09/11/2025
Erbil
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from كه ركووك دڵى كوردستان, Political organisation, Kirkuk.
09/11/2025
Erbil
09/03/2016
گۆڕان یادی ئازادکردنی سلێمانی نەکردەوە:
دوێنێ هەشتی ئادار لە بیست و پێنجەمین ساڵوەگەڕی ئازادکردنی شاری سلێمانی فراکسیۆنی گۆڕان نەیهێشت ئەنجوومەنی شارەکە دانیشتنی ئاسایی هەفتانەی خۆی بکات، ئەندامێکی ئەنجومەن هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کەهەڤال ئەبوبەکر سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە سەر بە گۆڕانە گلەیی ئەوەی هەیە کە دامودەزگاکانی ئیدارەی ئەو شارە هەماهەنگیان لەگەڵ ناکەن و لای ئەندامانی ئەنجوومەنیش گووتوویەتی " لەوەتەی یەکێتی لا پارتی نزیک بۆتەوە کەس بە قسەی ئێمە ناکات" ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕانیش لەوە بێ ئومێد بووینە کە یەکێتی پۆستی پارێزگاریان تەسلیم بکات، کە بڕیار بوو دوای دوو ساڵ ئەو پۆستە رادەستی گۆڕان بکرێت، هەڤال ئەبوبەکریش بەربژێری گۆڕانە بۆ ئەو پۆستەیە.
06/12/2015
وێنەكە خۆی ئەدوێ
كێ دەیناسێتەوە.
دڵنیاتان دەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك دەستكاری نەكراوە، خۆیەتی.
بۆ زانیاری ڤیدیووی تەواوی لامانە، ئایا پێتان باشە بڵاوی كەین.
لە بەر ئازاری پشت و فەقەراتەكەی بە دانیشتن لە سەر كورسی مورتاحترە...
هەر بژین گەوجەكان
#ئاری
29/07/2015
نويترين وينه ي جه نابي كاك مسرور بارزاني و كاك نيچيرڤان بارزاني
بو ئەوانەی کە دەلین.......................
28/07/2015
سه روكى هه ر چوار پارچه كه
27/07/2015
به‌په‌له
سه‌رۆك بارزانی تا دوو سالی تریش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت
لایك بارانمان بكه‌ن
هه‌واڵی زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
26/07/2015
په‌یامێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان..
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان به پێویستم زانی هه‌ڵوێستی شه‌خسیی خۆم ڕابگه‌یێنم، چونكه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی میزاجی و حوكمی پێشوه‌خته و دوور له زانیاری خراونه‌ته‌ڕوو .
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه به‌بێ ئیراده‌ی خۆی دابه‌شكراوه. ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش وه‌ك واقعێكی تاڵ به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پێندراوه. له‌پێناو گۆڕینی ئه‌م واقیعه خوێنێكی زۆر ڕژا، كه‌چی واقعه‌كه هێشتا له‌ڕووی جوگرافی و سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م خوێن و قوربانییه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان پاراست. سه‌د ساڵه وه‌ك كورد دژی زوڵم و زۆرداری و داگیركاری شه‌ڕمان كردووه، نه ئێمه توانیمان واقعه‌كه بگۆڕین و نه به‌رانبه‌ره‌كانیشمان توانیان ئێمه له‌ناوببه‌ن. بۆیه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه شه‌ڕ هیچ ده‌ستكه‌وتی نابێ و، پێویسته سوود له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی وه‌ربگرین و به‌ره‌و ئاشتی و گفتوگۆ بچین .
له‌دوای شه‌ڕی كوه‌یت له باشووری كوردستان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قۆناغی زۆر ناخۆشمان بڕین، به‌ڵام كیانێك پێكهێنرا كه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئیعترافی پێكرا و بووه جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو تاكێكی كورد له هه‌موو شوێنێك. وه‌ك شه‌خسی خۆم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ یارمه‌تیدانی خوشك و براكانمان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی پێمانكرابێ كردوومانه دوور له هه‌موو جۆره موزایه‌داتێك .
ئه‌گه‌ر به دیدێكی واقعیانه سه‌یری بارودۆخی توركیا بكه‌ین ده‌بینین كه به‌ر له هاتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ناوی كورد و كوردستان و گشت هێمایه‌كی كوردی قه‌ده‌غه بوو. زۆر هه‌وڵماندا كه زه‌مینه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه له توركیا دروست ببێت، دوای گفتوگۆ و دانیشتنی زۆر ده‌ركه‌وت كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و شه‌خسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان سیاسه‌ت و بۆچوونێكی تازه و جیاواز له حیزبه‌كانی رابردووی توركیایان هه‌یه به‌رامبه‌ر كورد. بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵماندا كه به‌شداری گفتوگۆ ببن و به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی دانوساندنی ئاشتی و كرانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتنێكی زۆر گرنگ بوو، چونكه پێشتر بینیمان حكوومه‌ته‌كانی پێش حكوومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی پڕ له سووكایه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌كرد. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی باشی لێكه‌وته‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی بواری دانوستاندنی راسته‌وخۆ بڕه‌خسێت و، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی ئاشتی زۆر به باشی به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر كۆسپی زۆر هاتنه پێش . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، پڕۆسه‌كه هه‌ر به هه‌بوو حیسابده‌كرا، به‌تایبه‌تی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌ڕێز ئۆجه‌لان و پارتی دیموكراتیی گه‌لان HDP پابه‌ندیی خۆیان به‌و پرۆسه‌یه‌وه‌و درێژه‌پێدانی ڕاده‌گه‌یاند، بۆیه‌ش ئێمه به‌وهیوایه‌بووین كه پرۆسه‌كه ئه‌و كۆسپانه‌ش تێپه‌ڕێنێت و ئێمه‌ش ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌وباره‌وه به‌هه‌ردوولا راگه‌یاندبوو. ئێستاش داوا ده‌كه‌ین جارێكی دیكه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه و گه‌لی كورد به مافه‌كانی شاد ببێت و ئاساییش و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستانیش ، ئێمه سیاسه‌تی توركیا ڕه‌سم ناكه‌ین و به‌رپرسیش نین له سیاسه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و لێكنزیك ببنه‌وه. بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم كه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ئێمه هه‌ڵوێست و ئاماژه و هه‌نگاوی ئیجابیمان له حكوومه‌تی توركیا بینین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن ئیستیعابیان نه‌كرد و تێبینیی ئه‌وه‌مان كرد كه تووشی غروور بوونه. چه‌ندین جار په‌یامم بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ناردن كه پشوودرێژ بن، چونكه ئاشتی پرۆسه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و به پشوودرێژی سه‌رده‌كه‌وێت. پێمڕاگه‌یاندن به كوشتنی دوو پۆلیس توركیا له‌ناو ناچێ، ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ل هاتووه‌ته پێش كه به سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به قه‌ڵه‌م، دیالۆگ، سیاسه‌ت و خه‌باتی ئاشتیانه به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مه مه‌زنه‌ی له‌و رێگه‌یانه‌وه به‌ده‌ستدێت، هه‌رگیز له رێگه‌ی چه‌كه‌وه به‌ده‌ست نایێت. ئێستاش پێمانوایه پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕێكبكه‌ون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه له توركیا، چونكه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ كورد و هه‌موو توركیا و ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه پێمانوابوو بێ بڕیاركردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌باره‌ی چه‌كدانان و كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی چه‌كداریی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی، هه‌نگاوێكی زۆر هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستانه، چونكه به‌وشێوه‌یه واده‌كه‌ن كه توركیا وه‌ك لایه‌نێكی دانوستاندنه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان نه‌كات و، وابكه‌ن پارتی دیموكراتیی گه‌لانیش بكه‌وێته ژێر گوشارێكی سیاسی و په‌رله‌مانیی زۆره‌وه دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی.
ئێستا شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ، ده‌بێ هاوپه‌یمانیی ناوچه‌یی له‌و شه‌ڕه‌دا رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت هاوشان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیداو، پێویستیمان به‌شه‌ڕ و كێشه‌ی لابه‌لای دیكه‌ی بێ ئه‌نجام نییه. پێویسته هه‌موو لایه‌ك له ناوچه‌كه‌مان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی داعش و هۆكار و ئاسه‌واره‌كانی. پێمانوایه ڕێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدانی داعش هه‌نگاوێكی گرنگه و ئه‌نجام و كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت . به‌شداریی سه‌ربازییانه‌ی توركیا ئه‌نجامی زۆر گه‌وره و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا به هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا، هه‌موو لایه‌كیشمان ده‌بێ زۆر به وردی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بخوێنینه‌وه.
زۆر نیگه‌رانی ئه‌و بارودۆخه نوێیه و دووباره ده‌ركه‌وتنی بۆنی باڕووتم ، شه‌ڕم پێ خۆش نییه و هیچكات پشتیوانی یه‌ك چركه‌ی شه‌ڕیش ناكه‌م . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر تێبینیم له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه به تایبه‌ت له ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و قۆرغكردنی گۆڕه‌پانی رۆژئاوا، به‌ڵام به‌لای منه‌وه دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به هاندان و دروشم و شه‌ڕ و تووندوتیژی كێشه‌كان چارەسەر ناكرێن. باشترین هاوكاریی من بۆ هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه داوابكه‌م بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ، درێژه‌بده‌نه‌وه به پرۆسه‌ی ئاشتی. به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ زیانی بۆ خه‌ڵك و دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بووه. خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی پرسیار بكات بۆچی هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ژیان و ئاسووده‌ییان بشێوێت. له‌كۆتاییدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی و گفتوگۆ ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی گفتوگۆ و ژیانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بده‌ین.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26ـی 7ـی 2015
26/07/2015
پاش کەمێکی تر .............
جه نابي سەرۆک بارزانی سه روكي كوردستان پەیامێک بلاوده كاته وه ....
25/07/2015
ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتیی كوردستان
هاوكاریكردنی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا و یارمەتیدانی كۆبانێ ئەركێكی نەتەوەیی بوو. هەر لە سەرەتای دەستپێكی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوا هەتا ئێستا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەردەوام و بە شێوازی جۆراوجۆر یارمەتیی مرۆیی و سەربازیی ڕۆژئاوای داوە. بۆ ئاگاداربوونی ڕای گشتیی كوردستان لیستی ئەو چەك و پێداویستییە سەربازیانە كە لە ڕێككەوتی 6ـی 8ـی 2013 هەتا 30ـی 6ـی 2015 هەرێمی كوردستان بۆ خەڵكی ڕۆژئاوا ناردوویەتی بڵاو دەكەینەوە.
هەروەها نامەی سوپاسگوزاریی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە دەخەینە بەر دیدی ڕای گشتیی كوردستان كە لە 15ـی 10ـی 2014 بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ناردووە و، تێیدا سوپاسی بەڕێزیان دەكات لە بەرانبەر ئەو چەك و یارمەتیانەی هەرێم ڕەوانەی كردووە بۆ پشتگیریی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوا.
گوتەبێژێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان
25ـی 7ـی 2015
دەقی نامەی سوپاسگوزاری و داواكاریی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە بۆ سەرۆك بارزانی
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
لەدڵەوە سوپاسی پاڵپشتیی ئێوە دەكەین لەبەرانبەر ئەو بەرخودانە پیرۆزەی كە لە كۆبانی و لە گشت ڕۆژئاوای كوردستان دا بەردەوامە.
لە گەڵ ئەم نامەیە لیستی پێداویستیە بەپەلەكانی خۆمانتان بۆ دەنووسین. وەك چۆن قسەمان لە سەری كردووە. ئومێدەوارین لە ماوەیەكی كورت دا دابین بكرێت.
لە گەڵ ڕێزی لەدڵەوە.
ساڵح موسلیم
15.10.2014
له وێنه‌که ژماره‌ی چه‌ک و سوباسنامه‌ی سالح موسلیم بینن!
17/07/2015
كه ركوك
بۆ دووه‌م جار ئالای كوردستان به ته‌نیا دووڕ له ئالای عێراق له كه‌ركوك به‌رز ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش له سایه‌ی سه‌رۆك بارزانی
لایك بارانی بكه‌ن
17/07/2015
جیاوازی ئێمە و ئەوان..!!
لە یەکەم رۆژی جەژندا، سەرۆکی ئێمە لە نێو سەنگەری بەرگریکردن لە خاك و خەڵك و شەڕەف و کەرامەتی گەلی کوردستان..
کەچی ڕێکخەرە تێکدەرەکەی ئەوانیش، کابانی ناوماڵی سەنگەری گردەکە..!!
14/07/2015
Masrour Barzani