سەربازی کوردستان- Kurdistan Military

سەربازی کوردستان- Kurdistan Military

Share

بلاو کردنەوەی زانیاری سەربازی سەکۆیەک بۆ هەوال و زانیاری سەربازی لە کوردستان

17/10/2024

مقدم اسلام چالی
ئەفسەرێک کە لە ماوی ۱٠ سالی ڕابردوو داکۆکی لەمافی پێشەرگە کردوە و بوێرانە لە سەر شاشەی ڕوداوو کێشە و کەم و کوڕیەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەی باسکردوە بۆ ئەوەی چارەسەر بکریت بێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی شەخصی خۆی بکاتەوە ئەمرۆ کاندیدە بۆ پەڕلەمان
بۆ ئەوەی دەنگی پێشمەرگە لە پەڕلەمان بێت تکایە دەنگ بە مقدم اسلام بدەن نوێنەری ئیوەیە

ئەم ڤیدیۆیە بەلگەیەکە لە داکۆکردن لە مافەکانتان بۆیە ئەم دەرفەتە لە دەست مەیەن و دەنگ ی پی بدەن بۆ ئەوەی دەنگاتن هەبیت لە پەڕلەمان

26/07/2024

مقدم اسلام زێباری
ئەفسەر لەوەزارەتی پێشمەرگە کە ئیستا دەستی لەکار کێشاوەتەوە بۆ ئەوەی لە خولی داهاتووی پەڕلەمان خۆی کاندید بکات و لە پەڕلەمان داکۆکیکاری مافی پێشمەرگە بێت

سەربازی کوردستان- Kurdistan Military بلاو کردنەوەی زانیاری سەربازی

20/06/2023

داوایەکی بەپەلە بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان

زۆر بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پیشمەرگە

سڵاوێکی دڵسۆزانە...

بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە کاک (نێچیرڤان بارزانی)، ئێمە وەک ئەفسەرانی شایستەی پلەبەرزکردنەوە لە خشتەی (نەورۆزی 2022)ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، داوا لە بەرێزتان دەکەین فریامان کەون و چارەسەریەکی بەپەلەی کێشەی خشتەی ئاماژەپێکراو بکەن، چونکە هەموو کاروبار و ڕێکارەکانی ئەم خشتەیە لەگەل خشتەکانی 2020 و 2021 تەواو کراون، و خشتەکانی 2020 و 2021 و تەنانەت نەورۆزی 2022ی هێزەکانی پشتیوانی 1 و 2-ش گەڕانەوە بەڵام بەداخەوە تەنها هی 2022ی دیوان و لیواکان نەگەراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش کێشەکەی چارەسەر نەکراوە و خوا نەبێ کەس نازانێ چارەنووسی ئەم خشتەیە چیە و چی بەسەرهاتووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگ دەبێت بەرێزتان فەرمانی هەرێمی بۆ دەرکراوە و واژووتان کردووە، بەڵام لەنێوان سەرۆکایەتی ئەنجۆمەنی وەزیران و وزارەتی پێشمەرگە بەبێ هیچ هۆکار و بیانوویەک ڕاگیراوە، و ڕاگرتنی ئەم خشتەیەش جگە لە کێشەی شەخسی و سیاسی هیچ کێشەیەکی دیکە نیە، ئێمەش بەو پێیەی کە بەرێزتان کلیلی هەموو چارەسەریەکانن و ڕێگرن لەوەی دەستێوەردانی حزبی لە کاروباری پێشمەرگەدا بکرێت و پێشمەرگە تێکەل بە کێشە و ناکۆکیە شەخسی و سیاسیەکان بکرێت، پەنامان بۆ خوای گەورە و بەڕێزتان هێناوە، و داواتان لێدەکەین وەک هەموو کێشەکانی دیکە بەوپەری دلسۆزیەوە و بە ڕەچاوکردنی دۆخی ئەفسەران و ئەرک و ماندووبوونیان چارەسەریەکی بەپەلە بۆ ئەم کێشەیەش بکەن بۆ ئەوەی زیاتر شکۆی ئەفسەران نەشکێنرێت و ئەفسەران زیاتر بێزار و بێ ئۆمێد نەبن.
لەگەڵ ڕێزمان.

ئەفسەرانی شایستەی پلەبەرزکردنەوە لە خشتەی (نەورۆزی 2022)ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە
17 ـ 6 ـ 2023



12/06/2023

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانێکی دەرکردوە هەلساوە بە هەلوەشاندنەوەی سیستەمی ٥٠/٥٠ لە وەزارەتی پێشمەرگە
تیمی یەکێتی لە وەلامدا دەلێن ئەوەدەسەلاتی تۆ نیە بڕیاری لەو شێوە دەربکەیت و ئەگەر پەشیمان نەبیتەوە لە بڕیارەکەت ئەوا ئیلتزامی پێوە ناکەین

فەرمانەکان لە کۆمێنت داندراوە

12/06/2023

تیمی یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بریکاری وەزیر: ئیلتیزام بە فەرمانەکانت ناکەین

08/06/2023

پێت وایە ئەوانەی دەستیان سوورە بە خوێنی براکانیان لە شەڕی ناوەخۆ بتوانن چاکسازی بکەن لە وەزارەتی پێشمەرگە ؟؟

بەلێ بۆ خانەنشینکردنی هەمو ئەو ئەفسەرانەی کە بەژداریان کردوە لە شەڕی ناوەخۆ

08/06/2023

بۆچی ئەمریکا لە چاکسازیەکانی وەزارەت رازی نیە؟

هۆکارێک بنوسە

08/06/2023

بۆ .....
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بابەت/ تکا

تکاتان لێ دەکەم چاکسازی راستەینە بکەن لە وەزارەتی پێشمەرگە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێ بە جدی وەرنەسەر خەت و گوێ لە ئەفسەرانی دلسۆز بگرن کە پرۆژەیان پێیە بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە

تکایە ئەو ستافەی وەزارەت بونەتە هۆکاری ئەوەی ئەمریکا بلێت رازی نین لێیان بۆیە تکایە هەرچی زووە بیانگۆڕن ئەمانە لە کوردستان گەورەتر نین تکایە ئەفسەری دلسۆز و دسەتپاک بێننە پێش بۆ ئەوەی هەرچی زووە چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت
ئەگەر وا نەکەن ئەوا هەر خۆمان زەرەر مەند دەبین

08/06/2023

شتك نيه به ناوي چاكسازي له وه زارتي پئشمه رگه ئه وي كه هيه ش هموي حزبيه به يك فيتكه هموي هه لده وشيته وه

بەلێ بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە

08/06/2023

ڕاگرتنی فەرمانی سەرۆکی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران یاساییە؟

08/06/2023

ڕاگرتنی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە شکاندنی رێز و بەها و کەرامەت و هەیبەتی ئەفسەرە

08/06/2023

ئەمریکا بۆ ڕازی نیە لە پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە؟

یەکەم: لە کۆی ٢٣ فەرماندەی لیوا ٥ فەرماندەی لیوا ئەکادیمین ئەوانی تر هەمووی لە سەر ئەساسی خزمایەتی و ناوچەگەری و عەشائیری حزبایەتی داندراون کە هیچ سیمایەکی سەربازیان تێدا نیە

دووەم: ئامر فەوجەکان بە هەمان شێوە کەسانی نەخوێندەوار و بێ ئاگا لە پڕۆسەی سەربازی داندراون بە واستە و ڕەشوە و بە ناوی حزبایەتی گەندەلی نەماوە نەیکەن

سێیەم: دانانی کەسانی نا ئەکادیمی و ناشارەزا بە بواری سەربازی لە پلە بالاکانی وەزارەت کەسانێک کە بەس بۆ زگ پرکردن و گیرفان پڕکردن پۆستیان وەرگرتوە هیچ ئاگاداری سیستەمی سەربازی نین

چوارەم: ڕەنگدانەوەی حزبایەتی و تۆخکردنەوەی، لەم
ماوەی دوایی بە ئاشکرا دیارە کە دوو حزب بە دوو ئامانجی جیاواز لە ناو وەزارەت کار دەکات و بە ئاشکرا بە ئەفسەران دەلێن حزبایەتیەکی چاک بکە کە ئەمە ئەوپەڕی میلیشیای و ناپڕۆفیشنالیە لە چاو هێزەکانی ئەمریکا

پێنجەم: نەبوونی قیادە و سەیتەرە لە وەزارەت کە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە وەزارەت بێدەسەلاتترین هێزە لە کوردستان بە تایبەتی پابەند نەبوونی فەرماندەی میحوەرەکان بە وەزارەت

شەشەم: دەست تێوەردانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ لە کار و باری
وەزارەت و لاوازکردنی وەزارەت

حەوتەم: نەبوونی سیستەمی خانەنشینی کە وادەکات ئەفسەران بۆ ماوەیەکی درێژ لە پۆستەکان بمێننەوە و گەندەلی تێدا بکەن کە لە ئەسلدا دەبێت زیاتر نەبێت لە دوو سال

هەشتەم: نارەزایی و گلەیی ئەفسەران بە تایبەتی ئەفسەرانی ئەکادیمی لە پەراوێزخستنیان و پلەبەرزنەکردنەوەیان و پینەدانی پایە کە لە خالی یەکەم و دووەم ئاماژەم پێکردوە

نۆیەم : دابەشکردنی پایەکان لە ئامر فەسیل تا قائد فرقە لە نێوان پارتی و یەکێتی وایکردوە هیچ ئاسەوارێکی یەکگرتنەوە دیار نەبێت

Want your business to be the top-listed Government Service in Kirkuk?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Kirkuk
00964