03/06/2026
ئەمڕۆ ٢/٦/٢٠٢٦ سەردانی شاری هەولێر
پاش ئاگاداربوونمان لە كەمبونی بڕی پێویست لە كیسی خوێنی فلتەر Quadruple Blood bag filter تایبەت بە توشبوانی تالاسیمیا
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێرمان كرد بەمەبەستی بەدەست خستنی كیسی خوێنی فلتەر بۆ توشبوانی تالاسیمیا
لەلایەن بەڕێز دكتۆر سانع بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەولێر پێشوازی كرا لە كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی
وەك هەمیشە لوتفیان نواند بە هاوكاری توشبوانی تالاسیمیای سلێمانی دەوروبەری و هەماهەنگی لەگەڵ بانكی خوێنی سلێمانی بڕی ١٠٠٠ هەزار كیسی خوێنی فلتەری پێ بەخشین
لەپای دڵسۆزیان سوپاس و پێزانینی كۆمەڵەی تالاسیمیا بەخشرایە بەڕێزیان
02/06/2026
پێشوازی....
د.صانع أبابكر ئەرگووشی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێر پێشوازی لە کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی و کۆمەڵەکەی پێشکەشی بەڕێوەبەر کرد لە پای هەوڵ و ماندووبوونی لە دابین کردنی خوێنی تەندروست (فلتەرکراو) بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا
و لەسەر داواکاری سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەولێر بڕیاری دا بە دابین کردنی 1000 یەکەی کیسی خوێنی فلتەرکراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن/ سلێمانی بۆ هاوکاری نەخۆشانی تالاسیمیا لەو دەڤەرە
سێ شەمممە 2\6\2026
01/06/2026
ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێر بۆ رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆژی سێ شەممە 26\5\2026 هەتاکو شەممە 30\5\2026
1\ بڕی خوێنی وەرگیراو 488 یەکەی خوێن بوو، لەو بڕە...
343 یەکە لە جۆری بەخشینی خۆبەخش بوو، بە ڕێژەی 70%
Opos...165. Oneg... 24
Apos... 120. Aneg... 19
Bpos... 103. Bneg... 13
ABpos. 37. ABpos. 7
2\ بڕی دابین کراو بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر..
PRBC. (150) ; 60 Pub. , 90 Prv.
Plt. (306) ; 225 Pub. , 81 Prv.
FFP. (37) ; 013 Pub. , 24 Prv.
CRYO. (22) ; 022 Prv
31/05/2026
پیرۆزبایی جەژن...
د.صانع أبابكر ئەرگووشی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێر یاوەر لەگەڵ رێکان محمد عبدالرحمن بەڕێوەبەری کارگێڕی، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز بەسەرجەم کارمەندان لە یەکەم رۆژ دەوام دوای پشووی جەژن، سەردانی سەرجەم تاقیگە و بەشە زانستی و کارگێڕیەکانیان کرد
یەک شەممە 2026\5\31
29/05/2026
خوێن بەخشیینی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێر بەردەوامە...
هونەر أسماعيل مهدي
ی.تاقیگە، یەکەی پشکنینی پزیشکی
هەیینی 29\5\2026
28/05/2026
بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی جەژن و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی خزمەتگوزاریەکانی گواستنەوەی خوێن
د.سامان حسین بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و د.چەتۆ محمدأميمنبەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێریان کرد و لە لەیان د.صانع أبابكر ئەرگووشی بەڕێوەبەری بانکی خوێن پێشوازی لێکرا
وەزیری تەندروستی بەش و تاقیکە پزیشکیەکانی بەسەر کردەوە، لە پرۆسەی خوێن بەخشین و گواستنەوەی خوێنی کۆڵییەوە
پێنج شەممە 28\5\2016
27/05/2026
جەژنە پیرۆزە...
د.صانع أبابكر ئەرگووشی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێر، یاوەر لەگەڵ رێکان محمد عبدالرحمن بەڕێوەبەری کارگێڕی، بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەردانی بانکی خوێنیان کرد
وێرای پیرۆزبایی جەژن، دەست خۆشی خۆیان گەیاندە کارمەندانی ئێشکگر، کە بە شێوەیەکی زانستی پڕۆفیشناڵ، لە رۆژانی پشووی جەژن، بەردەوامن لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکانی گواستنەوەی خوێن
چوار شەممە 2026/5/27
27/05/2026
جەژنە پێرۆزە...
تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە نیەتی جەژنە پیرۆزە و بەدواداچوونی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-ھەولێر سەردانی بانکی خوێنیان کرد
26/05/2026
پیرۆزنامە...
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە،
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستە هەموو موسڵمانانی کوردستان, و سەردانیکەرانی ماڵی خودا بە گشتی و شاری هەولێر بەتایبەت دەکەم
هەوەها وەک هەمیشە جەژنە پیرۆزە لە تاکەبەتاکەی خوێن بەخشە دڵسۆزەکانمان دەکەین و دەستی ماندووبوون و بە ئەمەکیان ئەگووشین. هیوای تەندروستی بەردەوام و لەش ساخیان بۆ ئەخوازیان
هەروەها پیرۆزبایی ئەم جەژنە پیرۆزە لە سەرجەم خوشکان و برایانم کارمەندەکانی بانکی خوێن دەکەم، کە هەمیشە ماندوونەناسانە وەک یەک تیم پێشەنگن بۆ بەرەو پێش بردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێن لە پایتەختی خۆشەویست
بە هیوام جەژنی قوربان ببێتە جەژنی تەبایی و یەکریزی نەتەوەیی و لێبووردەیی.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت. هەموو رۆژێکتان جەژن و شادی بێت
د.صانع أبابكر ئەرگووشی
بەڕێوەبەر
سێ شەممە 26\5\2026