25/10/2026
� پێشکەشکردنی وانەیەک لەسەر سێگۆشەی بەرمۆدا 🌍
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و پەروەردەییەکانی قوتابخانەماندا، قوتابیی بەهرەمەند نزا هونەر وانەیەکی پێشکەش کرد لە پۆلدا، لەسەر بابەتی «سێگۆشەی بەرمۆدا» لە وانەی کۆمەڵایەتی، بە سەرپەرشتی مامۆستا ئادان. ✨
ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پەرەپێدانی توانای زانستی، متمانەبەخۆبوون، تواناى قسەکردن و پێشکەشکردنی زانیاری لای قوتابیان، هەروەها هانیان دەدەن بۆ گەڕان بەدوای زانیاریی نوێ و فێربوونی بەردەوام.
قوتابخانەی فانی .