02/06/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٦-٢٠٢٦، لە شاری کەرکووک، بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرد، لە بەڕێز (مروان ئیبراهیم عانی) لێپرسراوی لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ڕاگەیاندن لە پارێزگای کەرکووک و گرنگی ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان لە گواستنەوەی ڕاستی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەڕێزیان پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کارئاسانی بۆ میدیاکاران دووپاتکردەوە، هاوکات جەختی لەسەرلە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکانی شاری کەرکووک کردوە.
02/06/2026
ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢٦، لە شاری کەرکووک، بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان، پێشوازیکرد لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهید (عیرفان بەهادین بەرزنجی) کە لە گوندی لاجان گیانی لەدەستدابوو،بەڕێزیان هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردو پشتیوانی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید دەربڕی.
02/06/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٦-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیان پێشوازیکرد، لە هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی زانکۆ وبەشێک لە مامۆستایانی بەڕێزی زانکۆی کەرکووک،لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر دۆخی خوێندنی باڵا و ڕۆڵی گرنگی مامۆستایان لە پەرەپێدانی ئاستی زانستی لەشاری کەرکووک.
02/06/2026
ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢٦
هەڤاڵ (دیاری حوسێن) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان بەئامادەبوونی هەڤاڵ (ئارام ئەحمەد مامە) بەرپرسی بۆردی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی مەکتەب، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێزان (لەنجه محمد رحيم) و (سوسن محمد حسن) کرا، کە فەرمانبەرن لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان،ئەم ڕێزلێنانە وەک پێزانینێکە لە پای دڵسۆزی، ماندووبوون و چالاکیی بەردەوامیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، و پێشکەشکردنی خزمەتی شایستە بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.
02/06/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٦-٢٠٢٦، بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا)ئەندامی مەکتەبی سیاسی وبەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرد ،لە بەڕێوبەری بەشی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکووک و بەڕێوبەری خوێندنی کوردی لە شارۆچکەی دووزخورماتوو لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی کوردی لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان کرا.
01/06/2026
ئەمڕۆ١-٦-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی کرد، لە بەڕێز (دکتۆر فەرهاد عزیز) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی کەرکووک و ناوەندی کەرکووکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ڕێکخراوی نابیستانی کەرکووک و بەشێک لە هەڤاڵانی پارتیمان و چەند کەسایەتیەکی شاری کەرکووک و دەوربەری.
01/06/2026
ئەمڕۆ١-٦-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەف)ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی کرد،لە بەڕێز (عیماد یوخەننا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی کۆتای مەسیحییەکانی کەرکووک، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژن تەشریفیان هێنابوو لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەرپتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی شارەکە کرایەوە.
31/05/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١-٥-٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەدمستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەب بەمەبەستی پیرۆزبای جەژنی قوربان، پێشوازییان کرد، لەژمارەیەک کادیر و هەڤاڵانی پارتیمان لەمەکتەبی ڕێکخستن و لق و ناوچەکانی سنوری مەکتەبمان و فراکسیۆنی پارتیمان لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و کۆمەڵەی کوردانی فەیلی لەشاری کەرکووک.
27/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتیانی دڵسۆز و خۆڕاگری شاری کەرکووکی خۆشەویست دەکەین، لە سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە،هاووڵاتیانی کەرکووک هەمیشە نموونەی باڵای خۆڕاگری، قوربانیدان و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی بوون، کەرکووکییەکان بە هۆشیاریی خۆیان توانیویانە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا گیانی پێکەوەژیان و تەبایی لە نێوان سەرجەم چین و توێژەکاندا بپارێزن لەم بۆنە پیرۆزەدا، دووبارە جەخت لەسەر بەڵێنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەینەوە، بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی کەرکووک داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانیان، و کارکردن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارام بۆ تەواوی دانیشتووانی شارەکە بەبێ جیاوازی،هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک و گەرمیان، و سەقامگیریی زیاتر بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت،دوبارە
جەژنی قوربانتان پیرۆز و هەمیشە لە شادی و سەرفرازیدا بن.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧-٥-٢٠٢٦
26/05/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٠٢٦ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری بەڕێز بەرپرسی لقی ٣ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی لێژنە ناوچەکانی سەر بە لقی ٣ی پارتیمان، لەگەڵ باوک و براکانی شەهید (عیرفان بەهادین ئەحمەد بەرزنجی) سەردانی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیان کرد، لەلایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
بەداخەوە شەهید عیرفان چەند مانگێک بەر لە ئێستا لە ڕووداوە ئاڵۆزەکانی ئەو گوندەدا شەهید بوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ بابەتەکە ڕێگای دروستی خۆی وەرگرت و بۆ هەمیشە چارەسەر کرا.
لەکۆتاییدا سوپاسی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و جەنابی (کاک مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (کاک ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید (عیرفان بەهادین)کرا، کە ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەکە.