مێژووى سازمانى خه باتى كوردستانى ئێران

مێژووى سازمانى خه باتى كوردستانى ئێران

Share

مێژووی(( خەبات)) گێرانەوەی مێژووی پاكی حزبێك بە درێژایی تێكۆشانی خۆیی

سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران یه‌ كێكه‌ له‌ حیزبه‌ رِه‌سه‌نه‌كانى كوردستانى رِۆژهه‌لات و یه‌ كێكه‌ له‌ حیزبه‌ زۆر تێكۆشه‌ره‌كان كه‌ چه‌نده‌ها پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان له‌ رِیز سازمانى خه‌بات گیانیان به‌ خاك ونیشتیمان به‌ خشیوه‌ له‌ پێناو ئازادى خاك و نیشتیمانه‌كه‌یان.سازمانى خه‌بات له‌ ساڵى ١٣٥٩-١٩٨٠ له‌ سه‌رده‌ستى كۆمه‌ڵێك مامۆستاى پایه‌ به‌رز و له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ مامۆستا سه‌ید جه‌للادینى حوسێنى دامه‌زراوه‌...............................

12/09/2020

سازمانی خەبات لە پێنجی خەرمانانی ١٣٥٩ بەرامبەر بە ٢٧ ئاگۆستی ١٩٨٠ لەلایەن مامۆستا شێخ جەلال بەھاوکار چەند مامۆستایەکی ئاینی دیکە لەسەر فکرەی ئیسلامی و نەتەوەی لە کوردستانی ڕۆژھەلات دامەزراندنی ڕاگەیەندرا. لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەدەست ھێنانی مافی خودموختاری بوو بۆ کوردستان. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی قۆناغێکی نوێ لەو بەشەی کوردستان دەست پێ بکات بەھۆی ئەوەی تا ئەو کاتە ھیچ ڕێکخراوێکی لەو شێوەیە بوونی نەبوو ھەروەھا حیزبەکانی دیکە لەسەر فکرەی چەپ کاری سیاسیان دەکرد ئەمەش بۆ ئەوکات بۆ بەشێک لە خەلکی کە خاوەن بیروباوەڕێکی ئیسلامی و مەزھەبی بوون ئاسان نەبوو ببنە ئەندامیان. لە ساڵی ١٩٨٠ یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری بانە ئەنجامدا بە ناوی کۆنگرەی دامەزراندن لەو کۆنگرەدا ئەندامانی سەرکردایەتی و پەیڕەوپرۆگرام و ستراتیژی سازمانی خەبات و دروشمەکانی دیاریکران. مامۆستا شێخ جەلال حسێنی بە کەسی یەکەم و سکرتێر ھەڵبژێردرا .لە کۆنگرەی سێیەم لە ٢٠٠٣ دوای ٢٤ ساڵ لە دامەزراندی ناوی لە سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران گۆڕا بۆ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئیسلام بوونی ڕێکخراوەکە ھەڵوەشایەوە و لەسەر بنەمای نەتەوەیی و نیشتمانی سیاسەت و بەرنامەی خۆی داڕشتەوە .

03/28/2020

وتارێکی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی بەبۆنەی ۱۰ ی خاکەلێوە لە ڕێکەوتی 10/1/1367
بەرامبەر بە 1988

10ی خاكەلێوە ڕۆژی لە داردرانی قازی محمدی نەمر، ڕۆژی گەرم داهاتنی دڵی شۆڕشگێڕانە !

ساڵڕۆژی لە داردرانی پێشەوای گەلی كورد قازی محمدی نەمر لە تێكڕای كوردستانی پانی و بەریندا ڕۆژی پەژارەو و ڕۆژی پرسە و تازیە باریە. یادی ئەو ڕۆژە بیرەوەری ڕۆژی خەیانەتی بێگانانە.
بیرەوەری ڕۆژێکە كە بێگانەی گەلی كورد بە ئاووری بێگانەوە دەنێن.
دەی خاكەلێوە ڕۆژێكی مێژوویە لە ژیانی گەلی كورد دا كە دەرسی عیبرەتە و دەست سوتانە كە بەلێنی دەسەڵاتدارانی جیهان بە ڕوی خۆشی ئەوانەی كە سەودا بە چارەنوسی گەلان دەكەن باوەرنەكەین.
گەلی كوردی خاك دابەش كراوی چارەنوس بڕاوی جەنگ سوتاوی نیشتیمان وێران، كە چەندین چەرخە لە دەست بێگانەی چاوچنۆك و بێ‌ بەزەیی ڕەنج دەبا. هەموو دەمێك لە بیری ڕزگاری و لە هەوڵی ئازادی دا بووە و لە هەموو هەل و دەرفەتێك دا ڕاپەریوە و موبارەزەی كردوە بۆ ڕزگاری لە دەست داگیركەرانی چاو چنۆك. گەورەترین دەرفەتی بریتی بووە لە ڕۆژانی شڵەژاوی جیهانی بەتایەبەت ڕۆژهەلاتی ناوراست.
لە ماوەی جەنگەكانی جیهانی یەكەم و دووهەم و جەنگ و شڵەژاویەكانی ڕۆژهەلاتی ناوڕاست لە نێوان داگیركەران دا، گەلی كورد توانیویەتی پەلە قاژەیەك بكاو ڕاپەرێ‌ و ئاوری شۆڕش بكاتەوە و لە ڕۆڵە گیان بازەكانی كوردستان هێزی خەباتگێڕ پێكەوە نێوو ئەركی موبارەزە بخاتە رێ‌ . لە دوای دابەش كرانی یەكەم و دوهەمی كوردستان گەلی كورد زۆر ڕاپەرین بووە و زۆرجار ئاڵای شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی هەڵ كردووە گیانی بەخت كردووە و زەربەتی گورچوبڕی لە دژمنی داگیركەر داوە، بەڵام دژمنانی گەلی كورد بە هەموو توانایەنەوە چ لە باری سیاسی و چ لە باری نیزامی چ لە باری ئیقتسادیەوە بەبەرەكانی ی ڕاپەڕین و موبارەزە ڕەواكەیان كردوە و بەهۆی دەسەڵاتی سیاسی و نیزامی ئیقتسادی كە هەیان بووە، دەسەڵاتدارە گەورەكانیان كردووە بە هاودەستی خۆیان لەو شتەدا و عیسبەت الامم و ڕێكخراوە نەتەوەییەكانیش كە لە ژێر دەستی دەسەڵات دارە گەورەكان دان بۆ قرو قەپ یان كردووە لە ڕاست ئەو هەموو ستەمەی كە لە گەلی كورد كراوە. لە ناوەراستەكانی جەنگی دووهەمی جیهانی دا هێزەكانی یەك گرتوو دژ بە ئەڵمانی نازی هاتنە ئێرانەوە و ڕەزا شای ملهوری خوێن مژی ئێرانی بەبێ‌ هێزی و داگیركراوی بە جێ‌ هێشت و حەمە ڕەزا وەك كەندولەی بێ‌ گیان لەسەر تەختی شایەتی داندرا. گەلی كورد لە كوردستانی ئێران دا بەدەرفەتی باشی زانی بۆ پێك هێنانی ڕێكخراوێكی میللی كە جەماوەری كوردی تێ‌ ئالێ‌ و خەباتی ڕزگاری خوازانە دەست پێ‌ بكا، هات كۆمەڵە ژی كافی لە 25 خەرمانانی 1321دا پێك هێنا، كۆمەلەی ژێ كافێك كە ڕزگاری گەلی كورد ئامانجی بوو. كۆمەلانی كوردەواری لە هەموو چین و توێژێك تێ‌ ی ئالان و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو ڕێكخراوە گەشەی دەكرد و دڵی جەماوەری كوردستانی دەگەشاندەوە. ئەو بیرو باوەڕە كە پڕ بەدڵی خەڵك بوو، ئەو ئامانجە پیرۆز كە داخوازی جەماوەر بوو جێ‌ ی هیومێد بوو كە زۆربەی خەڵكی كوردستانی لە دەور ئاڵا و ڕاپەرینی گەلی كوردی كوردستانی، ببێ‌ بە ڕاپەرینێكی تێكڕایی ئارەزووی لە مێژینە بێتە دی و كوردستانی كوێستانی چارەنوسی بكەوێتەوە دەست خۆی و ببێ‌ بە پشتیوان و پایەكانی بۆ موبارەزە و خەباتی بەشەكانی تری كوردستانی پان بەرین. بەڵام بە داخەوە دەسەڵاتدارە گەورەكان كە كاریان دەست تێوەردانی كاروباری وەڵاتانی دواكەوتوو گەلانی ژێردەستە، لە گەلی كورد نەگەڕان دەمیان لە كاروباری هێنا پێش و دەستیان لە كاری موبارەزە نێودەوڵەتیەكان لە كوردستان و ئازەربایجان هەڵسوو. یەكێتی شوڕەوی ئازەربایجان و كوردستانی بە شێوەی كۆمارە خودموختارێكی یەكێتی خودموختارەكانی شورەوی نواند، نەك لە بەر دڵسۆزی بۆ گەلی كورد بەڵكو لە بۆ سەركەوتنی سیاسەتی خۆی و بەو هیوایە كە ئێران دابەش دەكرێ‌ لە ناو دەوڵەتە یەك گرتوەكانی جەنگی دووهەمی جیهانی دا. ئەمریكا و ئینگلیس و شوڕەوی ئەویش زۆربەشی خۆی دیاری كاو ڕەگی تێدا داكوتێ‌ و كە هەرنەبێ‌ بەبێ‌ بەرتێل و بێ‌ وەرگرتنی ئیمتیاز بەجێ‌ی ناهێلێ‌.
كۆماری خودمختاری مەهاباد بە ڕابەرایەتی پێشەوا و ڕۆڵەی بلیمەتی كورد قازی محمد لە دووی ڕێبەندانی 1324 دا دامەزراند لەسەر بیروباوەڕی بە دیاری هاتوو لەلایەن یەكێتی ی شوڕەوی یەوە و سەر بێ‌ كار هێشتنەوەی كۆماری خودمختار و دوای كۆبوونەوەی قەوام السلتەنە سەرۆك وەزیری ئەو كاتی ئێران لەگەڵ كاربەدەستانی شورەوی و بەلێنی نەوتی شیمال بە یەكێتی سۆڤیەت . پاشان كوردستان و كۆماری خودمختار كەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی هێزە سەركوت گەرەكانی شای نوێنەری ئینگلیس و ئەمریكا و ئاش بەتاڵ بە ئاشكرا كرا لە 16 دیسمبێری 1946 ڕێكەوتی 25 سەرماوەرزی 1325 دا شای ڕەگەز پەرستی داگیركەر جوێ‌ لە داخی خۆی داخی دوو دەوڵەتی ئیستیعمار گەری ئەمریكا و ئینگلیس بە كۆماری خودمختاری مەهاباد كە شوڕەوی دژی ئەمپریالیستی دای ڕشتبوو ڕشت.
دەبێ‌ ئەوەش لە بیر نەكەین كە قازی محمد
پێشەوا، ئەو دڵسۆزی و یەكێتیەی كە جەماوەری كوردستان لە ڕاست كۆمەلەی ژێ‌ كافی خۆیان بویان دەی دی كە لە ڕاست ڕێكخراوەكەی ڕوسەكان نەیان دەنواند، هەرچەند كە پر بە دڵ كۆماری خودمختاری یەكە ڕێ‌ ی ئازادی و ڕزگاریان خۆش دەویست كە ناوی كۆماری كوردی بوو، بەڵام لە نێوەكەیوو لە ئامانجی پاشە ڕۆژەكەی سڵیان دەكرد، بە كورتی بڵەین بێگانە و دەسەڵاتدارەكانی دەرەوە گێرەكەیان لە گەلی كورد شێواند و لێ‌ نەگەڕان گەلی كورد بۆ خۆی كارەكەی خۆی بكا و ئەگەر ئەوانیش ڕاست دەكەن دڵسۆزی گەلانی ژێر دەست و ماف خوراوون بێ‌ داسەپاندنی باوەڕو رێبازی خۆیان یارمەتی گەلی كوردیان وەك گەلێكی لێ‌ قەوماوی چارە ڕەشی بێ‌ دەرەتان بدایە. خۆ عەمریان درێژ بێ‌ لە خۆشی بەلێنی نەوتی شیمال، هەر دەڕۆشتن و دەیان گوت گەزی چی و جاوی چی ڕۆیشتن و ڕیسەكەیان لە گەلی كورد كردەوە خوری. گەلی كوردیان بە گورگەكان خوارد داو لە بری بەرەوپێش چوون دەریایێك ناهومێدی و بێزاریان لە دڵی جەماوەری كورد دا.
بەجێ‌ هێشتنی قازی محمدی نەمر كە نەی دەویست گەلە دڵ شكستەكەی لەو تەنگانەدا بەجێ‌ بهێلێ‌ ئامادە بوو لە بەردەستی دژمنی قین لە دڵ دا بمێنێتەوە و نەچێتە ژێر باڵی دۆتسانی كاتی و ڕوفەقای نێوە ڕێ‌. ئامادە بوو ملی خۆی بە پەتی سێ‌ دارەكات و بەڵێی كورد ڕاگەێنێ‌ كە سەربەخۆی لە موبارەزەدا سەربەخۆی لێ‌ پەیدا دەبێ‌، دەستی بێگانە هەر بۆمار پێ‌ گرتن دەبێ‌.
قازی محمد بەجێ‌ نەهێشتنی كوردستان و خۆ لە دار دان ڕای گەیاند كە بۆ گەلی كورد چ گورگ چ سوار و گەیاندی كە ئاش بەتاڵ كاری فریشتە باڵ سورەكان بووە، من ڕازی بەو ئاش بەتاڵە نەبووم و ئەوا خۆم دەكەم بە گاو و گەردنی گەلی هەناسە سارد و ناهومێد و سەر لێشێواو كە بە دروشمی میوانانی نەدیوو و نەناسی فریودەران و لە تەنگانەدا بە جێیان نەهێشتن. قازی محمدی نەمری و هەڤاڵانی ماوەیەك لە زیندانی ڕژێمی شای پەهلەوی دا مانەوە بێ‌ ئەوە پەشیمانی لە خەبات ڕوو لە دڵیان كاو لە دروشمی خەباتگێڕانە لادەن لە بەرامبەر كاربەدەستانی ڕژێمی سەركوتگەری دا وێستان، تالە بەرەبەیانی 10ی خاكەلێوەی 1324 واتە چل و یەك ساڵ لەمەو بەر خۆی و دوو هەڤاڵی سەدری قازی و حەمە حسێن خانی ئامۆزای لە چوارچرایی مەهاباد ئەستۆی كەچ نەكردویان بەداری شەرەف و كەرامەت دا كرا.
سازمانی خەبات جارێکی دیکە سەرەخۆشی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنە بە گەلی كورد لە كوردستانی پان و بەرین دەلێ‌ و داوا لە گەلی كورد دەكا كە پشت بە یەكێتی ناوخۆ و هێزی جەماوەری ببەستن و ئەو ڕوداوە و ڕوداوانی تری بە ڕوداوی بە پەرۆشی سەردەست دانێن و بزانن بەڵێنی دەسەڵات دارانی دەرەوە بە یەكێتی و بە هێزی تێ‌ گەیشتنی خۆمان وەڕاست دەگەرێ‌. بەربەرەكانێی دژمنانی داگیركەر كاتێك بە ئاكام دەگا كە نەهێلن ببین بە المصالحە و كاڵای بازاڕی سەوداگەرانی سیاسەت.
هەزار سلاو لە گیانی قازی محمد و هەڤاڵانی درود بۆ شەهیدانی كوردستان.

10/14/2019

دەست ڕاگرن!
هستنە سەر پێ،
وێژدان ڕێگای ون کردوەو،
بۆی دەگەڕێ!
جستە بە دوای سەردا وێڵە،
چاوی ویژدان کزو لێڵە!
بەشی کورد و نیشتمانی
لە جیاتی ماف و یەکسانی
هولەی کوندە بووی وێرانی،
بەسەر کوردستان دا زاڵە
کوردەو لە خوێن دا شەڵاڵە!
ئەی دونیای بەناو ئازادی؟!
وەی مەکۆی ڕق و بێدادی؟!
ئەی دونیای سەرمایە و درۆ!
ئائەمەیە مافی مرۆ؟!
جاڕنامەکەی مافی مرۆ
هەر چاوبەستەو فێڵ و دەهۆ!.
ئەی زلهێزانی دنیاخۆر!
خاوەن لشکری زۆر و بۆر
زۆرکورتە بەری تەنگانە
ڕۆژێک دێ ئێوەی بێگانە
سوژدە بەرن بۆ ئاڵامان
دنیای پڕ ڕەنگ و واڵامان
دنیای سەبەستی و ڕزگاری
کوردستان و کوردەواری .
ژیان شەرمە بە بێ خەبات،
هەر خەباتە ڕێگای نەجات.

ک. ح، ڕێبوار ۱۲-۱۰-۲۰۱۹

03/17/2019
03/17/2019

نەوڕۆزی کوردەواری هێمایە بۆ رزگاری
پیرۆزبێت نەورۆزی ۲۷۱۹ کوردی ، سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان


12/27/2018

پلینۆمی سێهەمی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بەرێوەچوو
رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە، ٢ و ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتی، پلینۆمی سێهەمی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو.
رۆژی یەكەمی كاری پلینۆم، ژمارەیەك له‌ كادر و بەرپرسانی سازمانی خەبات لە ناوخۆ و دەرەوە بە مەبەستی راوێژكردن بەشدارییان پێكرا. سەرەتای كاری پلینۆمیش بە دەقیقەیێك وێستان و بێده‌نگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاكی شەهیدانی سازمانی خەبات و رۆحی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان دەستی پێكرد.
بەرێز سكرتیری گشتی سازمانی خەبات راپۆرتی سیاسی و تەشكیلاتی خۆی بۆ پلینۆمی سێهەم پێشكەش كرد. له‌و ڕاپۆرته‌دا کاک باباشێخ، شیكردنەوە و باسێكی تێر و تەسەلی لەسەر دوایین ئاڵوگۆر و پێشهات و رووداوەكانی جیهانی و ناوچەیی کردو شیکاری به‌پێزی بۆ کوردستان و ئێران و و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی كورد و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران کرد، و لەسەر هەر كام لەو تەوەرانە دید و بۆچوون و خوێندنەوەی خۆی پێشكەش بە پلینۆمی سێهەم كرد.
کاک بابه‌شێخ حسێنی لە سەرەتای قسەكانی بە ئاوردانەوەیێك لە سەر بارودۆخ و نەخشەی سیاسی جیهان، تیشكی خستە سەر سیاسەتی هەنووكەیی جیهانی و باسی لە سەر بلۆكبەندییە جیهانیەكان، كێشەی نێوان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان بە تایبەت ناكۆكی لە نێوان ئەمریكا و روسیە لە لایەك و كێشەی ئەمریكا لە گەل چین و هەروەها ناكۆكی نێوان ئەمریكاو ئوروپاو .....هتد كردو ووتی ئەو هەلومەرجە دەرخەری ئاڵۆزی قوڵی سیاسی و ناتەبایی لە پێوەندیەكانی حكومەتە خاوەن هێزەكانی جیهانە كە ئەو ئاڵۆزیانە خۆیان لە كێشە سیاسی و ئابووری و ناوچەییەكان و خاوەنداری جیهاندا دەبینێتەوە....
http://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php?id=9980 #.XCSMIFUzbIU
http://xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=80 #.XCSMWlUzbIU

12/19/2018

هەرچەند کۆسپەکان زۆربن بەڵام خەبات هەر بەردەوام دەبێت

12/17/2018

به‌ پشت به‌ستن به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ که‌ ده‌رفه‌تی ‌چالاكی ناوەندی هاوكاری لە سەر بنەما پەسەندكراوەكانی كۆبوونەوەكانی سەرتادا كۆتایی پێ‌ هاتوە.

١ـ پێشێل كردنی خاڵی پەسەندكراوی پەیرەوەیی نێوخۆیی ناوەند لەپێوەند بە بەرێوەبردنی ناوەند لەسەر بنەمای تەوافقی گشتی.

٢ـ سەپاندنی دروشم و سیاسەتی تایبەتی بەسەر بەرنامە و هێلی گشتی ناوەند.

٣ـ گۆرینی ئەركی ناوەند لە مەرجەعێكی كاتی وەك جێگرەوەی بەرەی كوردستانی.

٤ـ دروست كردنی ناتەبایی لە سیاسەتی ناوەندا، لەكاتێكدا كە ناوەند ویستی روخانی رژیمە هاوكات باس لە وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندیش بكرێ.

٥. هێژمۆنگەرایی و نەخوێندنەوەی لایەنەكان وەك هاوبەشێكی خاوەن ئەرك و مافی بەرامبەر.

بە لەبەر چاو گرتنی ئەو خالانە بە كردەوە دەرفەت و مەجالێك بۆ کاری هاوبەش و ده‌سته‌جه‌معی نابینین و دەبێ رایبگەێنین كە لە داهاتووشدا ئەو کرده‌وانه‌ زیانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ و دەبێتە بەربەستێكی گەورە لەبەردەم یەكیەتی و یەكگووتاری لایەنە سیاسیەكان دا‌.

کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

http://www.sazmanixebat.com/kurdi/item_detail.php?id=9971 #.XBfsvS1iTow

Photos from ‎مێژووى سازمانى خه باتى كوردستانى ئێران‎'s post 07/13/2016
Want your business to be the top-listed Government Service in Egypt?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Egypt, AR
00000