UoS - Language & Culture Centre

Call Directions Website Contact the organization

UoS - Language & Culture Centre Thank you for visiting the Directorate of Language and Culture Center social media page.

This is the official page of University of Sulaimani / Language and Culture Centre

سەنتەری زمان دوا دەرفەتی ناوتۆمارکردن لە خولی گفتوگۆکردنی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێتلە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ گەشە...
18/10/2026

سەنتەری زمان دوا دەرفەتی ناوتۆمارکردن لە خولی گفتوگۆکردنی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ گەشەپێدانی توانستە زمانییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور لە زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنی خولێکی تایبەت بە «ئاخاوتنی زمانی ئینگلیزی» (English Conversation) ڕادەگەیەنێت.
ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی کارامەیییەکانی گفتوگۆ و شکاندنی بەربەستەکانی ئاخاوتن بە زمانی ئینگلیزی، کە بە شێوازێکی هاوچەرخ و لەلایەن مامۆستا «کەنار سالار»ەوە دەوترێتەوە.
وەک پێدانی دوا دەرفەت بەو خوێندکار و فێرخوازانەی پێشتر لە ڕاگەیاندنی خولەکە ئاگادارنەبوون، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و کەلتوور، دەرگای ناوتۆمارکردن تەنها بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەکرێتەوە.
🔹ڕۆژانی ناوتۆمارکردن: دووشەممە و سێشەممە (١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)
📍 ڕێکاری ناو تۆمارکردن: سەردانیکردنی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور.

ئێستا کاتیەتی! ناوی خۆت تۆمار بکە و دەرفەتەکە لەدەست مەدە.

زانکۆی سلێمانی - کەمپی نوێ - بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور (باڵەخانەی ژمارە ٥)

📞 ژمارەی پەیوەندیکردن: 07709542121

سەنتەری زمان خولێکی بێبەرامبەری ئینگلیزیی بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت🔗 لینکی ناوتۆمارکردنلەکۆمێنتە👇👇‏بەڕێوەبەرایەتیی سەنتە...
15/10/2026

سەنتەری زمان خولێکی بێبەرامبەری ئینگلیزیی بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت

🔗 لینکی ناوتۆمارکردن

لەکۆمێنتە👇👇

‏

بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور، خولی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی ئەکادیمی (EAP - English for Academic Purposes) تایبەت بە
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بە بێبەرامبەر ڕادەگەیەنێت.
ئەگەر خوێندکاری زانکۆی سلێمانیت و دەتەوێت ئاستی زمانی ئینگلیزیت لەڕووی ئەکادیمییەوە بەرەوپێش ببەیت و کارامەیییەکانی (Reading, Writing, Listening, Speaking) بەهێز بکەیت، ئەم خولە بۆ تۆیە!
♦️زانیارییە سەرەکییەکانی خولەکە:
⏰ ماوە و کات: ٢ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (٢ کاتژمێر بۆ هەر ڕۆژێک)
📍 شوێن: هەردوو کەمپی زانکۆی سلێمانی (کەمپی نوێ و کەمپی ناوشار)
🔗 لینکی ناوتۆمارکردن:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeEpqxPWvVZL9Eu-4y7z_RUYNDO7YgtVVoVHTzpDVuJisgcSw/viewform

‏

دواوادە بۆ ناونووسین و پسوڵەبڕین، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/١٨ کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆیە!خولی گفتوگۆ (Conversation)بەڕێوەبەرای...
15/10/2026

دواوادە بۆ ناونووسین و پسوڵەبڕین، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/١٨ کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆیە!

خولی گفتوگۆ (Conversation)

بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور لە زانکۆی سلێمانی، خولێکی تایبەت بە کارامەیییەکانی گفتوگۆ (Conversation) بۆ ماوەی شەش هەفتە دەکاتەوە؛ بە مەبەستی گەشەپێدانی توانای دەربڕینی زارەکی و بەهێزکردنی لایەنی کرداریی بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی.

خشتەی وانەکانی خولەکە ڕۆژانە ٤ کاتژمێر دەبێت

🔹 خوازیاران بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور لە زانکۆی سلێمانی بکەن.

دواوادە بۆ ناونووسین و پسوڵەبڕین، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/١٨ کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆیە!

📍 شوێن: زانکۆی سلێمانی - کەمپی نوێ - بەرێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور - باڵەخانەی ژمارە 5

بەپەلە ناوت تۆمار بکە، ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە.

٠٧٧٠٩٥٤٢١٢١

14/10/2026

دەرفەتێکی نایاب بۆ سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتس!

ناونووسین لە خولی ئامادەکاریی IELTS لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور بەردەوامە.

ئاستی ئینگلیزیت بەرز بکەرەوە لە خولێکدا کە ١٠٠٪ بە زمانی ئینگلیزی و لەلایەن مامۆستایەکی شارەزاوە (Native Teacher) دەوترێتەوە، و یەکەم هەنگاو بەرەو ئامانجە ئەکادیمی و پیشەییەکانت بنێ.

⚡ ئێستا کاتیەتی! ناوی خۆت تۆمار بکە و دەرفەتەکە لەدەست مەدە.

📍 شوێن: زانکۆی سلێمانی - کەمپی نوێ - بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور (باڵەخانەی ژمارە ٥)

📞 ژمارەی پەیوەندیکردن: 07709542121

‏ #ئایەڵتس

لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی بەسەر ژمارەیەک لە خوێندکاراندا دابەش کرائەمڕۆ ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرا...
13/10/2026

لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی بەسەر ژمارەیەک لە خوێندکاراندا دابەش کرا

ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سلێمانی، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردنی بۆ بەشداربووانی «خولی هاوینەیی بێبەرامبەری زمانی ئینگلیزی» لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری ساز کرد.

لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا، هەریەک لە پ.د. سۆزان صابر، ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، و د. فازیل جەمال، بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و کەلتوور، وتەیەکیان پێشکەشکرد. لە وتەکانیاندا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵییان بۆ سەرکەوتنی خولەکە و پەرەپێدانی توانستی زمانی ئینگلیزیی خوێندکاران، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان کۆلێژ و سەنتەر کردەوە، بە مەبەستی ڕێکخستنی خولی زیاتری بەهێزکردنی زمان و پێشخستنی کارامەیییە ئەکادیمییەکانی خوێندکاران.

خولەکە بەشێوەیەکی بێبەرامبەر لە پشووی هاوینەدا لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولدا لە هۆڵەکانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بۆ خوێندکارانی بەش و قۆناغە جیاوازەکانی کۆلێژەکە بەڕێوەچوو؛ بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی و گەشەپێدانی کارامەییە ئەکادیمی و گفتوگۆییەکانیان.

وانەکانی ئەم خولە لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕی سەنتەری زمان و کەلتوور (م. تارا نامیق و م. هێڤار فریدوون)ەوە وترانەوە. لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا، دەستخۆشی لە ئامادەبووان و مامۆستایانی خولەکە کرا و بڕوانامەی ڕێزلێنان و بەشداریکردن پێشکەش بەخوێندکاران کرا.

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە و خولێکی نوێی (E.A.P) ڕادەگەیەنێتبەڕێوەبەرایەتیی سەنت...
12/10/2026

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە و خولێکی نوێی (E.A.P) ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور، سبەینێ ٢٠٢٦/١٠/١٣، ڕێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی بەشداریکردن لە خولی هاوینەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدات.

لە هەنگاوێکی نوێیدا، بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور بە خۆشحاڵییەوە خولێکی نوێی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی ئەکادیمی (E.A.P) بەبێبەرامبەر ڕادەگەیەنێت، خوێندکارانی هەموو کۆلێژەکانی زانکۆمان و هەموو قۆناغەکانی خوێندن (قۆناغی یەکەم تا چوارەم) دەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.
ئامانجی بەڕێوەبەرایەتیمان پەرەپێدانی تواناکانی زمانی ئینگلیزی و فراوانکردنی دەرفەتەکانی فێربوونە بۆ خوێندکارانی ئازیز.
بە هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەموو خوێندکارانی ئازیزمان.

🔹شوێنی ڕێوڕەسمەکە: کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری – هۆڵی کۆنفرانس
کات: ١٠:٣٠ی بەیانی
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور — زانکۆی سلێمانی

Tomorrow, Tuesday, 13th October 2026, at 10:30 am, the certificate distribution ceremony for the Summer English Language Course will take place.

The Directorate of Language and Culture Centre is pleased to announce the launch of a new, free English Language for Academic Purposes course. Students from all colleges and all academic stages (1st to 4th year) are eligible to participate in this course.
Our goal is to develop English language skills and expand learning opportunities for students.

Wishing all our students continued success and progress.

🔹Location: College of Administration and Economics – Conference Hall
Time: 10:30 AM

🔹 بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور ئاگادارییەک دەربارەی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی IEUK بڵاودەکاتەوەبەڕێوەبەرایەتی سەنتە...
10/10/2026

🔹 بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور ئاگادارییەک دەربارەی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی IEUK بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور، لە زانکۆی سلێمانی، ئاگاداریی دەرچووانی ئاستەکانی (Intermediate) و (Advanced) لە خولی ٢٤ی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی (IEUK) دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ تا ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دەتوانن لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان.

♦️مەرج و ڕێنمایییەکانی وەرگرتنەوەی بڕوانامە:
-ئامادەبوونی کەسی: بڕوانامە تەنها بە خودی بەشداربوو دەدرێتەوە و بە هیچ کەسێکی تر نادرێت.
-بەڵگەنامەی فەرمی: پێویستە خوازیار پاسپۆرت یان کارتی نیشتمانیی ڕەسەنی پێ بێت.
-پشکنینی هەژمار (Account): پێویستە بەشداربوو هەژمارەکەی لەسەر ئامێرێک بە نموونە (لاپتۆب) ببات تا ئەنجامەکەی لەلایەن کارمەندانی تۆمارەوە پشتڕاست بکرێتەوە.
-ڕەسمی دارایی: بەپێی ڕێنمایییەکان، بەر لە وەرگرتنەوەی بڕوانامە پسووڵەی دارایی بە بڕی (١٠,٠٠٠) دەی هەزار دینار لەناو سەنتەر دەبڕدرێت.
-وردبینی لە زانیارییەکان: لە کاتی وەرگرتنەوەدا، پێویستە بەشداربوو بە وردی چێکی زانیارییە کەسییەکانی لەسەر بڕوانامەکە بکات؛ وەک ناوی سیانی و ئاستەکەی، چونکە دواتر بەرپرسیاریەتیی هەر هەڵەیەک دەکەوێتەسەر خۆی.
♦️ تێبینییە ئیدارییەکان:
١. ئەو بەشداربووانەی ئاستی (Intermediate)یان بڕیوە و بە نیازن لە ئاستی (Advanced) درێژە بە خوێندن بدەن یان پێویستیان بە بڕوانامەی ئەو ئاستەیە، بڕوانامەی ئاستی Intermediateیان پێ نادرێتەوە.
٢. هەر بەشداربوویەک بڕوانامە وەربگرێتەوە، بۆ ماوەی (٢) ساڵ مافی بەشداریکردنی لە خولەکانی IEUK لە سەنتەرەکانی زماندا نابێت.
٣. ڕێکەوتی دەرچوونی سەر بڕوانامەکە هەژمار دەکرێت وەک دەستپێکی ماوەی بەسەرچوونی، نەک ڕۆژی وەرگرتنەوەی (واتە درەنگ وەرگرتنی بڕوانامە ماوەی بەسەرچوونی دوا ناخات).
🔹 ناونیشان و پەیوەندی:
شوێن: بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور، زانکۆی سلێمانی (باڵەخانەی ژمارە ٥، بەرامبەر پرسگەی سەرەکیی ڕاپەڕین).
ژمارەی پەیوەندی: ٠٧٧٠٩٥٤٢١٢١

سەنتەری زمان و کەلتوور خولێکی گفتوگۆ (Conversation) دەکاتەوەبەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور لە زانکۆی سلێمانی، خو...
09/10/2026

سەنتەری زمان و کەلتوور خولێکی گفتوگۆ (Conversation) دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور لە زانکۆی سلێمانی، خولێکی تایبەت بە کارامەیییەکانی گفتوگۆ (Conversation) بۆ ماوەی شەش هەفتە دەکاتەوە؛ بە مەبەستی گەشەپێدانی توانای دەربڕینی زارەکی و بەهێزکردنی لایەنی کرداریی بەکارهێنانی زمان.

خشتەی وانەکانی خولەکە ڕۆژانە ٤ کاتژمێر دەبێت و بەمشێوەیە ڕێکخراوە:
🔹 گرووپی یەکەم: ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و پێنجشەممە — کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی.
🔹 گرووپی دووەم: ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە — کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ.

خوازیاران بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری زمان و کەلتوور لە زانکۆی سلێمانی بکەن.

📍 شوێن: زانکۆی سلێمانی - کەمپی نوێ - بەرێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور - باڵەخانەی ژمارە 5

بەپەلە ناوت تۆمار بکە، ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە.

٠٧٧٠٩٥٤٢١٢١

07/10/2026

بەڕێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی بڕوانامەکانین و بەهۆی زۆری ژمارەی بڕوانەمەکانەوە لە نزیکترین کاتدا ئاگادارتان دەکەینەوە لە میکانزمی وەرگرتنەوەیان.
پیرۆزتان بێت و سەرکەوتوو بن.

05/10/2026

ئــــــاگــــــاداری گـــــرنگـــــ!

ئەو بەشداربووە بەڕێزانەی دەرنەچوون، تکایە، مافی خۆتانە و دەتوانن گازاندە پێشکەش بکەن لە دوو ڕۆژی داهاتودا. واتە سبەی، سێشەممە ٢٠٢٦/١٠/٦ و چوارشەممە ٢٠٢٦/١٠/٧ و دوای چوارشەممە مافتان نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور، زانکۆی سلێمانی.
٠٧٧٠٩٥٤٢١٢١

Address

Slemani

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when UoS - Language & Culture Centre posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to UoS - Language & Culture Centre:

Shortcuts

Share