Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

Share

Kurdistan - Germany Friendship Association / KGFA Vision of the Association:
1. Working for improving and enhancing the abilities of women in different areas.
5.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا :- تاکە کۆمەڵەی قانونی و یاسایی و فەرمیە لە هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانی :-مۆلەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان وەرگرتووە لە سالی ۲٠۱٥ .

پێناسەی کۆمەڵە :- بریتیە لە دەمەزراوەیەکی فەرمی و ناسیاسی، بێ لایەن کار دەکات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان لە گەل گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە زۆربەی بوارە جیاجیاکاندا

26/05/2026

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، هاورێیان، خۆشەویستان، دۆستان، خزمان، هەوڵاتیەنی کوردستان و دەرەوی کوردستان.

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵی و ڕێز ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە ئێوە و خێزانە بەڕێزەکانتان دەکەم . هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە سەرچاوەی ئاسوودەیی ، خۆشی ، تەندروستی و سەرکەوتن بێت بۆ هەمووان.

جەژنی قوربانی وانەی دڵسۆزی ، هاوکاری و فیداکارییە ، هیوادارین هەموومان لە ڕووحی ئەم بۆنە پیرۆزەدا پەیامەکانی خۆشەویستی و یەکگرتوویی بڵاو بکەینەوە .

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ئەم جەژنە بە خێر و بەرەکەت بگەڕێنێتەوە بەسەر هەمووان و هەمیشە وڵاتەکەمان پڕ بێت لە ئارامی و سەقامگیری .

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

د. هێمن عمر
سەرۆکی کۆمەلە
٢٦ـــی ئایاری ٢٠٢٦

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 07/05/2026

کۆمەلەکەمان ، کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بەردەوامە لە کار و چالاکیەکانی .
بەڕێوەچوونی سیمینارێکی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سەفین ئەنجامدرا .

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/٥، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ئاگادارکردنەوەی قوتابییان لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، سیمینارێکی زانستی و هۆشیاری لەلایەن بەڕێز “م. رێبین کاکەمەم” بە ناونیشانی “مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر” لە هۆڵی گەورەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سەفین پێشکەشکرا.

لە ناوەڕۆکی سیمینارەکەدا، بە وردی تیشک خرایەسەر کاریگەرییە نەخوازراوەکان و لایەنە خراپەکانی ئەم دیاردەیە. هەروەها ئاماژە بە ڕێگاکانی پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە گەورەیەش کرا.

راگەیاندنی کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا

19/03/2026

دوو جەژن و یەك پیرۆزبایی…

جەژنی ڕەمەزان و سەری ساڵی نوێی کوردی ( نەورۆز ) لەئێوەی ئازیز پیرۆز بێت. هیوادارم تەمەنتان وەک بەهار سەوز و درێژ بێت، دڵتان وەک جەژن پڕ لێبورەدەیی و ئاوەدانی بێت.

23/02/2026

سەردانێکی فەرمی سەردانی قونسولخانەی گشتی ئەلمانیا لە هەولێر کرد .
زۆر سوپاسی خاتوو ( Kerstin Spriesterbach ) قونسوڵی کاروباری پەرەپێدان و هەمەهەنگی ئەلمانیا لە هەولێر بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە ،

‎لەلایەن ( د. هێمن عومەر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا، باسی لە دروست بوونی کۆمەڵە ، و کار و چاڵاکیەکانی کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامدراون ،کرد،
‎وە تیشکی خستە سەر ئەو پڕۆژانەی کە لە داهاتوو ئەنجامی دەدەن .

خاتوو ( Kerstin Spriesterbach ) باسی لە گرنگی و ڕۆڵی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا کرد ، وا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنیان ، زۆر بە گرینگی و بەسودی زانی .

‎هەر لە دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە ، لە ئەنجامی کۆبونەوەکەدا بریار درا کەوا چەندین کار و چالاکی بە هەمەهەنگی ئەنجام بداین . بە ببینە پردێکی باش لە نیوان هەرێمی کوردستان و ئەلمانیا .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 18/02/2026

کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەمان، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا.
ئەنجامدانی سیمینارێک بە هەمەهەنگی لە گەل یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ناوەندی سەفین لە شەقڵاوە.
ناونیشانی سیمینار ((مەترسی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان وەک تیرۆری کەسایەتی و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا)) بۆ قوتابیانی بنەرەتی کچانی کۆری .

سیمینارەکە لە لایەن بەرێز ( ڕێبین کاکەمەم باوزی ) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزان پێشکەشی مامۆستای زنکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی ) لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە گرینگ و پر بایەخە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 17/02/2026

بەڕێوەچوونی سیمیناری زانستی بە ناونیشانی «دۆزی نەتەوەیی کورد لە مێژوودا»

کۆمەلەکەمان ، کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگەی ( سۆما )ی ناحکومی ، وا بە ئامادە بوونی سەنتەری ڕۆشەنبیری شەقڵاوە ، سیمینارێک سەر مێژووی کورد ، لە ژێر ناونیشانی ( دۆزی نەتەوەیی کورد لەمێژوودا ).

سیمینارێکی زانستی بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ( لوقمان عبدالواحد ). هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە مێژووی کۆن، کە تێیدا باس لە قۆناغە مێژووییەکان و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگای کوردی لەنێوان ڕابردوو و ئێستادا کرا، هەروەها گرنگی پاراستن و گواستنەوەی مێژوو بۆ نەوەکانی داهاتوو خرا ڕوو.

سیمینارەکە بوو بە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر مێژوو و ڕۆڵی لە دروستکردنی ئێستادا.

لە کۆتایی‌دا، سوپاس و پێزانین لەلایەن سەرۆکی کۆمەلە بەخشرا بە بەرێز ( عبدالکریم حمدامین ) بەڕێوەبری پەیمانگە و مامۆستا ( م. لقمان عبدالواحید ) بەهۆی هەوڵ و بەشدارییە کاریگەرەکانیان لە سەرکەوتنی سیمینارەکەدا.

ئەم جۆرە چالاکیانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی و پەرەپێدانی کەلتوور و مێژووی کورد.

وەکو کۆمەلە سوپاسی بێ پایەنمان هەیە بۆ ( مامۆستا لقمان عبدالواحید ، مامۆستا عبدالکریم ، مامۆستا ئەمین حەیدەری ، یوسف جمال ، هەموو مامۆستایانی پەیمانگەی ( سۆما )ی ناحکومی ، ئەندامانی سەنتەری رۆشەنبیری شەقلاوە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 15/02/2026

( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان ) لە ناو ناوەندەکانی خوێندن .

کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی هەلستاین بە ئەنجامدانی سیمینارێکی گرنگ بۆ قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکەندەری کچان . لە ژێر ناونیشانی ( مەترسیەکانی ڤەیپ و نێرگەلە و ماددە هۆشەرەکان )

سیمینارەکە لە لایەن بەرێز ( ڕێبین کاکەمەم باوزی ) مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمەڵە پێشکەش کرا .

لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزان پێشکەشی مامۆستای زنکۆ ( رێبین کاکەمەم باوزی ) لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە گرینگ و پر بایەخە .

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 10/02/2026

بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی سمینار و پانێلی کۆمەلەکەمان لە سەر ماددەی هۆشبەر .

کۆمەلەکەمان ( کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا ) بە هەمەهەنگی لە گەل یەکێتی ئافرەتانی کوردستان - ناوەندی هەولێر وا رێکخراوی ناز هەستاین بە ئەنجامدانی سمینارێکی گرنگی و بەسود لە ماددە هۆشبەرەکان .

سمینارەکە لە لایەن مامۆستای زانکۆ ( م . رێبین کاکەمەم باوزی ) پێشکەش کرا ، لە ژێر ناونیشانی ( مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر و رێکارەکانی خۆپارێزی )،
له لاى هەموومان روونه كەوا لەم سالانه ماددەی هوشبەر بۆتە مەترسيەکی گەوره بو سەر هەموو جيهان و هەرێمى كوردستانيش، بۆيه ئێمە به گرينكى دەزانين كەوا ناوەندەکانی ئەکادیمی و زانستی ئافرەتان و گەنجان و کۆمەلگە زیاتر هوشيار بێت لەم مەترسيە گەورەیە .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 04/02/2026

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا لقی ( ئەوروپا ) سەردانی مۆزەخانەی ( Karl-May-Museum ) لە ویلایەتی ساکسۆنی کرد.
‎ئەندامی کۆمەڵە خاتوو ( جیهان موسڵمان ) وەکو نوێنەری کرد .( Karl-May-Museum ) کۆمەڵە سەردانی مۆزەخانەی

سەردانەکە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو ، بەو پێیەی نووسەر ( Karl May )لە بەرهەمەکانیدا بە تایبەت لە کتێبی "لە ڕێگەی کوردستانی کێوی"دا قسەی بۆ کوردستان کردووە. لە کاتی گەشتەکەدا، نوێنەرەکەمان وردەکارییەکی لە لێکۆڵینەوەکانی ( Karl May ) پێدرا و دەستنووسە ڕەسەنەکانی بینی. هەروەها بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە کۆپییەکی چاپکراوی کتێبەکەی سەبارەت بە کوردستان پێشکەشی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە، سەبارەت بە کوردستان، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژاڤا کرا. هەروەها لە کۆتاییدا گۆڤاری کۆمەڵەکەمان ، گۆڤاری KDF پێشکەش بە بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە کرا.
ئەم سەردانە جەخت لەسەر گرنگی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و کوردستان کرا .

‏‎ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا

Photos from Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA's post 22/01/2026

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا / نوێنەرایەتی زاخۆ لە چوارچێوەی چالاکییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانیدا سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی هەرڤینیان کرد.

سەردانەکە ئامانجی لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئەو هەوڵانەی سەنتەرەکە بوو لە چاودێریکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم، بۆ زانینی ئەو پرۆگرامە پەروەردەیی و چاکسازیانەی کە پێشکەش دەکرێن، هەروەها بەهێزکردنی هاوکاری و پەیوەندیی هاوبەش.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا باوەڕی بە گرنگی پاڵپشتیکردنی ئەم جۆرە ناوەندە تایبەتمەندانە هەیە بەهۆی ڕۆڵی کاریگەریان لە بنیاتنانی ژینگەیەکی هۆشیارتر و گشتگیرتر، هەروەها پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە پشتیوانیکردنی دەستپێشخەرییەکانیان کە خزمەت بە خەڵک و کۆمەڵگا دەکەن دووپاتدەکاتەوە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ئەڵمانیا

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Irbil
,ST.SHORSH