Rezhna Dehaty

Directions Website

Rezhna Dehaty Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rezhna Dehaty, GALALA RD, As Sulaymaniyah.
(2)

🏞️ کچە دێهاتییەکی کوردستانم
‎🎥 دروستکەری ناوەڕۆک و ڤڵۆگەر
✍🏻 لێرەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆم و ئەرشیفکردنی نەریتەکانی کورد بڵاودەکەمەوە
🌾 خاوەنی براندی "کیژی دێهات" (Kizhy Dehat)
🔗 یوتیوبەکەم لێرەوە سەبسکرایب بکەن 👇

یەکشەممەیەکی ئارام لە دۆسڵدۆرف ، ئەڵمانیا…
28/10/2026

یەکشەممەیەکی ئارام لە دۆسڵدۆرف ، ئەڵمانیا…

بەیانییەکی زوو بە هیلاکی لە بەلجیکاوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتین.ڕۆژی پێشوو لە بروکسل فیستیڤاڵی بیرە بوو و ڕۆژی دواتر کە ...
22/10/2026

بەیانییەکی زوو بە هیلاکی لە بەلجیکاوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتین.ڕۆژی پێشوو لە بروکسل فیستیڤاڵی بیرە بوو و ڕۆژی دواتر کە ویستمان بڕۆین، گەشتی شەمەندەفەرەکەمان هەڵوەشایەوە! هەموومان کەوتینە ناو یەک شەمەندەفەر و هیچ جێگەیەک نەبوو( وەک فیستیڤاڵەکانی لای خۆمان )؛ منیش تا ئەڵمانیا شوێنێکم لای جانتاکان دۆزیەوە و خەوتم.
لەو وڵاتانەی کە سەردانم کردوون، ئەڵمانیا زۆر گەرموگوڕ و پڕ ژیان بوولە هیچ کوێ بەقەدەر ئەوێ منداڵم نەبینین. لە شاری کۆڵن وەستاین، کە هەندێک لە خانوەکانی وەک کارتۆنەکانی سەردەمی منداڵیمان وابوون، و لە هەر کەسێکیشت پرسیار کردبا، ئەگەری هەبوو کورد دەرچێت! پاشنیوەڕۆکەی پیاسەیەکمان لە بەردەم کەنیسە مێژووییەکەی کۆڵن و کەناری ڕووباری ڕاین کرد ڕاستی چووینە سەرەوەی تاوەری کەنیسەکە کە وەک شاخەوانی وابوو پساین؛ لەگەڵ پیاسەکردن لە شوێنە قەرەباڵغەکان لەپڕ هەستم کرد لە سەهۆڵەکەم، کاتێک زوو زوو دوو سێ کوڕی گەنج بەلامدا تێدەپەڕین و بە کوردی قسەیان دەکرد...
پێش ئاوابوونی خۆر (کە نزیکەی کاتژمێر هەشت و نیو بوو)، توانیمان بە بەلەم بەناو ڕووباری ڕایندا بگەڕێین و دیمەنە جۆراوجۆرەکانی شار ببینین.
با ئەم ساتانە بۆ یادگاری بمێننەوە؛ نازانم ژیان کەی جارێکی تر دەرفەتێکی ئاوامان پێ دەداتەوە.

21/10/2026

کاتێک ڕۆژانە پیکابێکی یابانی لێدەخوڕیت، کەمێک سەیرە لەناکاو خۆت لەناو مێژووی دەوڵەمەندی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیدا بدۆزیتەوە! بەڵام ڕاستییەکەی لای من ئێستا ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ کار و پێداویستییە، نەک تەنها چێژ.
لە میانەی گەشتەکەمدا بۆ شاری دۆسڵدۆرف، سەردانی ئەم پێشانگا تایبەتەمان کرد؛ کۆکراوەیەک لە دەگمەنترین و جوانترین ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکانی هەموو سەردەمەکان. کەشێکی تەواو جیاواز و بێوێنە بوو.

ئێوە کامیان زیاتر سەرنجی ڕاکێشان؟ ناوی مۆدێلەکە یان ئەو تایبەتمەندییەی بەدڵتان بوو لە کۆمێنت بنووسن...

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم لەدایکبووم و ئیدی ژیانم لەنێوان دوو جیل و دوو سەدەی جیاواز و لەنێوان ش...
19/10/2026

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم لەدایکبووم و ئیدی ژیانم لەنێوان دوو جیل و دوو سەدەی جیاواز و لەنێوان شار و دێ و تەکنەلۆجیا و کشتوکاڵ …بەسەربردووە . بەهیوام ئەو تەمەنەی کە ماومە کاری چاک بکەم ، بۆ نموونە …..

دێیەکانمان ساڵ بۆ ساڵ بۆن و بەرامەی کوردەواری و ڕەسەنایەتی لەدەست دەدەن... بۆیە هەمیشە بە خۆم دەڵێم: هەرچەند سەخت بێت، پ...
11/10/2026

دێیەکانمان ساڵ بۆ ساڵ بۆن و بەرامەی کوردەواری و ڕەسەنایەتی لەدەست دەدەن... بۆیە هەمیشە بە خۆم دەڵێم: هەرچەند سەخت بێت، پاراستنی ئەم یادگارییانە ئەرکێکە کە مێژوو، کلتور و مرۆڤەکان لەخۆیدا هەڵدەگرن و ناهێڵێ بفەوتێن. با بەردەوام بین لە پاراستنی ڕیشەکانمان!
وێنەکانی گەشتەکەمان بۆ گوندی سەراو لە شارباژێڕ / بناری گمۆ ..

لە مەیدانی ژیاندا تەنیا باشبوون بەس نییە … لەو وێستگانەی کە نازانی دواتر چی چاوەڕێتە .. بەشێک لە ئەلبوومی مانگی نۆ .    ...
09/10/2026

لە مەیدانی ژیاندا تەنیا باشبوون بەس نییە … لەو وێستگانەی کە نازانی دواتر چی چاوەڕێتە ..

بەشێک لە ئەلبوومی مانگی نۆ .

لەبەر وێنە و ڤیدیۆیان ئیشم پێناکرێ و دواییش لەبەر ئیشان پۆست و ستۆری فریا ناکەوم .. مانگی ڕەزبەرە یەکەم مانگی پایز و ترێ...
05/10/2026

لەبەر وێنە و ڤیدیۆیان ئیشم پێناکرێ و دواییش لەبەر ئیشان پۆست و ستۆری فریا ناکەوم .. مانگی ڕەزبەرە یەکەم مانگی پایز و ترێ پێدەگا ئێمە ئەم ترێیە دەکەین بە دۆشاو و ترشیات و مێوژ چونکە کەمی پارە دەکا و ئاسانیش ناگاتە شار بۆیە ئاو بەردەست نییە . دۆشاو و ترشیاتەکە دەتوانن لە کیژی دێهات داوابکەن کیژی دێھات - بەروبومی خۆماڵی یان بۆ دەستکەوتنی بەرهەمە سروشتیەکان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن : 07702069797

پاشنیوەڕۆیەکی باراناوی بڕۆکسل بە جلی کوردییەوە... 🇧🇪🇪🇺🌧️بەپەلە گەڕامەوە بۆ هۆتێل تا پاسپۆرتەکەم بهێنم و لەگەڵ هاوڕێکانم ...
04/10/2026

پاشنیوەڕۆیەکی باراناوی بڕۆکسل بە جلی کوردییەوە... 🇧🇪🇪🇺🌧️
بەپەلە گەڕامەوە بۆ هۆتێل تا پاسپۆرتەکەم بهێنم و لەگەڵ هاوڕێکانم بچینەبڕێک شوێنی گرنگ و مێژوویی؛ وەک پەڕلەمانی ئەوروپا، دادگا و کەنیسەکان... بەڵام کە گەیشتم، پەیوەندییان کرد و گوتیان چونکە هەینییە، زۆربەی شوێنەکان زۆر زووتر لە کاتی ئاسایی داخرابوون!
دەی منیش کاتێک سەیرم کرد لەچکێکی هەوریم پۆشیوە، وتم با بە تەواویجلێکی کوردیی ڕەسەنی خۆمان لەبەر بکەم و بچمە دەرەوە. بەڵام کاتێک چوومە دەرێ، بارانێکی لەپڕ و بەخوڕ (ڕێک وەک ناوەکەم “ڕێژنە”) باری! ☔✨
بە تەنیایی لە ژێر بارانەکەدا پیاسەم کرد تا گەیشتمە بەردەم کۆشکی پاشایبەلجیکا. ئینجا بارانەکە هێمن بووەوە و ئاسمان پاک بووەوە... لەوێ سەیرم کرد لەناو ئەو جەنجاڵییەدا شاڵە سوورەکەشم لێ کەوتبوو!
لەناکاو گوێم لە دەنگێک بوو لە دوورەوە بە کوردی گوتی: “چۆنی، باشی؟” دڵم زۆر خۆش بوو! چون لە گروپەکەم دابڕابووم، بەڵام ئەم جلە کوردییانەبەجۆرێکن لە دوورەوە هاوار دەکەن و ڕەنگەکانیان ڕوحی کوردبوون بۆ لای یەکتری ڕادەکێشن. کاکەیەکی زۆر بەڕێز بوو و زۆر خۆشحال بووم کە کوردێکم لەوێ دی 🤝🌸
لەوێوە شۆڕ بوومەوە بۆ ناو کۆڵانە مێژووییەکان، پارک، تەلاری جۆراوجۆر، پەیکەرەکان، شەقامە جەنجاڵەکان و فرۆشگاکانی چۆکلێت... (بەپەلەڤڵۆگێکیشم تۆمار کردووە کە لە داهاتوودا دەیبینن 📹).
ئێوارەکەشی لە دووکانی دوو کوڕی کوردی خەڵکی ورمێ نانمان خوارد و ماندووبوونی ڕۆژەکەمان ڕەواندەوە
جوانترین شتی ئەو سەرکێشییە ئەوە بوو: بەرەو هەرکوێیەک هەنگاوت بنایە، شوێنێکی مێژوویی نوێ، تەلارسازییەکی سەرسامکەر و دیمەنێکی جیاوازتدەبینی. کۆتایی ڕۆژەکەشم بە بینینی پانۆڕامای ئەفسوناوی خۆرئاوابوونی ئاسمانی بڕۆکسل تەواوبوو—دیمەنێک کە هیلاکیی شەش کاتژمێر گەڕان و تەڕبوونی ژێر بارانەکەی بە تەواوی بیر بردمەوە 🌅🏛️
(هەڵبەت تەنها هیلاکی نەبوو، کاتێک گەیشتمەوە هۆتێل سەیرم کرد قاچم تەواو ببوو بە تلۆق و هێشتاش دیارییەکەی بڕۆکسل لەسەر قاچم چاکنەبووەتەوە!)
تۆ ئەگەر بچیتە شارێکی ئەوروپی، حەز دەکەیت بە جلی کلتوریی خۆتەوە بەناو شاردا بگەڕێیت؟

01/10/2026

نهێنی بەتامیی برنجێکی ناوازە دەزانیت؟ 🥣
لە ژەمی ڕۆژانە و تەنانەت خوانە تایبەتەکانیشمدا، هەمیشە بەدوای برنجێکدا دەگەڕێم کە هەم تەندروست و بەتام بێت، هەم کاتی لێنانی کەم و ئاسانبێ!
برنجی خڕی زیڕۆ ڕێک ئەو کوالێتییە ڕەسەنەیە کە خوانەکەت ڕەنگین دەکات؛ زوو و ئاسان لێدەنرێت و تامێکی وا دەبەخشێت کە هەموو خێزان و میوانێک ئاشقی دەبن 🌾❤️
👇 ئێستا تاقیی بکەرەوە و لە شێوازی لێنانەکەی بێخەم بە!
#برنج

Address

GALALA RD
As Sulaymaniyah
46010

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rezhna Dehaty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Nearby government services