Salahaddin Mohammed Bahaaddin - صلاح الدين محمد بهاء الدين

Salahaddin Mohammed Bahaaddin - صلاح الدين محمد بهاء الدين

Share

Official page of the politician & Writer Salahaddin M. Bahaaddin. salahaddinbahaaddin.com

Welcome to the official page of the politician Salahuddin Mohammed Bahauddin, Secretary-General of the Kurdistan Islamic Union Party, and a former member of the Iraqi Governing Council.

مرحبا بكم في الصفحة الرسمية للسياسي صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام للإتحاد الإسلامي الكردستاني، و عضو مجلس الحكم العراقي سابقا.

08/04/2026

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە رێكخراوی گەشەپێدان دەكات

بە بۆنەی (32) هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییەك ئاراستە دەكات :

بەرێز/ مامۆستا هیوا ڕەفعەت سكرتێر و كارگێڕانی
مەكتەبی سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان

السلام عليكم ورحمة الله ...

32 هەمین ساڵیادی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزدەكەم، بەهیوای ساڵێكی پڕ لەخەبات و خزمەت و بەردەوامی..

جێگای نرخاندنە ڕێكخراوی گەشەپێدان خاوەنی تەمەنێكی پڕ لەسەروەری و مەیدانێكی پڕ لەخەبات و خزمەت بۆ قوتابیانی كوردستان و پێگەیەكی سەنگین و ئاستێكی كاراو باڵای هەیە..
خودا قبوڵی بكات و سەركەوتنی زیاترتان بۆ بنوسێ ..

هەردەم گەش و شادبن...

براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

08/04/2026

هەواڵی ئاگر بەستی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دڵی هەموو لایەكی خۆشكرد .
بەداخەوە ئەم هەموو كاولكاری و خوێن و فرمێسكە بۆ؟! لەكوێی شارستانیەتی و ئەخلاقدا ئەم شەڕە جێی ئەبێتەوە؟ وێڕای دەستخۆشی لە هەركەس قسەیەكی خێری كردبێ، هیواخوازم كۆتایی هەناسەی شەڕەنگێزی بێت و ئاشتی زاڵ ببێ ..

أثار خبر وقف إطلاق النار في المواجهة بين الولايات المتحدة وإسرائيل من جهة، وإيران من جهة أخرى، ارتياحاً لدى مختلف الأطراف.
غير أن هذا الارتياح لا يلغي التساؤل المؤلم: كل هذا الدمار وسفك الدماء والدموع… لأي غاية؟ وأي موقع يمكن أن يحتله مثل هذا الصراع في معايير الحضارة والقيم الإنسانية؟
ومع التقدير لكل من سعى أو دعا إلى الخير، يبقى الأمل أن تكون هذه الخطوة بداية حقيقية لوضع حد لدوامة الحروب، وأن ينتصر السلام في النهاية.

06/04/2026

كوردی/عربي

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە كونسوڵی روسیا لە هەرێم كرد

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يستقبل القنصل الروسي

بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەرێز (ماكسیم ڕۆبین ) كونسوڵی كۆماری روسیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و شەری درێژخایەنی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریكا تاوتوێكرا و تەئكید لە خراپی دۆخەكەو زەرورەتی كۆتایی هێنان بەم جەنگە نەخوازراوەكرا.
هەروەها خوازیاری زاڵكردنی زمانی ئاشتی و رێزگرتن لەسەروەری دەوڵەتان و مافی گەلان بوون.
………..

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يستقبل القنصل الروسي

استقبل الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، القنصل الروسي في إقليم كوردستان ماكسيم روبين.

وخلال اللقاء، جرى بحث الأوضاع في العراق، والتطورات المرتبطة بالحرب المستمرة بين إيران وإسرائيل والولايات المتحدة، مع التأكيد على خطورة الوضع وضرورة إنهاء هذه الحرب غير المرغوب فيها.

كما شدد الجانبان على أهمية تغليب لغة السلام، واحترام سيادة الدول، وضمان حقوق الشعوب.

28/03/2026

‏پەلاماردانی ماڵی سەرۆکی هەرێم لە شاری دهۆک، بەتوندی سەرکۆنە ئەکەم، جگە لەوەی بەردەوامیە لە پێشێلکاری نایاسایی و هەوڵی تێوەگلانی گەلی کوردستانە لە شەڕێکی نەخوازراوی بێ مانادا، سابقەیەکی خراپی بەزاندنی سەروەری قەوارەی هەرێمە، بۆیە دەخوازم لایەنی پەیوەندیدار رێگری بکەن لەم پەرەسەندنە !

…………

أدين بشدة استهداف منزل رئيس الإقليم في مدينة دهوك، فذلك لا يعد فقط استمراراً للانتهاكات غير القانونية، بل هو أيضاً محاولة لجر شعب كوردستان إلى صراع غير مرغوب فيه وعديم الجدوى. كما يشكّل سابقة خطيرة تمس بسيادة كيان الإقليم، وعليه أطالب الجهات المعنية باتخاذ الإجراءات اللازمة لوقف هذا التصعيد

19/03/2026

كوردى/ عربي

- ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەكات...

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يوجه رسالة تهنئة بمناسبة عيد الفطر...

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بسم الله الرحمن الرحيم
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ

هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لەگەلی كوردستان و سەرجەم ئوممەتی ئیسلام پیرۆز ئەكەم .. نوێژ و ڕۆژ و بەخشندەیی ئیمانداران لای خودا گیرابێت..

جێگای داخە كە ڕەمەزانی ئەمساڵ جەنگێكی نەخوازراو و خوێناوی یەخەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە.. كاولكاری و خوێن ڕێژی بوو بە جێگرەوەی وتوێژو دانوستان بۆ چارەسەری كێشەو ئاریشەكان..

ڕەمەزان قوتابخانەی پەروەردەی تاك و ڕاهێنانە لەسەر سەبرو ئارامی و بەرەنگاری عەقڵانی و ئاشتیانە بۆ ناكۆكی و چارەسەری كێشەكان.. بەداخەوە هەرێمەكەمان بێ بەش نەبوو لەم شەڕە ناوچەییە..

ئێمە لەم بۆنەیەدا وێرای پیرۆزبایی ئەم جەژنە پیرۆزە، داواكارین خودای باڵا دەست گەل و وڵاتمان بپارێزێ و بێ تاوانان بەدوربن لە بەڵاو كۆتایی ناخۆشی بێ، وڵاتی موسڵمانان بەدور بگرێ لەم پشێویەو ناوچەكە بەگشتی لەم شەڕە خوێناوی و كاولكاریە دوربخاتەوە..

تاعەت و عیبادەتی موسڵمانان گیرابێ و ئاشتی باڵ بكێشێ بەسەر جیهانداو چیتر یاساو ڕێسا نێودەوڵەتیەكان پێشێل نەكرێت..

‌ براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
١٩/٣/٢٠٢٦
..................................

الأمين العام للاتحاد الإسلامي يهنئ المسلمين بعيد الفطر المبارك...
وجه الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، بمناسبة حلول عيد الفطر المبارك، رسالة تهنئة فيما يلي نصها:

بسم الله الرحمن الرحيم
﴿ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ﴾

نهنئ شعب كوردستان وجميع الأمة الإسلامية بقدوم عيد الفطر المبارك، سائلين الله أن يتقبل صلوات وصيام وصدقات المؤمنين.
ومن المؤسف أن رمضان هذا العام يأتي في ظل حرب دامية تشهدها منطقة الشرق الأوسط، حيث حل الدمار وسفك الدماء محل الحوار والتفاهم كوسيلة لحل المشاكل والأزمات.

إن شهر رمضان هو مدرسة لتربية النفس والتدرب على الصبر والسكينة، ومواجهة الخلافات بعقلانية وروح سلمية، إلا أن إقليمنا لم يكن بمنأى عن تداعيات هذا الصراع الإقليمي.

وفي هذه المناسبة، وإلى جانب التهنئة بهذا العيد المبارك، ندعو الله عز وجل أن يحفظ شعبنا وبلادنا، وأن يجنب الأبرياء ويلات الحروب، وأن يرفع البلاء، ويحمي البلدان الإسلامية من هذه الفوضى، ويبعد عن المنطقة هذا الصراع الدموي والدمار.

نسأل الله أن يتقبل طاعات وعبادات المسلمين، وأن يعم السلام العالم، وألا تنتهك القوانين والأنظمة الدولية بعد اليوم.

‌ أخوكم
صلاح الدين محمد بهاء الدين
الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني
١٩/٣/٢٠٢٦

14/03/2026

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ

بەبۆنەی وەفاتی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر جەنابی شێخ فائق کوڕی شێخ عبدالله نقشبندی.
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان پێشکەش دەکەین بە جەنابی شێخ محمد و بنەماڵە و گشت خزمان و مەنسوبان.

لە خودا ی رەحمان داوای رەحمەت و جەننەت بۆ مەرحوم دەکەین، پلەی لە بەهەشتدا باڵا بێت.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

13/03/2026

كوردی/عربي

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەركردایەتی خۆسەری ڕۆژئاڤاو بنەماڵەی بەڕێز ساڵح موسلیم دەكات

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يوجه رسالة عزاء ومواساة إلى الإدارة الذاتية في روجآفا بوفاة صالح مسلم..

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێز ساڵح موسلیم و سەركردایەتی خۆسەری ڕۆژئاڤا دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:

بەڕێزان/ سەركردایەتی خۆسەری ڕۆژئاڤا
بنەماڵەی كۆچكردوو بەڕێز ساڵح موسلیم

السلام علیكم ورحمە الله وبركاته

كۆچی سیاسەتمەدار ڕێزدار (ساڵح موسلیم) خەسارەتێكی گەورەی گەلەكەمانە، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزو بەرێزانی سەركردایەتی خۆسەری رۆژئاڤا دەكەین ، داواكارین لە خوای بەخشندە لێی خۆش بێت...
‌ كۆتایی خەمتان بێت..

ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون


براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
13/3/2026

…………

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يوجه رسالة عزاء ومواساة إلى الإدارة الذاتية في روجآفا بوفاة صالح مسلم..

وجه الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام لـ ، رسالة عزاء ومواساة إلى عائلة السيد صالح مسلم وإلى قيادة الإدارة الذاتية في روجآفا، وفيما يلي نص رسالة التعزية:
السادة/ قيادة الإدارة الذاتية في روجآفا
عائلة المرحوم السيد صالح مسلم
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
إن رحيل السياسي المحترم (صالح مسلم) يمثل خسارة كبيرة لشعبنا. وبهذه المصاب الأليم نتقدم بخالص التعازي والمواساة إلى عائلته الكريمة وإلى قيادة الإدارة الذاتية في روجآفا، سائلين الله تعالى أن يتغمده بواسع رحمته ويغفر له.

عظم الله أجركم، وأحسن عزاءكم.
إنا لله وإنا إليه راجعون.

أخوكم
صلاح الدين محمد بهاء الدين
الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني

12/03/2026

کوردی/ عربي

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يلتقي رئيس الإقليم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری 12/3/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێکرا، هەردوولا هاوڕا بوون كە هەستیاریی قۆناغەكە و مەترسییەكانی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەكەدا، دەخوازێت لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان یەكڕیز و تەبا بن، لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان .

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی كردەوە كە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە بۆ كێشە و ململانێكان دەبێتە مایەی گیڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەبایەخەوە رۆڵی سەرۆکی هەرێمی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکەی نرخاند،و تیشك خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

……….

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يلتقي رئيس الإقليم...

التقى الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، اليوم الخميس، السيد نيجيرفان بارزاني رئيس إقليم كوردستان.

وخلال اللقاء جرى بحث الأوضاع العامة في إقليم كوردستان والعراق، إضافة إلى آخر التطورات في المنطقة.
واتفق الجانبان على أن حساسية المرحلة والمخاطر المترتبة على اتساع رقعة الصراع في المنطقة تتطلب من القوى السياسية في إقليم كوردستان توحيد الصفوف وتعزيز التفاهم فيما بينها، بما يخدم المصالح العليا للإقليم.

وأكد الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني أن الحوار والوسائل السلمية لحل المشكلات والخلافات تمثل الطريق الأمثل لإعادة الاستقرار والطمأنينة إلى المنطقة.

وفي محور آخر من اللقاء، قيم الأمين العام دور رئيس الإقليم على مستوى الإقليم والعراق والمنطقة، مشيدا بجهوده، كما تم تسليط الضوء على العلاقات بين أربيل وبغداد، مع التأكيد على ضرورة معالجة القضايا العالقة بين الجانبين وفقا للدستور.

Photos from ‎Salahaddin Mohammed Bahaaddin - صلاح الدين محمد بهاء الدين‎'s post 11/03/2026

كوردی/ عربي

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يلتقي رئيس حكومة الإقليم...

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 11/3/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەرێز (مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە تەوەرەی سەرەکی دیدارەکە بوو ، لەو میانەیەدا ئەمینداری گشتی جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لەو شەڕە و هەموو کات گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشە و ململانێکان دەروازی ئارامی و ئاوەدانیە .

هەروەها لە تەوەرەیەكی تردا گفتوگۆ دەربارەی زەرورەتی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێ كرایەوە .

………..

التقى الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، اليوم الأربعاء، بالسيد مسـرور بارزاني رئيس حكومة إقليم كوردستان.

وكانت تطورات الأوضاع والأحداث في المنطقة المحور الرئيس للقاء، حيث شدد الأمين العام على أن إقليم كوردستان ليس طرفا في هذه الحرب، مؤكدا أن الحوار والحلول السلمية للنزاعات والخلافات تبقى دائماً بوابة الاستقرار والإعمار.

كما جرى في محور آخر من اللقاء بحث ضرورة تفعيل برلمان كوردستان وتشكيل الكابينة الحكومية الجديدة.

Photos from ‎Salahaddin Mohammed Bahaaddin - صلاح الدين محمد بهاء الدين‎'s post 10/03/2026

كوردی/عربي

مامۆستا سەڵاحەدین و كاك مەسعود بارزانی كۆبوونەوە

الأمين العام للاتحاد الإسلامي يلتقي رئيس الحزب الديمقراطي

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 10/3/2026 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەرێز كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی ناوچەكە جەختی لەوە كردەوە كە سەرەڕای بوونی جیاوازیی بۆچوونی سیاسیی نێوان لایەنەكان، دۆخەكە وا دەخوازێ كە دەبێ ڕاگۆڕینەوە و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسیەكان لەسەر بابەتە هەستیارەكان هەبێت و سوپاسی ڕۆڵی جەنابیانی كرد بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ مافی گەلی كورد لە ڕۆژئاوا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا.

لە تەوەرەیەكی تردا هەردوولا تیشكیان خستە سەر دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و دووپاتیان كردەوە كە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لەو شەڕە و هەمیشە خوازیاری گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكانە و ئەولەویەت پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی كوردستانە، هەروەها نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەوەی هەندێ گرووپ لە پەراوێزی ئەم شەڕە ناوچەییەدا پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدەن، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق سنوورێك بۆ ئەم ڕەفتارانە دابنێ.

شایانی باسە بەرێزان م. سەعید عەلی عەبۆ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو و د. هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ئامادەی دیدارەكە بوون.

………

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يلتقي رئيس الحزب الديمقراطي...

التقى الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، اليوم الثلاثاء بالسيد مسعود بارزاني رئيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني.

وخلال اللقاء أشار الأمين العام للاتحاد الإسلامي إلى الأوضاع في المنطقة، مؤكداً أنه رغم وجود اختلافات في وجهات النظر السياسية بين الأطراف، فإن المرحلة الراهنة تتطلب استمرار التشاور والتنسيق بين القوى السياسية بشأن القضايا الحساسة. كما عبر عن شكره لدور السيد مسعود بارزاني وجهوده المتواصلة في الدفاع عن حقوق الشعب الكوردي في غرب كوردستان، وفي دعم عملية السلام في تركيا.

وفي محور آخر من اللقاء، سلط الجانبان الضوء على آخر التطورات في المنطقة، وأكدا أن إقليم كوردستان ليس طرفاً في هذه الحرب، وأنه يفضل دائماً الحوار والحلول السلمية للمشكلات، وأن الأولوية هي الحفاظ على استقرار وأمن كوردستان. كما أعربا عن قلقهما من قيام بعض المجموعات، مستغلة أجواء الحرب الإقليمية، بشن هجمات على إقليم كوردستان، مؤكدين ضرورة أن تضع الحكومة العراقية حداً لهذه التصرفات.

وحضر اللقاء كل من الأستاذ سعيد علي عبو رئيس مجلس القيادة في الاتحاد الإسلامي، والدكتور هيمن هورامي عضو المكتب السياسي للحزب الديمقراطي.

Photos from ‎Salahaddin Mohammed Bahaaddin - صلاح الدين محمد بهاء الدين‎'s post 05/03/2026

كوردی/عربي

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کۆبوونەوە

الأستاذ صلاح الدين يلتقي رئيس الاتحاد الوطني بالسليمانية...

ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری سلێمانی کرد.

لە دیدارێکدا کە مامۆستا مستەفا عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ، سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و دۆخی جەنگ لە ناوچەکە تاوتوێکرا و هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی مامەڵەی حەکیمانەی کورد لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستای ناوچەکە کەبەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران کەوتۆتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش باس لە بەردەوامبوونی هەوڵ و گفتوگۆکان لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عیراق نەبنە بەشێک لە شەڕ و ململانێکان.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە چوارچێوەی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.

…….

الأستاذ صلاح الدين يلتقي رئيس الاتحاد الوطني بالسليمانية...
التقى الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني، الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين، مساء اليوم، رئيس الاتحاد الوطني الكوردستاني بافل جلال طالباني في مدينة السليمانية، حيث بحث الجانبان آخر التطورات في المنطقة.
وحضر اللقاء عضو المكتب السياسي للاتحاد الإسلامي ماموستا مصطفى عبد الله، ومسؤول العلاقات الكوردستانية في الاتحاد الوطني سالار سرحد.
وتناول الاجتماع آخر المستجدات وتطورات الحرب في المنطقة، في ظل التصعيد الناجم عن الهجمات الأمريكية والإسرائيلية على إيران. وأكد الجانبان خلال اللقاء ضرورة التعامل بحكمة مع الأوضاع الراهنة، بما يحفظ استقرار الإقليم ويجنبه تداعيات الصراع.
كما شدد الطرفان على أهمية مواصلة الجهود والحوار مع جميع الأطراف المعنية، بهدف منع تدهور الأوضاع إلى مراحل أكثر تعقيداً، وتفادي أن يصبح إقليم كوردستان والعراق جزءاً من الصراعات الدائرة في المنطقة.
وفي جانب آخر من اللقاء، جرى التأكيد على تعزيز التنسيق وتقوية العلاقات بين الجانبين، بما يسهم في خدمة المواطنين وحماية المصالح العليا.

Photos from ‎Salahaddin Mohammed Bahaaddin - صلاح الدين محمد بهاء الدين‎'s post 24/02/2026

كوردی/عربي

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەمەراسیمی پرسەی مامۆستا بورهان: مامۆستا ئەجرێكی گەورەی لەسەرمانەو هەمیشە هاوكارو پشتیوان بووە

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يحضر مجلس عزاء الفقيد الأستاذ برهان...

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەمەراسیمی پرسەی مامۆستا بورهان: مامۆستا ئەجرێكی گەورەی لەسەرمانەو هەمیشە هاوكارو پشتیوان بووە

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٤/٢/٢٠٢٦ لەشاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەیاوەری ژمارەیەک لەئەندامانی شورای ناوەندی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، بەشداریکرد لەپرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا بورهان حاجی هادی کە یەکێک بوو لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکگرتوو.

لەمیانەی بەڕێووەچونی پرسەکەدا، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و خەباتی مامۆستای کۆچکردوو و ڕایگەیاند: مامۆستا وەك گەنجێكی خوێنەوارو بییلمەت، هەڵكەوت و بەو تەمەنە كەم و نەخۆشیەوە سەرچاوەی هیمەت و وزەو پلان بوو، مامۆستا بوبوە كوتلەیەك لە ئیرادەو بەهێزی، مامۆستا جوان ژیا و جوان مرد.

هەروەها ڕاشیگەیاند: مامۆستا ئەجرێكی گەورەی لەسەرمانەو دەستەی دامەزرێنەر بوەو هەمیشە هاوكارو پشتیوان بوە، خوای ڕەحمان دەرەجەی عالی بکات و لەگەڵ پیاوچاکان حەشری بکات.

- الأمين العام للاتحاد الإسلامي يحضر مجلس عزاء الفقيد الأستاذ برهان...

شارك الأستاذ صلاح الدين محمد بهاء الدين الأمين العام لـالاتحاد الإسلامي الكوردستاني، برفقة عدد من أعضاء المجلس القيادي والمكتب السياسي، في مراسم عزاء الفقيد الأستاذ برهان الحاي هادي، أحد الأعضاء المؤسسين للاتحاد الإسلامي.
وخلال مجلس العزاء الذي إقيم بمدينة السليمانية، سلط الأمين العام الضوء على دور ونضال الفقيد، مشيراً إلى أنه كان منذ شبابه مثقفاً وواعياً، وتمكن رغم صغر سنه ومعاناته مع المرض من أن يكون مصدر عزيمة وطاقة وتخطيط، حتى أصبح رمزاً للإرادة والقوة.

وأضاف أن الفقيد عاش حياة طيبة ورحل بسمعة طيبة، مؤكداً أن له ديناً كبيراً في أعناقنا، إذ كان من الداعمين الأساسيين والمؤازرين لمسيرة الاتحاد الإسلامي منذ تأسيسه.
واختتم بالدعاء له بأن يتغمده الله بواسع رحمته، ويرفع درجاته، ويحشره مع الصالحين.

Want your business to be the top-listed Government Service in Kasnazan?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


60 Meters Street Next To Speda TV
Kasnazan
44001