف و فێرگەی برادۆست بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان ، پاش تەواوکردنی کۆرسەکان بروانامە دەبەخشرێتە مامۆستایان ، زیاتر لە ٧٠٠ ڤیدیۆ بۆ دەیان کۆرس جیاجیای پەروەردەیی ئامادەکراوە، پلاتفۆرمەکە بەستراوەتەوە بە مایکرۆسۆفت تیمز بۆ ڕاهێنانی ئۆنلاین ، کەچەندین ڕاهێنەری نیشتیمانی و بیانیش لەگەڵمان بەشدار دەبن .

— ئی خێزان E-XEZAN ، پلاتفۆرمێکە بۆ خێزانی کوردی بۆ گرنگیدان بە منداڵەکانیان و پەروەردە کردنیان ، لە رێگەی گرافیک و نوسین ئەنیمەیشن بۆ رێنوێنکردنیان لەگەڵ منداڵەکانیان، بەهاوبەشی لەگەڵ یونیسێف و فێرگەی برادۆست دروستکراوە.

— ئی باڵاخانە E-BALAXANA ، ئامادەکراوە بۆ بەدیجیتاڵ کردنی ئەو باڵەخانە پەروەردەییانەی لەم کابینەیە دروستکراون یان نۆژەنکراونەتەوە یان فراوان دەکرێن ، هەروەها هەموو ئەو زەویانەی تەرخانکراون بۆ پەروەردە لە تەواوی کوردستان بە دیجیتالی دەکات.
—لەچوارچێوەی فێربوونی چێژبەخش بۆ قوتابیانی بازنەی یەکەم بەهاوبەشی لەگەڵ یونیسێف وفێرگەی برادۆست (پلاتفۆرم کۆساران ) مان ئامادەکردووە بەدەنگ و وێنە و شێوازی چێژبەخش بۆ قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەم وسێیەمی بنەڕەتی.

🔹ئالان حمە سعید - وەزیری پەروەردە

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


60 Meters/Zaza Street
Irbil