یەکێتی شاخەوانانی کوردستان

یەکێتی شاخەوانانی کوردستان

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from یەکێتی شاخەوانانی کوردستان, Sulaimanieh.

The official Kurdistan mountain climbers union page, was made in 2013 by Kurdistan region Olympic committee - Iraq, consented by Sulaymaniyah security directorate, for uniting the mountaineering groups it works by the laws and instructions of KRG

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 16/05/2026

یەکێتی شاخەوانانی کوردستان
گرووپی شاخەوانی سیاو
١٥/٥/٢٠٢٦
گەشتی ئازیزانمان لە گروپی شاخەوانی سیاو
بۆ زنجیرە چیای پیرەمەگرون لوتکەی شاخی ڕازەباریک کەدەکەوێتە گوندی زێوێ
جوانی سرووشت ، خه ڵاتێکه که نرخاندن و سوپاس گوزاری دەوێت.
سێکتەری ڕاگەیاندن
یەکیتی شاخەوانانی کوردستان
١٦/٥/٢٠٢٦

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 11/05/2026

یەکیتی شاخەوانی کوردستان
٢٠٢٦/٥/٩
ژنانی ساوڵی ئەیسەلمێنن کە تواناییان لەپیادەرەوی وشاخرەویدا لەئاستیکی باش دایە بۆبڕینی دوور مەودا ..
لەسەر جادەی شارباژێر دەستمانکرد بە پیادەرەوی تاگوندی نۆدی ولەویوە بەبنارەکاسەرکەوتین ونزیکە ٧کم تەخت
٤ کم نیمچەسەختمان بری وگەراینوە هەمان شوینی دەستپێکردنی لەدوای پشویەکی نیوکاتژمێری
لەهەمانکاتدا ژینگەی ئەوشوینەی کەلیی دانیشتین پاکمانکردەوە ڕێنمایی ئەوگەشتیارانەشمانکرد کەدوای ئیمە هاتنە شوینەکە تا پاشەرۆی خۆراکی لەوی جی نەهیڵن

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 09/05/2026

بەرەو یەکگرتنەوەی شاخەوانان
بەسەرپەرشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق لقی سلێمانی و ڕەزامەندبونی هەردوو ئۆرگانی یەکێتی شاخەوانانی کوردستان و تۆڕی شاخەوانی کوردستان کەلەماوەی ڕابردودا چەندین کۆبونەوە ڕێکخرا لەنێوان هەردوو ئۆرگاندا ، لەئەنجامی گفتوگۆکاندا ڕێکەوتین کەتەواوی ئەودووئۆرگانە ڕێکبخرێنەوە بەسەرپەرشتی لیژنەیەک کەپێکهاتوە بەفەرمانی ژمارە (٢٤٥لە ٦/٥/٢٠٢٦) ، ئێمە وەک یەکێتی شاخەوانان بەتەواوەتی پشتگیری لەهەرهەوڵێک دەکەین بۆ یەکگرتوی شاخەوانان بەمەرجێک لەوڕێکخستنەوەیەدا مافی شاخەوانانی یەکێتیەکەمان پارێزراوبێت ، وەلێرەوە سەرجەم ناوەندەکانی (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی ، گرووپەکانی کۆیە ، کەرکوک ، گەرمیان ) ئاگاداردەکەینەوە ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەت پەیڕەو بکەن
لەڕێگەی ( ناوەندەکان و نوێنەرەکانی خۆتانەوە لەیەکێتی شاخەوانانی کوردستان )

سێکتەری ڕاگەیاندنی
یەکیتی شاخەوانانی کوردستان
٩/٥/٢٠٢٦

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 09/05/2026

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
یەکێتی شاخەوانانی کوردستان
گروپی شاخەوانی سیاو

گەشتی ئەمجارەی گروپی شاخەوانی سیاو
بۆ قەزای بازیان گوندی داریکەلی بۆ لوتکەی شاخی کەڵەوێ داریکەلی بەڕێبەری برای بەڕێزمان کاک هیوا محمد
سوپاس بۆخوا گەشتەکەمان بەسەلامەتی کۆتایی هات
لەبەرواری ڕۆژی هەینی ٢٠٢٦/٥/٨

-٥٢-

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 09/05/2026

یەکیتی شاخەوانانی کوردستان
دەستەی شاخڕەوی قەیوان
گەشتی ڕۆژی ٢٠٢٦/٥/٨هەینی تایبەت بە دەستەی شاخرەوی قەیوان بۆدەڤەرەرەنگینەکەی شارباژێری بوکی جوانی کوردستان ،بەدەم جریوەی باڵندەرەنگاوڕەنگەکان ودەنگی کەوە گەردن نەخشینەجوانەکانی بەهەشتە کەم وێنەکەی باراوقەڵاسارم وکوڕەکاژاوی نەخشین بەبەفرو
دیمەنەسەرنج راکێشەکانی زنجیرە شاخەکانی چواردەوری لەسپێدەیەکی هەینی دا هەڵزناین بەوشاخەجوانو سەوزوبەفرینانەی کەوا زمانی مرۆڤ کەم دەتوانێت لەشایەتی دانی جوانی سروشتە کەی وێنای بکات هەنگاوبەهەنگاوبەدەم قسەی خۆش و باس کردنی یادگاری ڕابردومان لەشاخرەویداگەیشتینەلوتکەبەرزەکەی (کەچەڵ پیر)لەوێ بەدەم پێشوازی بەفروگوڵاڵەسورەوشەوبۆونەسیمی هەوای نیشتمان چەند وێنەیەکی یادگاری ترمان چرکاندو بەرەوڕووی لوتکەی (بەفرەسوران)بەرێکەوتین بەناوبەفروگوڵ وهەڵزوگیابەهاریەکاندا تاگەیشتینەلوتکە،پاش وچانێک وخواردنی نان نیوەڕۆ مان، ووردەووردەولەسەرخۆبەدۆڵەکاندا دابەزین بۆ گوندە قەشەنگ کەی( کانی توو )سوپاس بۆ خوای گەورە بەسەلامەتی گەڕاینەوە .

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 08/05/2026

یەکیتی شاخەوانانی کوردستان
گەشتێک بۆ سروشتی جوان و ڕەنگین دەڤەری حەساری سەکڕان
جوانی سروشت ، خه ڵاتێکه که نرخاندن و سوپاس گوزاری دەوێت ..

ئەمڕۆ هەینی بەرواری /8/5/2026/گەشتیكی دوقۆڵی بۆ گۆمی بێ كۆدیان مام ئیدرس ئەندامی یەکیتی شاخەوانانی کوردستان ، بە هاورێەتی كاك مەریوان
دوای (٩) نۆ کات ژمێر چوون و گەڕانەوە بۆ شوێنی دەسپێکی گەشتەكە لە پڕژێ.

28/04/2026

سەردانی کردنی بەڕێز دکتۆر محمد ابراهیم کەنعان مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێزیان وەک سەرۆکی لقی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق ، لەمیانەی سەردانیەکەدا لەلایەن خاتو هاژە حسن بەناوی شاخەوانانی یەکێتیەکەمانەوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی بەڕێزیان کراو هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن لەئەرکە نوێیەکەیاندا .

19/03/2026

پیرۆزبایی گەرمی یەکێتی شاخەوانانی کوردستان گەرمتر لەگڕوتینی بڵێسەی ئاگری نەورۆز بۆنخۆشتر لەنێرگزی بەهارو ناسکترلەشنەی شەماڵی بەری بەیان بۆ تەواوی موسوڵمانانی کوردو کوردستان و شاخەوانانی بەڕێزی قەندیل هەڵوێست پیرۆزبایی جەژنەکانی ڕەمەزانی پیرۆزو نەورۆزی کوردانتان لێدەکەین داواکارین لەیەزدانی مەزن خوداپەرستی و نوێژو ڕۆژوی هەموان قبوڵکراوبێت و نەورۆزو بەهاری ئەمساڵ پیروز بفەرمون بەهیوای ئاشتی و ئارامی بۆکوردستان و پاراستنی ژین و ژیانی هەموان ئێوەش بەسەری بەرزو تەندروستیەوە سروشت و شاخەکانی کوردستان ئاوەدان بکەنەوە سڵاو ڕێزی هەموان بۆ خۆشەویستان و دۆست و هاوڕێیانی هاوکارو پاڵپشتی شاخەوانان و یەکێتیەکەتان هەرئازیزو خەمخۆرێک ئێوەی شاخەوان بەسەربکاتەوە جێگای ڕێزو حورمەتە بەناوی یەکە یەکەی شاخەوانان جەژنە پیرۆزەو نێرگز بارانی خەمخۆرانی شاخەوانان دەکەین هەڵوێست و جەژنەپیرۆزەیان بان چاوان و جێگای فەخزو شانازین دوبارە هەر لەجەژن و خۆشی و نەورۆزدابن بەبۆنی نێرگزو جوانی گوڵاڵەسورە شادو دڵگەشبن ، سوپاسی تایبەتمان بۆ بەڕێز هەڤاڵ ( سەرکەوت زەکی ) لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵ کەلەم جەژنەدا بەناردنی پەیامی پیرۆزبایی ئێمەی شاخەوانانی بەسەرکردەوە ، ئێمەش پیرۆزبایی هاتنی جەژن لەبەڕێزیان و سەرجەم هەڤاڵانی مەڵبەندی سلێمانی دەکەین هیوای بەردەوامیان بۆدەخوازین .
ڕاگەیادنی یەکێتی شاخەوانانی کوردستان

Photos from ‎یەکێتی شاخەوانانی کوردستان‎'s post 26/02/2026

سڵاو ڕێز بۆ سەرجەم شاخەوانان
مایەی خۆشحاڵیمانە کەدەبینین پۆل پۆل لەگروپ و پێکهاتە شاخەوانیەکان دەگەڕێنەوە ماڵەگەورەی شاخەوانان کە یەکێتیەکەی خۆیانە ، هاوڕێیانی ناوەندی کەرکوکی بابەگوڕگوڕ و پایتەختی گەرمەسێر و شاری خۆڕاگری و سەربەرزی قۆڵیان لێ هەڵماڵی و دەستیان خستەوە ناودەستی هاوڕێکانیان لەیەکێتی شاخەوانان و بونەوە بەخاوەن ماڵ و پاڵپشتی یەکێتیەکەی خۆیان ، بەناوی تەواوی شاخەوانانی یەکێتیەکەمانەوە بەخێرهاتنەوەیان دەکەین بەڵێنیان پێدەدەین کە پاڵپشتیان بین دووبارە پیرۆزە ئەم یەکبون و برایەتیە ..

25/02/2026

شاخەوانانی خۆشەویست دۆستانی چیاو سروشت سڵاو ڕێزی یەکێتی شاخەوانانی کوردستان بۆ هاوڕێیان و خۆشەویستانمان لەشارەکەی حاجی قادری کۆیەوە کە بەوپەڕی جەسارەت و ئازادیەوە بڕیارە ژیرانە ڕاستەکەیاندا بۆنێو ماڵە گەورەکەی شاخەوانان بۆنێو سروشتی ئازادی و کاری پێکەوەیی و بواردان بۆ دەرخستنی هێزوتوانا شارەوەکان دور لەخۆسەپێنی و تاک ڕەوی و بڕوا بون و خەون بینین بەقەوانی سواوی چەندایەتی ، کەلەمێژە یەکێتیەکەتان ئەو بیروباوەڕە بێزراوەی چەندایەتی جێهێڵاوەو کار لەسە چۆنایەتی دەکات و ئەنجامی چۆنایەتیش ڕۆژ بەڕۆژ لەبڕەودایە و خەون و خەیاڵی چەندایەتی پەنتەڕناشی نێو قوڕوزەلکاوەو دڵخۆشکەرێکی سەرابییە بۆشوێنکەوتوانی هاوڕێیانی ناوەندی کۆیە کەگروپەکانی ( گروپی شاخەوانی ڕەهەند ،گروپی شاخەوانی کۆیە ، گروپی شاخەوانی کۆسار ، گروپی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە ،گروپی شاخەوانی تەق تەق ، ڕێکخراوی شاخەوانی کۆیە ) لەوسیاسەتە خۆسەپێن و تاکڕەوی و قۆرخ کاریە بێزاربون تا دواجاربڕیاریاندا پەیوەندی بکەنەوە بەکێتی شاخەوانانی کوردستانەوە بەفەڕمی لەژێرچەتری یەکێتییە کەیان خۆیان دۆزیەوە لەدوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەمشەوی ئەنجومەنی باڵا بڕیارە مێژویەکەیان بەرز نرخێندراو شوێی ئەوان بان چاوانەو هەمیشە خاوەن ماڵ و بڕیارن لەکاروچالاکیەکانیان ئێمەش پشتو پەناو خزمەتکاری شاخەوانانین دڵنیابن ئەم هەڵوێستە تان بێ ڕەخنەو تانەو تەشەری کۆمەڵێک هەرزەو کاڵفامی دوای قەرەباڵغی کەوتو نابێت بەڵام ئێوە زۆر لەوە گەورەترن ئاوڕ لەوانە بدەنەوە دڵنیابن هەمیشە داری بەردار توشی بەرد تێگرتن دەبێت نەک داری زڕی بێ سودو بێ بەر کەتەنانەت باڵندەش هەستی نابزوێت پشویەکی لەسەربدات بۆیە ئێوە بەردارو خاوەن هەڵوێستن بەردیش دێت بۆتان تاوەکو لەبەروبومتان کەمێک بخۆن ئێمە لەتواناو هێزو دڵسۆزیتان دڵنیاین چاکی مەردانەو شاخەوانی لێبکەن بەلاداو ئەسپی خەیاڵ و خۆزگەکانتان لەدەشتی بەرینی یەکێتیەکەتان تاوبدەن ئێمە پشت و پەناتانین و بەخێرهاتنەوەتان پیرۆزو جێکای فەخرە بۆنێو ماڵە گەورەکە ئەم کاروانەش بەدوایی خۆیدا بەردەوامەو دەرگای ماڵەگەورەکە کراوەیە بۆهەموان؟، ئێمەو ئێوەو هەموان چاوەڕێی میوان و دۆستانی زیاترو زۆرتردەکەین دیوەخانی دایکی شاخەوانان بەڕوی هەمواندا کراوەیە و جێگای هەموانی لێدەبێتەوە بفەرمون بۆخزمەتی شاخەوانان بێ جیاوازی و بێ خۆسەپاندن و تاکڕەوی هەمیشە بەکردەوە سەلماندومانە کەهەریەکێتی شاخەوانانی کوردستان ماڵ و لانەی شاخەوانانە چاوەڕوانتانین
ڕاگەیاندنی یەکێتی شاخەوانانی کوردستان

Want your business to be the top-listed Government Service in Sulaimanieh?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Sulaimanieh