Celebrating my 5th year on Facebook. Thank you for your continuing support. I could never have made it without you. 🙏🤗🎉
Nawrozy Mangr
Humane , Literary , Cultural , Artwork , Social , Politician
ئافەرین پارتی …
ئافەرین …
ئەرێ پەرلەمانتارەکان ئەو هەموو مووچە زەبەلاحە چی لێ ئەکەن ..!؟
مەبەستمە کە پەرلەمانتارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بیخوێننەوە ، بەوانەی کە خانەنشینن و بەوانەی کە حاڵی حازریش مووچە وەرئەگرن …..
( سەربەستی و ئازادی بارگرانییەکی قورسە لەسەر دەروونی مرۆڤ ، زۆرێکیان ئەو ئازادییەیان ناوێت و لە دەستی هەڵدێن و وێڵن بەدوای کەسانێکدا کە لەجیاتی ئەوان بیربکاتەوە و بڕیار لەسەر چارەنووسیان بدات و نرخ و بەهایەکیان پێببەخشێت ..
مرۆڤی تەواو ئازاد دەگمەنە ، سەیرە ئەو جۆرە بەشەرانە ئەبینیت کە لەپڕ و بە هەڵەداوان کۆت و پێوەند بۆ خۆیان دروست ئەکەن .
زۆرێک لە مرۆڤ بەرگەی ئازادی ڕەها ناگرن ، بەڵکو بەدوای کەسانێکدا ئەگەڕێن کە ئازادییان لێ زەوت بکات و دڵنیاییان بە کلکایەتی پێ ببەخشێت .
Достоевский
برایانی کارامازۆف_ دۆستۆفسکی )
شاری هەڵەبجە شارێکە کە قوربانی دەستی فاشیزم و دیکتاتۆرێکی ترسناکی سەر ڕووی ئەم زەمینەیە ، شارێکە کە پێویستە هەموو مرۆڤدۆستێک چاوی لەسەری بێت و
بە واقیعیانە و بە پشتگیری ماددی و مەعنەوی و بە پراکتیک دەستی هاوکاری و بوژانەوەی بۆ دريژ بکات ..
لەسەر لێدوانەکەی ( نوخشە ناسیح ) کە لە ئێستادا پارێزگاری هەڵەبجەیە ، کە ئیدریسی کوڕی نێچیرڤان بە گەنجی نیشتیمانی ناو دەبات لە کردنەوەی هۆڵی ڕوانگەدا ( کە لە ڕاستیدا ئەوەی یەکزەڕە ، ئەلف و بێی سیاسی و نیشتیمانپەروەری خوێندبێتەوە ، ئەزانێت کە ئەم شەکر شکاندنە هەڵەیەکی گەورەیە و تەنها کورد وتەنی ماستا و کردن و خۆ نزیکردنەوەیە لە کەشی مەسئولین و خاوەن دەسەڵات و سامان بەدەستەکانی ئەم هەرێمە ) ..
ئەم پارێزگارە یان ئایا کەس ناپرسێت کە ئیدریسی کوڕی نێچیرڤان پارە و سامانی لە کوێ بوو ..؟ هی ڕەنجی خۆیەتی یان ماڵی گشتیە و چۆنیان بوێت ئاوا تەخشان و پەخشانی ئەکەن !؟
ئەم خانمە لەوە تێنەگەیشتووە ، کە ، بە هەموو توانایانەوە ، کار لەسەر خاڵە لاوازەکانی زۆنی سەوز ئەکەن و هەمیشە بەدوای فرسەتێکدا ئەگەڕێن ، کە چۆن ئەو خاڵە لاوازانە بقۆزنەوە و ئەو کەسە لاوازەنەش ئیستغلال بکەن ، کە یەکێتی لە پلە و پایەدا دایناون ، هەتاوەکو بەکارییان بهێنێنن بۆ مەرام و پلانە گەورەکانی داهاتوویان …
کردنەوەی هۆڵێک لە هەڵەبجە بۆ پارتی هیچ نرخێکی نییە ، قولاپ فڕێدانێکی ئاساییە بۆ زۆر ڕاوی لەوە گەورەتر و غافڵگیری ئەو وەزعە ناقۆڵایەیە ، کە ئێستا لەم دەڤەرەدا ئەگوزەرێت….
ئەبێت ئەو پرسیارە بکرێت ، ئەی کە حیزب و مەسئول نەبێت ، ڕوو لە کوێ و لە کێ بکرێت ، بۆ دروستکردن و تەواو کردنی هەموو ئەو پرۆژانەی کە لە خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستاندان !؟
هەروەک هەموو لایەک ئەزانن کە هەتاوەکو ئێستا بە سەدەها پەرلەمانتار لەم هەرێمەدان و مانگانە فەردەیەک مووچە وەرئەگرن ، لەگەڵ ئەوەشدا یەک بەرد ناخەنە سەر بەردێک بۆ خزمەتی مەسەلەی دۆزی کورد و یاسا و دەستکاری دەستوور و کار کردن لەسەر مادەی ١٤٠ و گێڕانەوەی ناوچە کوردیە بە عەرەبکراوەکان بۆ سەر سنووری کوردستان ..
ئەم پەرلەمانتارانە کە خانەنشنیش ئەبن ، دونیایەک مووچەی نا موستەحەق بۆ هەتاوەکو مردن و پاش مردنیشیان وەرئەگرن ..
لە ڕاستیدا کاری خەڵکە کە گوشار بخەنە سەر حیزبەکان و پەرلەمانتارەکانی ئێستا و پێشوو وە لەسەریان فەرز بکرێت ، کە بەشێکی مووچەکانیان بۆ ئاوەدان کردنەوە و بواری ژینگە و تەندروستی و خوێندن و .. هتد ، بەکاربهێنرێت و چیدی شار و شارۆچکەکان چاوەڕێی دەستی مناڵە ورکە و ئەم حیزب و ئەو حیزب و گروپە ئیسلامییانە نەبن ، کە بە تەمویل کردن و هاندانی دوژمنانی کورد بەڕێوە ئەچن …
تێبینی : کلیک لەسەر ڤیدیۆکە بکەن .
وێنەی لیستی مووچەی پەرلەمانتارەکان لە کۆمێنتدایە
26/03/2025
سوپاس و پێزانین ….
ڕێز و حورمەتی زۆرمان بۆ ، دکتۆر کە بۆ ئاگا لێبوون لە هاوڕێی دێرینی و بەسەرکردنەوەی کاک لەم کاتەدا ، کە بە قۆناغێکدا ئەڕوات ، کە تەندروستی ناجێگیرە ، چووە دیدەنی و بەم سەردانە دۆستانەیەی بەشێک لە ئازارەکانی کەمکردەوە …
ئەندامانی ….
( ئەمڕۆ، دیداری یادەوەریی و تەمەنێکی درێژو پڕ وەفاو دڵسۆزیی برایانەو هاوڕێیانەی ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕین و دامەزراندنەوەی کۆمەڵەی خوێندکاران و دەرکردنی گۆڤاری نواڵەو مانگرتووە جوامێرەکان، تا ئەمڕۆ؛ بەبێ دابڕان، لەگەڵ ئازیزو خۆشەویستم کاکە نەورۆز عەباس ( نەورۆزی مانگر)دا.. ۆزیی برایانەو هاوڕێیانەی ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕین و دامەزراندنەوەی کۆمەڵەی خوێندکاران و دەرکردنی گۆڤاری نواڵەو مانگرتووە جوامێرەکان، تا ئەمڕۆ؛ بەبێ دابڕان، لەگەڵ ئازیزو خۆشەویستم کاکە نەورۆز عەباس ( نەورۆزی مانگر)دا…
…)
د. ….
بە بۆنەی ، پەیامی شاری سلێمانی ، گەیاند بە شاری بەردخودان و ئاشتی و برایەتی ، ، دەستخۆشی لێ ئەکەین …
سوپاس و ستایش بۆ هەر تاکێکی #کورد ، لە هەر چوارپارچەکەی #کوردستان ، کە یەکڕیزی نێوانمان ئەپارێزێت و خیانەت دووبارە ناکاتەوە ..
، ..
23/02/2025
ژیان لەمە ناخۆشتر ئەبێت ..!؟
لە ٠٢/٢٣ دا ڕۆژی لە دایکبوونم …
( هەموو ساڵێک بەخۆشی ) بووە بە قسەیەکی جوانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ناچار زۆرمان بەکاری ئەهێنین ..
بە نیسبەت خۆمەوە لەو شەوە ڕەشەی ، کە تێیدا لە دایکبووم ، کە ( ) بوو لە #شاری _سلێمانی لە تاریکی ناو سکی دایکی میهرەبانمەوە ، هاتمە ناو تاریکی ئەم ژیانەی ، کە هەتاوەکو ئێستا تروسکایم تێدا نەبینیوە …
ئاسوودەیی ڕێژەییە ، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕێت ، ئەو تروسکاییەی باسی ئەکەم ، بۆ خودی خۆم نییە ، بەڵکو مەبەستمە بۆ تروسکاییەک بۆ ژیان و ئاسوودەیی تەواوی گەلەکەم ..
ئاخر چ ساڵێکتان بە خۆشی بینییوە ، لە پاش ڕووخانی سەدام و پاش ڕاپەڕین !؟ ئێمە هەرچی خەبات و تێکۆشانێک کە کردمان ، بۆ فەراهەم کردنی ژیانێکی ئازاد و ئاسوودە و سەربەرزانە و شکۆمەندی بوو ، مەخابن کە هەموو ئەم مافە سەرەتاییانە هەر لە یەکەم کابینەی بۆ دوا کابینەی ، کە حاڵی حازر هێشتا پێک نەهێنراوە ، هەرچی هیوایەک بێت بۆ ژیان لە زهنی تاکی کوردیدا نەیانهێشتووە و سێ لە سەر چوای خەڵکی هەرێمیان سزاداوە و ئازاری ئابوری و بژێوی ژیانی و مافی خوێندن ومووچە و قووتی خەڵکیی … هتد ، داوەو سیاسەتێکی زۆر هیگلیانەیان بەرجستەش کردووە ، بۆ دەمکووتکردنی کۆمەڵگا ، ئەویش لە ڕێگای کڕینەوەی زۆرێک لەو #میدیاکار و #ڕۆژنامەنووس و #چالاکوان و کەسایەتییانەی لە پەتپەتينی لەم حیزب بۆ ئەو حیزب و لەم باڵ بۆ ئەو باڵ ، کاریان بوو ، وە لە کاتی ئەوجی عەزەمەتی و لە کاتێکدا کە پێشڕەوی ئەکرد ، خۆیان کرد بە کاڵایەک لەبەردەم هەر حیزبێکدا ، کە بێدەنگی هەڵبژێرن ، لە کاتی ڕوودانی هەموو خۆپیشاندانێکی جەماوەری ، کە هەنگاوبنێت ، بۆ بەرفراونبوونی سەرتاسەری . #شۆبنهاوەر بڕوای وابوو کە #هیگل لایەنگری #حکومەت و نیزامە و لە پێناوی بەرژەوەندییەکانیدا ، هەربۆیە وتی : ئەگەر ویستت مێشکی گەنجان بۆگەن بکەیت ؛ وایان لێبکە #هیگل بخوێننەوە ..
هەربۆیە ئەم دەسەڵاتەش هەر بەو مەنیقە ئیش لەسەر شەقامی ناڕەزایی ئەکات ، کە هەرچی جادووگەری ناو موعەرەزە هەبوو کڕییەوە و لەو خەڵکە بەش مەینەتەی دورخستنەوە ، کە شەو و ڕۆژ لەسەر شەقامن و داوای مافی گشتی #خەڵک ئەکەن ..
براتان
لە ڕۆژی لە دایکبوونمدا
#سلێمانی
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Telephone
Address
As Sulaymaniyah
10001
