12/11/2020
لە یەکێک لە شەوە درێژەکان
بە دەم گوێگرتن لە گۆرانییەک
منت بیر ئەکەوێتەوە
گۆرانییەک کە بۆ پێکەوە بوونمان وترابوو
بەڵام ئێستا ئەبێ هەریەکەمان
لە سووچێکی ئەم دنیایە
بە تەنیا گوێی لێ بگرین
ژیانم بۆنی مه‌رگی لێ دێت
سات به ساتی ژینم دڵته‌نگی لێ ده‌چۆڕێ
به‌قه‌ڵه‌م ڕه‌ساسێك وێنه‌یه‌كی خۆم ئه‌كێشم
له‌ژێره‌وه‌ی به‌گه‌وره‌یی ئه‌نووسم
ژیان له ده‌ستت بێ تاقه‌تم
درۆیه هیچ شتێ وه‌ك مردن
مرۆڤێكی دڵته‌نگ دڵخۆش ناكات
مردن جوانترین دیاریه
به‌ڵام سه‌رم له خۆم سووڕماوه
مرۆڤێكی وه‌ك من
كه هه‌رگیز نه‌ژیاوه
بۆ ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕیی مه‌رگ ده‌كات؟
ژیان من ده‌كوژێت💔🥺

12/09/2020
11/23/2020
11/20/2020
09/09/2018