31/05/2026
١٩٧٥/٦/١؛ سڵاو لەڕێبازی مام، سڵاو لەیادی دامەزراندنی یەکێتی
٥١ ساڵ لەپێشەنگایەتی، خەبات و قوربانیدان لەپێناو ئازادیی کوردستاندا.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەواوی گەلەکەمان پیرۆزبێت، بەرەو داهاتوویەکی ڕوونتر و بەهێزتر بەسەرۆکایەتی سەرۆک (پاڤڵ تاڵەبانی) بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان.
28/05/2026
تەواوی بەرنامەی پانۆرامە
لە کەناڵی کوردساتی خۆشەویست لەسەر مەڕاسیمی حەجی ئەمساڵ گفتوگۆمان کرد
مەراسیمی حەج و پێشوازی لە جەژنی قوربان
www.kurdsatnews.com
26/05/2026
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی هێمنی ئاسودەی بۆ هەموولایەک.
هیوادەخوازین حاجیەکانی کورستان حەجیان قبوڵ ببێت و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ کوردستان و ناو خزم و کەس و کاریان.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
19/05/2026
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ ئایاری ٢٠٢٦ لەشاری کۆیە بەیاوەری هەڤاڵ ئەدهەم سەردانی ئەوقافی کۆیەمان کرد.
پشتیوانی و پاڵپشتی خۆمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە دووپاتکردەوە، دەست خۆشیمان لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانکرد کە هەمیشە خەمخۆرانە کارەکانی خۆیان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنورەکە دەکەن.
هەر لە میانی سەردانەکەمان بۆ کۆیە سەردانی سەرۆکی لقی یەکێتی زانایانی ئایینی کۆیە و چەند مامۆستایەکی ئایینی بەڕێز و کەسایەتی دیاری کۆیە کرد.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
17/05/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ئایاری ٢٠٢٦ لە شاری کۆیە لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵ و هاوڕێی خۆشەویست سەردانی خاتوو کوردەمان کرد، کە لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وەک لێپسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەست بەکاربووە.
گەرمترین پیرۆزبای لە خاتوو کوردە دەکەین، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێ، هاوکار و پاڵپشتی دەبین.
د.زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
13/05/2026
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازیمانکرد لە مەتڕان مێرۆسلاو ڤاخۆڤسکی، نێردەی پاپا (باڵیۆزی دەوڵەتی ڤاتیکان) لە عێراق و قەشە بەشار مەتتی وەردە، سەرۆک قەشەی کلدانی لە هەولێر.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر چەسپاندنی پایەکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکان، بەتایبەتی خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆیەوە نێردەی پاپا بەناوی پاپا وە سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو پێکەوە ژیانەی کە نمونەیەکی جوانە، هیوای پێشخستنی زیاتری کرد.
Today, Wednesday, May 13, 2026, at the Ministry of Endowment and Religious Affairs, alongside the Minister of Endowment and Religious Affairs, we received Monsignor Mirosław Wachowski, the Vatican’s Under-Secretary for Relations with States (Papal Envoy to Iraq), and Archbishop Bashar Matti Warda, the Chaldean Archbishop of Erbil.
During the meeting, the discussion focused on strengthening the pillars of peaceful coexistence and ensuring a safe environment for all religious communities, particularly our Christian brothers and sisters in the Kurdistan Region.
For his part, the Papal Envoy—on behalf of the Pope—expressed his gratitude to the Kurdistan Region for its exemplary model of coexistence, expressing his hopes for further progress and development in this regard.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
11/05/2026
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی یاری ٢٠٢٦ لە فرۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان کاک شاهۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی، شێخ وریا بەڕێوەبەری گشتی حاج و عەمرەی هەرێم، کاک هاوژین بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف سلێمانی، ئامادەبووین لە بەڕێکردنی یەکەم کاروانی حاجیان لەپارێزگای سلێمانی.
لە ووتارێکماندا بەناوی وەزارەتی ئەوقاف باسی ئامادەکاریەکانمان کرد، کە هەموو ئامادەکارییەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن، هیوامان خواست سەفەریان خێرداربێت و بە سەلامەت بچن بۆ فەریزەی حەج و بەسەلامەت بگەڕێنەوە لای کەس و کاریان و خۆشەویستانیان، خوای گەورە حەجیان قبوڵ دەکات.
هەر لە درێژەی ووتارەکەماندا داوامان لێکردن کە هەریەکەیان وەک نوێنەری هەرێمی کوردستانن لە فەریزەی حەج، دوعا بۆ ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لەکۆتایدا زۆر سوپاسی ستافی فرۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی دەکەین کە هەموو هەوڵ و ماندووبونێکیان دا تاکو بە شێوەیەکی زۆر باش حاجیانمان بنێرن بۆ فەریزەی حەج.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
10/05/2026
ڕۆژی شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵ و هاوڕێی خۆشەویست سەردانی هەڤاڵ کاروان گەزنەیمان کرد، کە لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وەک لێپسراوی مەڵبەندی شەشی سۆران دەست بەکاربووە.
گەرمترین پیرۆزبای لێدەکەین، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێ، هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەکمان بۆ دوپاتکردەوە.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
09/05/2026
ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٦ لە شاری ڕانیە لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵ و هاوڕێی خۆشەویست سەردانی برای بەڕێزمان کاک حیدەرمان کرد، کە وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی ڕاپەڕین دەست بەکاربووە، لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکاریانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
پیرۆزبای دەست بەکاربوونمان لێکرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێ، هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەکمان بۆ دوپاتکردەوە.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
06/05/2026
ئەمڕۆ چوارشەممە٦ی ئایاری ٢٠٢٦، بەسەرپەرشتی بەڕێز وەزیری ئەوقاف و بە ئامادەبوونی مامۆستا عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کوردستان لەگەڵ بەڕێزان موفتی و موڕشیدانی ئاینی حەجی ئەمساڵ کۆبووینەوە.
گفتوگۆکرا لە بەڕێوەچوونی ئەرک و واجباتەکانی حەج، جەختکرایەوە لە کاری پێکەوەیی و یەک فەتوایی لەسەربنەمای بەڵگە شەرعیەکان بۆخزمەتی حاجیانی کوردستان و بەڕێوەچوونی حەجی ئەمساڵ، ڕێنمای مامۆستایانی بەڕێز ئایینی کرا کە بەبەردەوامی لەگەڵ حاجیاندا دەبن و بۆ پرسیارەکانیان وەڵامی شەرعی دەدەنەوە و ھەموو وردەکاریەکانی پڕۆسەکە بەوردی شی بکەنەوە، بۆ ئەمەش خشتەیەکی ئێشکگری دادەندرێت و حاجیان سەردانی موفتیانی بەڕێز دەکەن و موڕشیدانی ئاینیش یاوەریان دەبن.
دواتر لەدیوانی وەزارەت پێشوازیمانکرد لە دکتۆر عبداللە و مامۆستا عبداللە شێرکاوەی.
د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی