25/07/2025
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند: هەرکەسێک ئارامی هاوڵاتیان تێکبدات رێوشوێنی توند لەدژی دەگرینەبەر
کۆمیتەی رێکخستنی موسەڵلای یەکێتی پەڕەیەکە بۆ خزمەتکردنی یەکێتییەکانی کەرکوک و سەرجەم کوردستانیان.
25/07/2025
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند: هەرکەسێک ئارامی هاوڵاتیان تێکبدات رێوشوێنی توند لەدژی دەگرینەبەر
24/07/2025
هەڤاڵ ئاسۆ مامەند: کەرکوک چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە
رۆژی پێنج شەممە 24-7-2025 هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری کەرکوک پێشوازیی کرد لە د. عیسام سەڵاحەدین لێپرسراوی نووسینگەی عەسائيبی ئەهلی حەق لە کەرکوک و وەفدێکی هاوڕێی.
لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە قوڵکردنەوەی زیاتری پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە رەسەنەکانی شاری کەرکوک کردەوە، لەو رووەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامەند وتی؛ کەرکوک چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالە، و پێویستە بە هەموو لایەکمانەوە پارێزگاری لێبکەین.
23/07/2025
ئەمرۆ هەڤاڵ موئەیەد غازی کاندیدی یەکێتی بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق، سەردانی کۆمیتەی کردو لەلایەن لێپرسراو ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیتەوە پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لە باری دۆخی سیاسی و ئیداری کەرکوک و تەئکید لەگرنگی پشتیوانیکردنی ئیدارەی کەرکوک کرایەوە کە بێ جیاوازی خزمەتی کەرکوکییەکان دەکات.
هاوکات باس لە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران کراو بەپێویست زانرا هانی هاوڵاتیان بدرێت تا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدەن.
22/07/2025
ئەمڕۆ هەڤاڵ رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ، سەردانی بارەگای کۆمیتەی کردو لەلایەن لێپرسراوی بازنەو لێپرسراوی کۆمیتەو ئەنجومەنی کۆمیتەوە پێشوازی لێکرا.
پاشان لە کۆبونەوەیەکدا ل. مەڵبەند تیشکی خستەر گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەکارییەکانی تایبەت بەو پرسە.
لەو روەوە لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک باسی چرکردنەوەی هەوڵەکان و ئامادەسازی کادرانی کۆمیتەکان کرد ، بەتایبەتی شۆڕبونەوە بۆ نێو جەماوەرو رونکردنەوەی گرنگی دەنگدان لەم قۆناعەدا و پێویستی سەرخستنی کادیدانی یەکێتی لە کەرکوک تاببنە داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی بەدیهێنانی مافی هاوڵاتیانی پارێزگاکە لەنێو پەرلەمانەوە.
28/04/2024
✍️ ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ل. کۆمیتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆمیتە بەئامادەبوونی نوێنەری بەشی چاودێری مەڵبەند بەرێوەچوو وباس لەچەندین پرس کرا وەکو:-
🔻 باس لە کاروباری رۆژانەی کۆمیتەو چالاكردنی زیاتر ئیشوکارەکان.
🔻 باس بەشەکانی کۆمیتەو شێوازەکانی پەرەپێدانیان کرا.
🔻 باس هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگی بڕیارو هەڵوێستی یەکێتی کرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە
🔻 باسە لەگرنگی شۆڕبونەوەی کادران کرا بۆ نێو گەڕەکەکان و گوێگرتن لە راوبۆچونی هاوڵاتیان و رونکرنەوەی سیاسەتی یەکێتی بۆ جەماوەر.
23/04/2024
بەشداریکردنی ئەنجومەنی کۆمیتە لە مەراسیمی ساڵیادی شەهید دکتۆر هادی.
23/04/2024
بەشداریکردنی ئەنجومەنی کۆمیتە لە مەراسیمی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی "سوسیالێزم و کێشەی نەتەوەیی و پرسی کورد لەعێراقدا" لەنوسینی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال.
16/04/2024
پێشوازیکردنی هەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، لە وەفدێکی خزمانی کاکەیی کە مەبەستی پیرۆزبای جەژنی رەمەزانەوە سەردانی بارەگای مەڵبەندیان کردبوو. .
10/04/2024
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ستافی ئەنجومەنی کۆمیتە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەسایەتی و پیاو ماقوڵان ئەندام و لایەنگران و هاوڵاتیانی سنورەکە بەسەردەکەنەوە.
09/04/2024
پیرۆزبایی
بەناوی ئەنجومەنی کۆمیتەی ھەشتی موسەلا پیرۆزبایی گەرم لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کەم ئەندامانی سەنگەرۆ وپێشمەرگەو ئەندام و دۆست و لایەنگری یەکێتی و سەرجەم هاوڵاتیانی سنۆری کۆمیتەو کەرکوک و کوردستان دەکەین، بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئاشتی و کامەرانی و کەرکوکیش بەدور بێت لەدەستی رەشی ناحەزان، دووبارە جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆزبێت.
راگەیاندنی کۆمیتەی هەشتی موسەڵڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
09/04/2024
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی له موسڵمانانی کوردستان و عێراو و کەرکوک بەتایبەت و داواکارم لە خودا، رۆژو و نزای ھەمووان قبوڵببێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی و سەقامگیری زیاتر بۆ شار و وڵاتەکەمان.
لەم جەژنەدا، پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی پێکھاتە و نەتەوەکانی کەرکوک، دووپاتدەکەینەوە، و ھیوادارین، جەژن ببێت دەرفەتێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان بەئامانجی پێکھێنانی حکومەتی نوێی پارێزگاکەمان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و شارەکەنمان.
دووبارە جەژنی رەمەزان پیرۆزبێت و هەموورۆژێک لە جەژن و خۆشی و شادیدابن.
ڕهوهند مهلا مهحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی (2)ی رێکخستنی کەرکوكی (ی.ن.ك)