Group pdk

Directions Website

Group pdk ھــــەمیشە خێرا لە گەیــاندنی ھەوال و زانیاریەکانی ناوخۆی
٧/٧/٢٠١٧ کوردەواری ئەی ووڵاتە جوانەکەم

14/10/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، و دیدارێکی دۆستانەیان ئەنجامدا .

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

14/10/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 14ـی تشرینی یەكەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو گوێندەلن (ویندی) گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند بەوەی لە هەرێمی كوردستان وەك كونسوڵی وڵاتەكەی دەستبەكار بووە و ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەوڵەكان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریکا بەردەوام دەبێ و هێماشی بەوەدا كە وڵاتەكەی خۆی بە پشتیوانێكی سەرەكیی خەڵكی كوردستان دەزانێت و ڕێزی تایبەتیان بۆ پێگەی سەرۆك بارزانی هەیە لە عێراق و ناوچەكە و هیواشی خواست هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە لە ڕۆڵی خۆی لە بەهێزكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت.

هەروەها سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی كونسوڵی ئەمەریكای لە هەولێر كرد و سوپاسی ئەمەریكای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشت و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە. سەرۆك بارزانی دەستپێكردنەوەی كاروبارەكانی كونسوڵخانەی ئەمەریكای لە هەرێمی كوردستان بە هەنگاوێكی ئەرێنی لە قەڵەم دا بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاكان برەوی زیاتر وەربگرێت.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە دەبێ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بەرقە

12/10/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا دەکات

ڕۆژی دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایەسەر ئایندەی کورد لە سووریا و ڕێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.

12/10/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەمە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سەرۆکی هاوپەیمانێی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.

لە دیدارەکەدا باس بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر میزانییەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

10/10/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای میسان دەکات

ڕۆژی شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای میسان کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز حەبیب زاهر ئەلفەتوسی پارێزگاری میسان و سەرۆکی شاندەکە و هەروەها بەڕێز مستەفا دعیر محەمەداوی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی
ئەنجوومەنی پارێزگای میسان.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نیوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

06/10/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە بەڕێز مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایەسەر بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کرایەوە.

05/10/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی وولاتی ئەلمانیا کرد و لەلایەن بەڕێزان دانیێل کرێبەر باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق و كریستیان ئۆلیفكە کونسولی گشتی ئەلمانیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

مەڕاسیمەکە لەلایەن کونسولخانەی گشتی وولاتی ئەلمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو و لە میانەی بەشداریکردنەکەیدا بەڕێزیان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بالیۆز و کونسوڵی گشتی، دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی ئەلمانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کرد.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

05/10/2026

مەسرور بارزانی دڵنیایی دەداتە خەڵکی کوردستان، کوردستان پێشمەرگەی هەیە زۆر پارێزراوە…

04/10/2026

سەرۆک بارزانی بۆ کادیرانی پارتی: تەحەدا لە کەس نەکەن و تەحەدا لە کەسیش قەبوول نەکەن

Address

Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Group pdk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share