KRG Department of Information Technology

Directions Website Contact the organization

KRG Department of Information Technology KRG DIT is responsible for government digital services & the Digital Transformation of the Government

Our Digital Commitment

The government is committed to delivering public services that work for everybody in the Kurdistan region. We’re determined that these should be accessible and transparent. A key aspect of this work is transforming our digital services. We will do this carefully - enduring transformation takes time and proper planning. Consequently, this process will be conducted in a phased manner; the public and businesses will need time to adjust to a new means of connecting with their government.

03/11/2026

سەیارەی فڕیو بوونی هەیە؟ بینەری ڤیدیۆ نوێیەکەی ئەم هەفتەیەی سێشەممەی تەکنەلۆجی لەگەڵ محەمەد بن و بزانن لە کۆتاییدا چ پرسیارێکی بۆتان هەیە!

20/10/2026

خۆشحاڵین کە پڕۆسەی تیروپشکی حەج بۆ ساڵی ٢٠٢٧-٢٠٢٨ بە سەرکەوتوویی لە فەرمانگەکەمان ئەنجامدرا. بۆ داهاتووی کوردستان، ئەم وەرچەرخانە دیجیتاڵییە گرنگە و نزیکمان دەکاتەوە لە ئامانجەکانمان.
لەماوەی دوو ساڵی پێشوودا، توانیمان زیاتر و زیاتر گەشە بەم سیستەمە بدەین لەپێناو ئاسانکردنی کاروباری هاوڵاتییان و یارمەتیدانیان لە بەشداریکردن لەم پڕۆسەیە بەبێ هەبوونی هیچ کێشەیەک کە ئەمەش جێی شانازیمانە.

13/10/2026

لە چوار ڕۆژی هایتێکسدا توانیمان لە نزیکەوە KRDPASS و پڕۆژەکانی دیکەی فەرمانگە پیشانی هاونیشتمانیان بدەین و پێکەوە ئەزموونی وەرچەرخانێکی دیکەی تەکنەلۆجیا لەپێناو کوردستاندا بکەین.

خۆشحاڵین بە بەشداریکردنمان و هەمیشە لە هەوڵی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ گەشەپێکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانمان.

11/10/2026

بە جلی جوانی کوردییەوە لە هایتێکس پێکەوە کارمان کرد و باسی پرۆژەکانی فەرمانگەمان کرد کە لە پێناو کوردستان و هاونیشتمانیان گەشەی پێکراوە.

ئەی تۆ سەردانت کردین؟

11/10/2026

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، بەڕێز هیوا ئەفەندی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هایتێکس سیمینارێکی تایبەتی دەربارەی KRDPASS پێشکەش کرد.

بەڕێزیان جەختی لە گرنگی ئەپەکە وڕۆڵی سەرەکی لە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، پاراستنی زانیارییە کەسییەکان، و ئاسانکاری لە ئەنجامدانی مامەڵەکانی هاووڵاتیان کردەوە.

سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنگران و پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ڕوونكردنەوەی تەواو لەسەر تایبەتمەندی و سوودەکانی ئایندەی KRDPASS درا.

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە شکار طیب نوری، بەرپرسی بەشی پاراستن و پەرەپێدان لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، بەشداری...
08/10/2026

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە شکار طیب نوری، بەرپرسی بەشی پاراستن و پەرەپێدان لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، بەشداری لە پانێڵێکی گرنگدا دەکات لە HITEX 2026 بە ناونیشانی سەردەمی ژیریی دەستکرد: نوێگەریی حکومی و هاوبەشییە تەکنەلۆجییە جیهانییەکان

٨ تشرینی یەکەم
کاتژمێر ٣’ی پاشنیوەڕۆ
پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، ستەیجی هایتێکس

HITEX 2026

07/10/2026

ئێستا لە پێشانگای نێودەوڵەتی هایتێکس و لە کۆشکی کەی ئار دی پاس، بنکەی تۆمارکردنی پێناسی دیجیتاڵی بەردەستە و دەتوانن سەردانمان بکەن و پێناسی دیجیتاڵی تایبەت بە خۆتان بەدەستبهێنن.

07/10/2026

دەستپێکێکی نایاب بۆ‌ هایتێکسی ٢٠٢٦

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە ڕۆژی یەکەمدا سەردانیان کردین. ئێمە تا ڕێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەم لێرەین تا داهاتووی دیجیتاڵی کوردستانتان پێ ئاشنا بکەین، هەر لە سیستەمە دیجیتاڵییەکانی حکومەتەوە تا دەگاتە کەی ئار دی پاس

سوپاسی تایبەت بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەت بۆ سەردانیکردنی ‌‌کەی ئار دی پاس.

کەی ئاڕدی پاس: پێناسێک، جیهانێک خزمەتگوزاری!  بەڕێز هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کو...
06/10/2026

کەی ئاڕدی پاس: پێناسێک، جیهانێک خزمەتگوزاری!

بەڕێز هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیمینارێکی تایبەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشانگەی هایتێکس پێشکەش دەکات. لەم سیمینارەدا ڕێڕەوی کارکردنی کەی ئار دی پاس، دەستکەوتەکان، و ڕۆڵی لە ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو.

ڕێکەوت: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کات: ٢:٠٠ بۆ ٢:٢٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، ستەیجی هایتێکس

فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی “وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داھێنانی حکومی”ی لە لووتکەی گووگڵ ک...
25/09/2026

فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی “وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داھێنانی حکومی”ی لە لووتکەی گووگڵ کلاودی دەوحە ٢٠٢٦ پێبەخشرا، ئەوەش بەهۆی کارەکانی لەگەڵ گووگڵ کلاود بۆ هاوچەرخکردنی کارەکانی حکومەت لە ڕێگەی Cloud و ژیریی دەستکردەوە.

ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی پابەندبوونی فەرمانگەیە بە حکومەتێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو.

Address

Airport Intersection, 100M Road
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KRG Department of Information Technology posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to KRG Department of Information Technology:

Shortcuts

Share